ئاکگول: پێویستە ئۆجالان ئازاد ببێت
عەدنان ئاکگول، ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە ڕایگەیاند، بۆ لابردنی گۆشەگیریی و ئازادی ئۆجالان دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوە تێکۆشانێکی هاوبەش و بەهێز بکرێت.
عەدنان ئاکگول، ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە ڕایگەیاند، بۆ لابردنی گۆشەگیریی و ئازادی ئۆجالان دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوە تێکۆشانێکی هاوبەش و بەهێز بکرێت.
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە- KCD) عەدنان ئاکگول لەبارەی گۆشەگیریی قورسکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)قسەی کرد. ئاکگول باسی لەوە کرد کە بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوەش تێکۆشان بەهێزتر بکرێت.
'بە پیلانگێڕی ویستیان گەلی کورد بەدیل بگرن'
ئاکگول ئەوەشی وت، بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان هەموو ڕێگا یاساییەکان پێشێل کراون و بەرانبەر مرۆڤایەتی تاوان ئەنجامدرا. ئاکگول ئاماژەی بەوەش کرد کە ٢١ ساڵە لە بەرانبەر ئۆجالان گۆشەگیرییەکی تووند جێبەجێ دەکرێت و بەم شێوەیە قسەی کرد: "پێ دەنێینە ٢١ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەو بۆنەیەوە، سەرەتا هەموو هێزە پیلانگێڕەکان بە تووندی شەرمەزار دەکەین. بەو پیلانگێڕییە ویستیان گەلی کورد بەدیل بگرن و تێکۆشانەکەی لەناو ببەن. هەروەها بەو پیلانگێڕییەکە ویستیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە دیزاین بکەنەوە".
'بە گۆشەگیریی، شەڕ بەسەر گەلدا دەسەپێندرێت'
ئاکگول ڕاشیگەیاند، لە سایەی چالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مردن کە بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد و لە هەموو گرتووخانەکان و ڕای گشتی بڵاو بووەوە، گۆشەگیری شکێندرا. ئاکگول وتیشی کە بەرخۆدانی گەلانی کوردستان وای کرد کە دەوڵەت پاشەکشە لە هەنگاوەکانی بکات و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "ئەو کاتانەی داوا دەکرێت ڕۆژەڤی تورکیا بگۆڕێت، گۆشەگیری تووندتر دەکەن و دەیهێننە ڕۆژەڤەوە. ئەو گۆشەگیرییەی کارێکی نایاساییە. ڕێککەوتنی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، هەبوونی خۆیان لە گرژییەکاندا دەبینن، بۆ ئەوەش گۆشەگیریی تووندتر و شەڕ گەرمتر دەکات. ڕێککەوتنی فاشیست شەڕ بەسەر گەلانی کوردستان و تورکیادا دەسەپێنێت. جگە لەشەڕ شتێکی دیکە نییە کە ڕێککەوتنی ئاکەپە-مەهەپە پێشکەشی گەلی بکات. تەنیا شەڕ و نکۆڵیلێکردنی کوردیان بە دەستەوەیە. ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر بەڕێز ئۆجالانە، گۆشەگیرییە لەسەر کۆمەڵگە. بۆ ئەوەش قەیرانی ئابووری و سیاسی هەتا دێ قووڵتر دەبێتەوە. بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاشتی و دیموکراتی، بە دڵنیاییەوە دەبێت گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لاببرێت. بە تێکۆشانی گەل و سیاسەتمەداران سات لەدوای سات دەوڵەت بۆ دواوە هەنگاوە دەنێت و دیدار دروست دەبن. بەڵام ئەوە بە واتای لابردنی گۆشەگیریی نییە".
'دەبێت ئۆجالان ئازاد ببێت'
لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاکگول باسی لەوەش کرد کە پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان بکرێت و وتی: "دەبێت ئیتر سیاسەتی کورد و گەلانی کوردستان جگە لە لابردنی گۆشەگیریی، ئازادیی بەڕێز ئۆجالانیش بکاتە ئامانجی خۆیان. هەتا بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەبێت، کۆمەڵگەش ئازاد نابێت. کۆمەڵگە ئازاد بێت، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کۆتایی دێت و ئارامی دەکەوێتە ناوچەکە. بە ڕامان و فکرەکانی، ئۆجالان کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر گەلی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. کاتێک پارێزەر دەچنە سەر ڕێگای ئیمرالی، خرۆشێکی گەورە لەناو کۆمەڵگە دروست دەبێت و ڕای گشتی چاوەڕوانی زانیارییەکە لە ئیمرالییەوە. بەڕێز ئۆجالان لە یەکێک لە دیدارەکانیدا دەڵێت 'من بەدوای کەسێکی عاقلی دەوڵەتدا دەگەڕێم' ٢١ ساڵ بەڕێز ئۆجالان پرۆژەی ئاشتی پێشنیار دەکات و بە زمانی ئاشتی قسە دەکات، بۆیە دەبێت هەموو خەبات و تێکۆشانمان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان بێت".
'سزای دیسپلین هەڵوێستێکی سیاسییە'
ئاکگول تیشکی خستە سەر سزای دیسپیلین کە بەسەر ئۆجالاندا دەسەپێندرێت و وتی: "لە سالی ٢٠١١ بەدواوە بە بیانووی جیاوازی وەکو خراپبوونی کەشتی و خراپیی کەشوهەوا ڕێگریی لە دیدارەکان دەکرێت. لەسەر ئەو بیانووەش سزای دیسپلین زیاتر بووە. سزای دیسپلین بە واتای ئەوەیە کە زیندانییەکان لەناو زینداندا، بە سزای دیسپلین دەیانەوێت وەکو هەمیشە ڕێگریی لە دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران بکەن. ئەو سزای دیسپلینە هەڵوێستێکی سیاسییە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت".
'ئۆجالان کلیلی چارەسەرییە'
ئاکگول ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دەوڵەت باش هێزی ئۆجالان بۆ چارەسەریی دەزانێت، لەو بارەیەوە وتی: "بنەمای یەکەمی ئەو گۆشەگیرییە پرسی کوردە. پرسی کورد کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو کلیلەش بەڕێز ئۆجالانە. ئۆجالان لە دیداری دواییدا هەندێن شتی گرنگی وت و کاریەگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕای گشتی دروست کرد. هەمووان ئەو ڕاستییەمان لە کاتی قۆناغی ئاشتیدا دەبینی. بەڵام بەداخەوە لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی بەڕێز ئۆجالانیش، حکومەت و دەوڵەت نایەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت".
لە مێژووی کۆماردا هەتا ئێستا دەوڵەت ویستوویەتی پرسی کورد بە شەڕ چارەسەر بکات. لە مێژووەوە هەتا ئێستا بە سیاسەتی شەڕ شتێک سەر نەکەوتووە. لە تورکیا هۆی سەرەکی قەیرانی ئابووری شەڕە. بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە و بۆ ئەوە بەدەستهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام، دەبێت ئۆجالان ئازاد ببێت"
ف.ق