ئابڕووچوونى بەرتیلخۆریى ئاکەپە لە شارەوانییە دەستبەسەرگیراوەکاندا
شارەوانیى گەورەە شاری وان، کە لەلایەن ڕژێمی ئاکەپەوە بە رێگای قەیوم دەستی بەسەردا گیراوە، دەیانویست کار بە ٤٠ شۆفێر بدەن، بەڵام بەهۆی بەرتیلەوە ئەو کارە ئەنجام نەدرا.
شارەوانیى گەورەە شاری وان، کە لەلایەن ڕژێمی ئاکەپەوە بە رێگای قەیوم دەستی بەسەردا گیراوە، دەیانویست کار بە ٤٠ شۆفێر بدەن، بەڵام بەهۆی بەرتیلەوە ئەو کارە ئەنجام نەدرا.
شارەوانیى گەورەە شاری وان، کە لەلایەن ڕژێمی ئاکەپەوە بە رێگای قەیوم دەستی بەسەردا گیراوە، دەیانویست کار بە ٤٠ شۆفێر بدەن، بەڵام بەهۆی بەرتیلەوە ئەو کارە ئەنجام نەدرا.
یەکێک لەو شارەوانییانەی دەبەپە، کە لەلایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستیان بەسەرداگیراوە، شارەوانیی گەورە شاری وان'ە. لەو رۆژەوەی کە دەستی بەسەرداگیراوە، ئابڕووچوونەکانی کۆتاییان نایەت.
سەرۆکایەتیی فەرمانگەی شارەوانیی شاری وان ڕایگەیاندبوو، کە ٤٠ شۆفێری تریان پێویستە بۆ ئەوەى کارەکانیان بەڕێوەببەن، بەڵام بەهۆی دەنگۆی 'بەرتیل'ەوە ئەو کارە ئەنجام نەدرا. پاش ئەو سکانداڵ و ئابڕووچونەی بەرتیلیش، ئسلام بایرام سەرۆکی فەرمانگەی خزمەتگوزارییە داراییەکان لەکار دوورخرایەوە و لەجێگەی ئەو نیهاد ئەرپا دانرا.
هەروەها فازیل تامەر جێگری سکرتێری گشتیی شارەوانیی شاری وان، کە ئەندامى ئاکەپەیە، لەگەڵ کەمال مەسجی ئۆغڵو سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئابڕووچوونەکەوە گلاون.
لەسەردەمێکدا کە شارەوانییەکان بەدەست دەبەپەوە بوون، بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆی هاووڵاتییان ژمارەیەکی زۆر کاری سەرکەوتوانە ئەنجام درابوون و کێشەی هاتووچۆ چارەسەرکرابوون. بەتایبەتی بە پاسەکانی گەل، دانیشتوانی وان بە ئاسانی هاتووچۆیان دەکرد، بەڵام پاش ئەوەی قەیوم دەستی گرت بەسەر بەرێوەبەرایەتیی شارەوانییەکەدا، دیسانەوە کێشەکانی هاتووچۆ سەریانهەڵدایەوە. زۆربەی کارمەندانی شارەوانی لە کار دەرکران و بەهۆی کەمیی شۆفێرەوە، کێشەی هاتووچۆ قورستر بوو.
والی هەوڵ دەدات ئابڕووچوونەکە بشارێتەوە
والیی دەوڵەتی تورکیا لە شاری وان هەوڵی دەدا کە پاسەکانی گەل لە ئەردیش بهێنێتە وان و هێڵەکانی پاسی ئەردیش'یشی داوە بە لایەنگرانی ئاکەپە. ئەو شارەوانیانەى ئاکەپە دەستی بەسەردا گرتوون و بۆ ئەوەى بتوانێت سوودێکی زیاتریان لێ بەدەستبهێنێت، مافی کاروباری ڕاگەیاندنیان لە گەل سەندەوە. بەهۆی ئەوەی لەو کارەدا سەرنەکەوتن، ویستیان کار بە ژمارەیەک شۆفێر بدەن.
بەڵام کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئاکەپە و بەرپرسانی شارەوانیی کە سەر بە ئاکەپەن، لەکاتی پێدانی کاردا، داوای ١٥ هەتا ٢٥ هەزار لیرەی تورکیان وەک بەرتیل لەو شۆفێرانە کردووە.
بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتى بەرامبەر پێدانى ئەو بەرتیلە لەلایەن شۆفرانەوە روویدا، ڕووداوەکە بڵاوبوویەوە و کاروباری پێدانی کار بە شۆفێران ڕاگیرا. ڕاشگەیەندرا کە والیی تورکیا لە وان بۆخۆی لەناو ئەو ئابڕووچوونەدایە، والی کە دەربارەی وەرگرتنی بەرتیل بێدەنگەى لێکردووە، دەیەوێت ئابڕووچوونەکە پەردەپۆش بکات.
ر.م