هاورێ فه‌ره‌یدوون، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری چالاكییه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند؛ هێزه‌كانی ئاسایشی پارتیی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه له كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆ له بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر ڕێگریان لێ كردین به‌رده‌وام بین له ڕێپێوانه‌كه.
وتیشی؛ هه‌رچه‌نده ئێمه مۆڵه‌تی چالاكییه‌كه‌مان له ئاسایشی هه‌ولێر و پارێزگای هه‌ولێر وه‌رگرتبوو، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك ڕاگرتنمان له بازگه‌كه، ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێ كردین، به‌و هۆیه‌وه ٣ گه‌نج به گوله برینداربوون. ناوبراو وتیشی به‌هۆی په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایش ٧ گه‌نجی دیكه به دار و به‌رد بریندار كراون و ١٥ گه‌نجیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هاوڕێ فه‌ره‌یدوون، ڕاشیگه‌یاند؛ چالاكییه‌كه‌مان له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بوو، به‌ڵام ڕێگرییه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه ده‌ریده‌خات كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ توركیا به‌شدارن له هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی به گوله برینداركراون، بریتین له «موراد عه‌لی ڕه‌شید، عه‌لی محه‌مه‌د عیسا، هۆشیار مه‌ریوان»
ڕێكه‌وتی ٣٠ی كانوونی دووه‌م\١٠ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز و كچانی گه‌نجی تێكۆشه‌ڕ له شاری سلێمانییه‌وه ده‌ستیان به ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كرد به‌ره‌و سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له به‌رخۆدانی عه‌فرین. له ڕۆژی چواره‌می چالاكییه‌كه‌دا، گه‌نجان گه‌یشتنه بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر.
ش. م