ئاڤێستا: گەڕانەوەى گەلی شەنگالمان گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنان – ٢ -

'گەڕانەوە بۆ خاکی خۆت، گەڕانەوەیە بۆ خۆت، بۆ ئایین، بۆ باوەڕ، کولتور و بەهاکانی خۆت. بۆ ئەوەش گەڕانەوەى گەلەکەمان کە لە کامپەکانی باشوور و شوێنەکانى تر بۆ شەنگالەکەیان زۆر مانادارە'.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال و ٧٣هەمین فەرمانی سەر ئێزدییەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

ئاڤێستا لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا کە دوێنی بڵاومانکردەوە و لینکەکەی لە بەشی خوارەوەی ئەم بەشەدا هەیە شەهیدانی ٧٣هەمین فەرمان و هەموو ئەو مرۆڤانە کە لە فەرمانەکەوە تاوەکو ئێستا بوونەتە قوربانی وەبیرهێنایەوە و یادیانی بەرز راگرت.

بەشی دووەمی قسەکانی سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەم شێوەیەیە:

'ئەگەر عێراق دەیەوێت لەگەڵ کۆمەڵگای ئێزدی ئاشت ببێتەوە و لێی ببۆرن، پێویستە خۆبەڕێوەبەرایەتی شەنگال قبوڵ بکات'

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە وتی،"لە عێراق زۆر زمان هەن، زۆر ئایین، زۆر بڕوا، زۆر کەلتور هەن. شەنگال و کۆمەلگای ئێزدی لە عێراق وەک خەمڵی ئەوانە. دێرینترین کۆمەڵگایە. بە کەلتور و پیرۆزیەکانی شێوەیەکی جیاواز دەبەخشێت. لە بەرانبەر فەرمانەکە حکومەتی ئەوکاتە بەرپرسیاری  و ئەرکی خۆی بەرانبەر کۆمەڵگا ئەنجامنەدا. کۆمەڵگای نەپاراست. ٦ ساڵە کۆمەڵگاکە ناپارێزێت. کۆمەڵگاکەمان بە رەنجی خۆی خۆی پاراست و خۆی رێکخستەوە. لە ماوەی ڕابردوودا تەنها بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تەڤگەری ئازادی پشتگیری لە شەنگال کرد. لەگەڵ ئەو هەموو هێرشەی چەتەکانی داعش و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیش، بەڵام ئەو بەشە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە گەلی ئێزدی بە مادی و مەعنەوەی کرد. ئەگەر حکومەتی عێراق و بەرپرسانی دەیانەوێت لەگەڵ کۆمەڵگای ئێزدی ئاشت ببنەوە، لەگەڵیان ژیانێکی هاوبەش، یەکسان و ئازاد بژین و لە تاوانەکانی ببۆرن، پێویستە بەرلە هەموو شتێک لەبەرانبەر شەنگال هەڵوێستێکی ڕۆن و ئاشکرایان هەبێت و ڕێگری لە دەوڵەتی فاشیستی تورک بکەن. پێویستە شەنگال وەک پارێزگایەک پێگەکەی بپارێزرێت. ئەو کاتە دەتوانێت جارێکیتر لەگەڵ کۆمەڵگای ئێزدی ئاشت ببێتەوە و لێیببۆرن. قبوڵکردنی پێگەی شەنگال، سەرەتای پێکەوە ژیان و داهاتووی ئازادی گەلانە. بەهۆی بەرژەوەندیە بچووکەکان، چاوپۆشیان لە هێرشەکان کرد و جارێکیتر گەل ڕووبەڕووی قڕکردن بووەوە.بەڵام لە ئێستادا ئەو مۆدێلە ژیانەی کە لە شەنگال دروستبووە، پێشکەوتووترین مۆدێلی ژیانە بۆ داهاتووی عێراق.

'ئەگەر حکومەتی هەرێمی دەیەوێت گەلی ئێزدی لێی ببۆرن پێویستە ئاستەنگی لەبەرانبەر ئێزیدخانی خۆسەر و دیموکرات دروست نەکات'

لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارتە سیاسەکان لەکاتی فەرماندا هەڵوێستی چۆنیان پیشاندا و گەلەکەمانیان لەناو چ دۆخێکدا بەجێ هێشت جیهان هەمووی دەزانێت. کۆمەڵگای ئێزدیان نەپاراست، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی مانەوە، پشتیان تێکردن. گەلەکەمان ئەوە دەزانێت. ئەو کاتە ڕووڕەشیەکی گەورە ئەنجامدرا، ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیاند. تاوانی قوڕسیان ئەنجامدا. بەو هەڵوێستەی لە پیشانیاندا بوونە هاوکاری قڕکردن. بۆئەوەی خۆیان لەو تاوانە ڕزگار بکەن و لێیان ببۆرن پێویستە سیاسەتێکی ڕاست بەڕێوە ببەن. دەست لە پێگەی شەنگاڵ هەڵگرتن و لەبەرانبەر ئێزیدخانی خۆسەر و دیموکرات نەبنە ئاستەنگ. تا ئێستاش بە هەزاران کەس لە دەستی داعشدا لە بازارەکانی جیهاندا بڵاوکراونەتەوە و نازانرێت لە کوێن. بە هەزاران کەس کۆمەڵکوژکراون و لە گۆڕی بە کۆمەڵدان و ڕووفاتیان بۆ خێزانەکانیان نەگەڕینراونەتەوە.

'ئێزیدخان موڵکی ئێزدی و پێکهاتەکانی هەرێمەکەیە'

حکومەتی هەرێم و پارتە سیاسیەکانی باشوور دەزانن شەنگال بەشێکە لە خاکی کوردستان. ئێزیدخان هەبوونی کوردستانە. بەم بەرپرسیاریە پێویستە هەڵوێست پیشان بدەن و بجووڵێنەوە. نە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هەر هێرشێک لەدژی شەنگال ئەنجامدەدرێت، دەڵێت لەدژی کوردستان نییە، لەدژی پەکەکەیە. ئەوە بێ بەرپرسیارێتیە، تێنەگەیشتنە لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و چاوپۆشیکردنە لە ڕابردوو و گەڕانە بەدوای بەرژەوەندی. پێویستە دەست لەوە هەڵگرن. شەنگال شەنگالی پێشوو نییە. هیچ هێزێک ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر شەنگالدا بسەپێنێت. نە حکومەتی باشوور و نە عێراق و نە دەسەڵاتێکی تر. ئێزیدخان موڵکی ئێزدیەکانە. موڵی هەموو پێکهاتەکانی وەک عەرەب، تورکمان، ئاشووری، سوریان و شیعە یە و هەروەها هەموو بەش و ئایینەکان و کۆمەڵگا کەلەوێ دەژین، موڵکی ئەوانە. یەکەمجارە گەلانی هەرێمەکە بە زانست ژیانێکی هاوبەش دەخوڵقێنن. پێویستە هیچ دەسەڵاتێک خۆی نەسەپێنێت. بەرلەهەموو شتێک حکومەتی هەرێم پێویستە دەستدرێژی لەسەر شەنگال نەکات و ڕێگاش نەدات. گەورەترین باشی کە بەرانبەر ئەو کۆمەڵگایە دەکرێت، ناسینی ئیرادەیانە، ڕێگرینەکردنە لە گەڕانەوە بۆ ئێزیدخان، رێکخستنکردن و ئاوەدانکردنی شەنگالە. وەک بزوتنەوەی ئاپۆیی ئێمە خاوەن ئەم هەڵوێستەین."

'کۆمەڵگاکەمان لەسەر ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕێکخستووە'

ئاڤێستا رایگەیاند کە بە هزر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان خۆسەری دیموکراتیک و ژیانی ئازاد لە شەنگال سەردەکەوێت و ئاماژەی بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگای ئێزدی کرد و وتی،"کاتێک تەڤگەرەکەمان لەدژی کۆمەڵکوژی چووە شەنگال، ئەوانی لە کۆمەڵکوژی و قڕکردن ڕزگار کرد. دوای ئەوەی شەنگال توانی خۆی بەڕێوە ببات، خۆی بپارێزێت، تەڤگەرەکەمان  لەبەرچاوی جیهان لێدوانیدا و لە شەنگال کشایەوە. لە ئێستادا شەنگالیان خۆیان و خۆیان بەڕێوە دەبەن. بەڵام شەنگالیەکان دەزانن لەسەر کام هزر و فەلسەفە خۆیان ڕێکبخەن. دەزانین کە نزیکبوون لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کە لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا جێی خۆی گرتووەتەوە و ڕەنجێک بۆیان دراوە و پێی دەزانن. هێزە هێرشبەرەکان لەگەڵ ئەوەی دەزانن پەکەکە کشاوەتەوە، بەڵام بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن و ئەوەش ڕێبازێکی نوێی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیە. دووبارەی دەکەمەوە، کۆمەڵگای ئێزدی لەسەر هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکخستن و ئابڕۆمەندانەترین هەڵوێستە و سەربەرزیە. شتێک نییە کە بیدۆرێنن. چۆن لە کاتی فەرماندا دەستوەردانمان کرد و درەنگیش کەوتین. ئەو دەستوەردانەش خۆرەخنەکردنی ئێمە بوو. دەستوەردانمان جارێکیتر خۆقبوڵکردنە بۆ کۆمەڵگای ئێزدی. ئێستاش بۆئەوەی ئەو کۆمەلگایە بە شێوەیەکی خۆسەر و دیموکرات بژی دەتوانێت خۆی بەرێوەببات و هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان ئەنجامی دەدەین. ئێمە لە خزمەتی کۆمەڵگاکەمانداین. ئێمە لەسەر فەرمان و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ کار دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگاکەمان، دەزانین چەند هەستیارە. لەناو بارودۆخی قوڕسی ئیمڕالیدا چاوپێکەوتن ئەنجامدرا و بۆ کۆمەڵگای ئێزدی خۆشحاڵی خۆی پیشاندا و سڵای خۆی نارد! ئەوەش پەیامەی ڕێبەر ئاپۆیە کە چەندین ساڵە هەوڵمان بۆدا. ئێمە وەک بزوتنەوەی ئاپۆیی چاوپۆشی لە هیچ هێرشێک ناکەین کە لە بەرانبەر کۆمەلگاکەمان ئەنجام دەدرێت. بیدەنگ نابین. ئێمە بەم شێوەیە بۆ خۆسەری و ئازادی کۆمەڵگاکەمان تێدەکۆشین."

'دەزگا ئەوروپیەکان پێویستە پێگەی شەنگال قبوڵ بکەن و کەسانی بەرپرسیار لە کۆمەڵکوژیەکە پێویستە دادگایی بکرێن'

ئاڤێستا بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:" بەم شێوەیە لە ٧مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیدا، شەنگال لە دۆخێکی هەستیاردایە. هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی هەستیاردایە. تا ئێستاش گێژاو و قەیران بەردەوامە. هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە. دەیانەوێت خەیاڵی عوسمانی بەرلە ١٠٠ ساڵ جێبەجێ بکەن. کاتێک عوسمانیەکانیش لەسەر دەسەڵات بووین، ئێمە دەزانین کۆمەڵگاکەمان ڕووبەڕووی چ کۆمەڵکوژیەک بووەتەوە. ئێستاش دەیانەوێت هەمان کار بکەن. چەتەکانی داعش رێکدەخەنەوە. هێزی جیاواز ئامادە دەکەن. پێویستە کۆمەڵگاکەمان ئەوە ببینێت و بەپێی ڕووداوەکان کە لە هەرێمەکە ڕوودەدەن خۆیان ڕێکبخەن. چونکە هێرش لەبەرانبەر باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە کە ناوەندەکەشی شەنگالە. لەم دواییانەدا هێرش بەرانبەر شەنگال و مەخموور ئەنجامدرا. پێویستە بە هەموو شێوەیەک لە شەنگال ڕێوشوێنی ئەمنی بگیرێتەبەر و بە پێی ڕێوشوێنەکان بجووڵێنەوە. کۆمەڵگای ئێزدی لە دەرەوەی وڵات، لە ئەوروپا، لە ڕووسیا، لە جۆرجیا، لە ئەرمینیا و لە هەر شوێنێک کە لێی دەژین، بۆ ئاوەدانکردنی شەنگال و گەڕانەوە بۆ شەنگال پێویستە کار بکەن. بە مادی و مەعنەوی بۆ ئەوەی پێگەی شەنگال قبوڵبکرێت، چالاکی لە ئەوروپا ئەنجامبدرێن و پێشکەوتنی گرنگیش لە ئەوروپا ئەنجامدران و پیرۆزباییان لێدەکەن. بەڵام پێویستە بەو ئاستە سنوردار نەبێت. چالاکی جۆر بە جۆر و دەوڵەمەند بەردەوامیان هەبێت. هەروەها وتمان ئەو هێرشەی لە عەفرین ئەنجامدەدرێت و لەسەر ئیزدیان دەکرێت، هێرشی گشتیە و لە هەمانکاتدا هێرشی سەر کۆمەڵگای ئێزدیە. هەموو ڕۆژێک هەندێک کەس دەڕفێنن و دەیانکوژن. بۆیە پێویستە کۆمەڵگای ئێزیدخان خاوەنداری لە یەکێتی خۆی بکات. بۆئەوەی مافی خۆیان لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مسۆگەر بکەن، پێویستە خەباتی دیپلۆماسی خۆیان بەهێز بکەن. دەزگاکانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو دەزگاکان کە بە قسە دەڵێن لە شەنگال جینوساید ڕوویداوە، پێویستە لەبارەی شەنگال لە رووی پراکتیکیەوە هەنگاو بنێن. بانگەوازیمان بۆ ئەوان ئەوەیە کە بەم شێوەیە بجووڵێنەوە. پێگەی خۆسەری شەنگال بناسن و ئەوان ڕۆڵیان لەم کۆمەڵکوژیەکدا هەیە دادگاییبکرێن."

'ڕۆژ ڕۆژی بەهێزکردنی تێکۆشانە'

جارێکیتر بانگوازیمان لە ساڵڤەگەڕی فەرمانی شەنگالدا بۆ ژنانی تێکۆشەر، دایکانی بەرخۆدێر کە بۆ ژیانێکی ئازاد شەو و ڕۆژ کار دەکەن، بۆ هەموو ژنانی شەنگال و ئێزیدخان، بۆ هەموو ئایین و نەتەوەکان کە لەوێ دەژین، بۆ ژنان و گەنجان و هەموو گەلان و گەلەکەمان ئەوەیە کە خاوەنداری لە بەهاکانیان بکەن کە بە خوێنی شەهیدان بەدەستهێنراون. خاوەنداری لە شەهیدانی فەرمانەکە بکەن، بەهێزکردنی تێکۆشان بەرخۆدانە و خۆپاراستن بە هەموو شێوەیەکە و بەم شێوەیە کە مرۆڤ بە کەڵکی خۆی بێت دەتوانێت خاوەنداری لە فەرماندە شەهیدەکان بکات. ڕۆژ ڕۆژی یەکگرتنی ناوخۆییە، دروستکردنی یەکێتی گەلانی هەرێمەکە و ناوخۆییە. لەدژی هەموو هێرشی دەرەوە و ناوخۆیی ڕۆژ ڕۆژی خۆپاراستن و تێکۆشانە. ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردن لە خۆتانە، گەڕانەوەیە بۆ سەر خاکی خۆتان، ڕۆژ ڕۆژی دروستکردنی شەنگالێکی خۆسەر و دیموکراتە.

بۆئەوەی پێگەی شەنگال قبوڵبکرێت، وەک پارێزگایەکی خۆسەر و دیموکرات بە بەهاکانیەوە، لەناو خاکی عێراق و کوردستاندا جێگای خۆی بگرێت، پێویستە هەمو پارتە سیاسیەکان، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای ئێزدیمان، کەسانی ڕۆشنبیر، ماڵی میر، کەسایەتیەکانی ئەم کۆمەڵگایەی خۆیان بە بەرپرسیار ببینن، بانگەوازیم بۆ ئەوان ئەمەیە: پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر بەشداری لەم تێکۆشانەدا بکەن و بەردەوامی بە تێکۆشان بدەن.

لەسەر ئەم بناغەیە جارێکیتر لە کەسایەتی هاوڕێی مامۆستا و پێشەنگمان مام زەکی شەنگال، هاوڕێ زەردەشت، ئێزدین، حەمید، جیلۆ، بێریڤان، بەرخۆدان، دڵگەش، هاوڕێ شەنگال و هاوڕێکانی کە لەم هەنگاوەدا شەهید بوون، هاوڕێ ڤینارا، ئامانجا و ژینداکان وەبیردەهێنمەوە. شەهیدەکانی فەرمانەکە برینی قووڵی ئێمەن. لە حزوری گەلەکەمان و کۆمەڵگاکەماندا دەڵێین، بەڵێنمان ئەمەیە کە تا شەنگالێکی دیموکرات و خۆسەر و خاوەن پێگەی ئێزیدخان دروست نەکرێت، ئێمە لە خزمەتکردنی گەلەکەمان بەردەوام دەبین. بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان لەناو مرۆڤایەتیەکی پێشکەوتوودا و سیستمی خۆسەر و دیموکراتدا لە ناو نەتەوەی دیموکراتدا، بە پێشەنگایەتی هزر و رامانی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر هزری هێڵێ ڕێبەر ئاپع و شەهیدان دەکاتە مافەکانی خۆی. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمەش دەمانەوێت لەگەڵ گەلەکەماندا بین و لەگەڵیان دەمێنینەوە."

ف.ق