ئاسلان لە دواى ٤٠ مانگ لە شەهیدبوونی بەخاکسپێردرا
تەرمی خەزاڵ ئاسلان، کە لە بەرخودانى خۆبەڕێوەبەریى جزیر دا شەهید بوو بوو، لە گۆڕستانی یەنی ئارتەمێنێت بەخاک سپێردرا.
تەرمی خەزاڵ ئاسلان، کە لە بەرخودانى خۆبەڕێوەبەریى جزیر دا شەهید بوو بوو، لە گۆڕستانی یەنی ئارتەمێنێت بەخاک سپێردرا.
تەرمی ئەو کەسانەى لە کاتى بەرخودانى خۆبەڕێوەبەریدا لە جزیری شرنەخ، کە لە ژێر زەمینەکانى جزیر دا شەهید کرابوون تاوەکو ئێستاش لەلایەن دەوڵەتەوە لە گۆڕستانی بێکەسەکاندا راگیراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.
خەزاڵ ئاسلان، کە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ / ٢٧ی رێبەندان دا شەهید بوو، دواى پشکنینی دی ئێن ئەی و لە داوى ٤٠ مانگ تەرمەکەى رادەستى بنەماڵەکەى کرایەوە.
بنەماڵەى خەزاڵ ئاسلان، تەرمەکەى خەزاڵ-یان لە گۆڕستانى بێکەسانى رحا بردەوە بۆ وان و لە گۆڕستانی گەڕەکی یەنیی ئارتەمێنتی وان بە خاکیان سپارد.
پۆلیسەکانى تورک لە کاتى بەخاکسپاردنى تەرمەکەى خەزاڵ ئاسلان دا رێگایان نەدا هیچ کەسێک جگە لە چەند کەسێکى بنەماڵەکەى بڕۆنە گۆڕستانەکە و بەشداری لە بە خاکسپاردنەکەدا بکەن. دواى بەڕێوەبردنى کاروباری ئایینى بۆ بەخاکسپاردنى تەرمەکە، تەرمەکە بە خاکسپێردرا.
ر.م