شاندێكی ١٣ كه‌سی كه له به‌ڕێوه‌به‌رانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودیی قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان و خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ده‌ستگیر كراون، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی گیراوان چوونه هه‌ولێر.
شانده‌كه‌ی مه‌خموور له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه. دواتر ویستیان له به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تییه‌كه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. به‌ڵام ئاسایشی په‌ده‌كه هێرشی كرده سه‌ر ئه‌ندامانی شانده‌كه و نه‌یهێشت لێدوان بده‌ن.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دیپلۆماتیی وارگه‌كه بێوار ئه‌مین تاهیر و دانیشتوویه‌كی هه‌مان وارگه به ناوی عوسمان نادر حاجی ڕۆژی ١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان كاتێك ده‌یانویست بچنه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن ده‌زگه‌ی پاراستنی په‌ده‌كه ده‌ستگیر كران.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆر، له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاوڵاتییه دیار نییه. پێشتریش ٤ هاوڵاتیی دیكه‌ی وارگه‌كه له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه ده‌ستگیر كراون. ئێستا ئه‌و كه‌سانه له زیندانی ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر به‌ند كراون كه هاوكات ناوه‌ندی گشتیی ده‌زگه‌ی پاراستنه.
s.m