پاش تێکۆشانی گەلی کورد لە بەرانبەر هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک، دەوڵەت هانای بۆ دیالۆگ برد. هەرچەندە دەوڵەت لە چوارچێوەی "تەسفیە و تیرۆر"دا هەوڵدەدات ئاستەنگی بۆ گفتوگۆکانی ئێستا دروست بکات، نە تەڤگەری ئازادی کوردن و نە لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە سیاسەتی گەشبینی و بڕیاردەری سەبارەت بە تێکۆشانیان سازش ناکەن.
لە ڕاستییدا ئەوەی ئەنجام دەدرێت "پلانی چەوساندنە" لە بەرانبەر تێکۆشانی شکستخواردوو دەوڵەتی تورک و بێ چارەمەنەوەی لەبەر یەکگرتنی کۆنکرێتی هەرێمی و نێونەتەوەیی. لەم تێکۆشانەدا هێزی ژنانی پێشەنگ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. ئەو ژنانەی لە دەوری پارادایمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە گرنگ دەبین بوون بەیەک، ڕۆڵێکی گرنگیان لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی داگیرکاری و قڕکردن هەبوو.
'ژنان لە ڕیزەکانی پێشەوە جێیان گرت'
سەبارەت بە دواین پێشهاتەکان لەگەڵ ئەندامی ئەکادیمی ژنۆلۆژی زۆزان سیما قسەمان کرد. بە بیری هێنایەوە کە لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و پلانەکانی قڕکردنی دەوڵەت بێ پچڕان تێکۆشان بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەکرد لەم تێکۆشانەدا ژنان لە ڕیزەکانی پێشەوە جێیان گرت. زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان لە ماوەی ٢ دواییدا لە هەڵمەتی "بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی چارەسەری کێشەی کورد" ڕۆڵێکی گرنگی بینی و لە ڕزگارکردنی شەنگال و کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان بە شێوەیەکی خۆیان نیشاندا.
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٢ دیدگای خۆی ئاشکرا دەکات'
وتیشی: "لە کاتی زیندانی کردنی ڕێبەر ئاپۆوە تاوەکو ئێستا تەڤگەری ئازادی کورد لە سەرانسەری جیهاندا خۆی ناساند و ئەمەش وایکردوە کە فکری ڕێبەر ئاپۆ کاریگەری مەزن لەسەرانسەری جیهان لەسەر ژنان دروست بکات".
'تێکۆشان گۆشەگیری ڕەها تێک دەشکێنێت'
زۆزان سیما باسی لەوەشکرد کە دەرفەتێک نەماوە کە دەوڵەتی تورک لە گۆشەگیری بەردەوام بێت و گوتی کە دەوڵەت بوونی خۆی لەسەر لە ناوبردنی کورد دامەزراندووە. تێکۆشانی پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ هۆشیاری کوردی پێش خست و گوتی: "پەیوەست بەمانەشەوە دەتوانین بڵێین؛ لە سایەیی تێکۆشانی بەردەوام، بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ژنان، دەوڵەتی تورک ئیتر دەرفەتی نەماوە بەردوامی بە گۆشەگیری بدات".
'سیاسەتی ١٠٠ ساڵەی دەوڵەتی تورک تێک دەشکێنرێت'
زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە پارتێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا سەر بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پێش خرا، سیاسەتی ١٠٠ ساڵەی دەوڵەتی تورکی تێک شکاند و گوتی کە گەلی کورد لە بەرانبەر ئەم سیاسەتانە قوربانی مەزنی داوە و سەرە ڕایی هەموو هیرشەکان دەوڵەتی تورک ئەنجامی بە دەست نە هێناوە.
'گەلان لە هەرێمەکە متمانەیان بە هەتەشە نییە'
زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە هەتەشە درێژە پێدەری داعشە و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئەقڵیەتێک کە قڕکردن ئەنجام دەات، ناتوانێت کێشەیەک کە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دروست کراوە، چارەسەر بکات. نە ژنان و نەگەلانی هەرێمەکە متمانە بە هەتەشە ناکەن".
'گەلانی سووریا خاوەندارێتی لە سووریا دەکەن'
زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو سیستەمەی لە ڕۆژئاوا دامەزرێنرا بۆ سووریا بە دیلە و ماوەی ١٣ ساڵی دواییدا سەرەرایی هەموو هێرشەکان خۆی سەلماندوە و گوتی: "هەموو ژنان و گەلانی هەرێمەکە و گەلانی و عەرەب و سریانی متمانە بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەستکەوتێکی مەزنی گەلە و دەست لەم دەستکەوتەش هەڵناگرێت، بۆ ئەوە تێدەکۆشین".
'ئەوانەی خۆیان دەسپێرنە هێزەکانیان سەردەکەون'
زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە ناتوانن نکۆڵی لە بوونی هێزەکان لە هەرێمەکەدا لە نێو سیستەمی جیهانیدا بکەن بەڵام دەبێت گەلانی هەرێمەکە لەسەر هێزەکانی خۆیان، خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و گوتی: "وەک ژنان ئەمەمان لە واقعی شەنگال و لە شەڕی ڕۆژئاوا زیاتر بینیمان".
'لە ڕۆژئاوا ئیرادەیەکی بە هێز هەیە'
زۆزان سیما لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "لە پڕۆسەکانی پێش ئێستادا دۆخێک هەبوو کە چاوەڕوانی لە یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە دەکرا، بەڵام ئێستا دروشمەکە بەمجۆرەیە کە دەڵێت: "هەموومان قەسەدەین. هەموومان یەپەگەین'. ئەمە ئیرادەیەکی زۆر بە هێزە. پێکهاتەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕە".
'دەبێت ژنان و بازنە دیموکراتیکەکان ئەرکی خۆیان بە جێ بگەیەنن'
زۆزان سیما لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە چارەسەر کردنی کێشەی کورد بە واتای چارەسەری هەموو کێشەکانی تورکیا و گوتی: "لە ڕاستیدا ئەو کەسانەی کە دەبێت خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە بکەن ژنان و بازنە دیموکراتیکەکانن. دەبێت ژنی گەل بزانیت کە ئازادییان گرێدراوی پڕۆسەکەیە. هەم بۆ پشتگیری تێکۆشانی گەلی ڕۆژئاوا و هەم وەک پێشەنگایەتی لە پڕۆسەکەدا ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن".