ئایدەنیز: بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانین سەربکەوین
سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، کۆبانێ بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی سەرکەوت و لە ئێستاشدا بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانین سەربکەوین.
سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، کۆبانێ بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی سەرکەوت و لە ئێستاشدا بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانین سەربکەوین.
سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری هەدەپە ڕاشیگەیاند، هاوکاری نیوان دەوڵەتی تورک و داعش ناشاردرێتەوە و ئەو جێگەیەی سەرچەتەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی تێدا کوژرا، نیشانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعشە.
سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF) باسی لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری و ئەو پڕۆسەیەی دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران دەستیپێکرد نابێت لەیەکەوە جیابکرێتەوە و وتی، "کاتێک شەڕ دەستیپێکرد کوردانی ڕۆژئاوا و گەلانی هەرێمەکە دوور لە ڕژێم و چەتەکان لە سەر هێڵی سێیەمین جوولانەوە. مۆدێلێکی نوێیان دروستکرد. لە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا دەستیان پێکرد. هێرشەکە بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و ئەو وڵاتانە دەستپێکرا کە دەستیان لە پیڵانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا هەبوو.
'هاوکاری تورکیا و داعش ناشاردرێتەوە'
ئایدەنیز ڕایگەیاند، ئەو هێزەی کە تورکیا وەک سوپای نەتەوەیی سوریا پێناسەی دەکات، پاشماوەی چەتەکانی داعش و ئەلنوسرەن و بە تەنها جلەکانیان گوڕاوە. ئەو شتەی کە داعش نەیتوانی لە ڕۆژئاوا بیکات، ئێستا دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پاشماوەکانی داعش هەوڵی دەدات جێبەجێبکات. ئەم هێرشە بەردەوامی عەقلیەتی ئیتحاد و تەرەقیە. بەغدادی لە دەڤەرێک کوژرا کە تەنها ٥ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا دوور بوو و لە ژێر کۆنتڕۆلی ئەواندابوو. ئەمەش نیشانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعشە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە هەر ڕێگە و ڕێبازێک ناوچەکە داگیربکات و کوردی تێدا نەهێڵێت. ئامانجەکەشی بە ئاشکرا بە هەموو جیهان ڕاگەیاند."
'ئەگەر گەلی کورد یەکبگرێت سەردەکەوێت'
ئایدەنیز باسی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لەدژی هێرشەکان کرد و وتی، "لەم کاتەدا کە هێرشەکان بەردەوامن پێویستە کۆبانێ بهێنینە یادمان. یەکێتی نەتەوەیی لە کۆبانێ بووە هۆکاری سەرکەوتنی گەلی کورد. ئەگەر لە ئێستادا گەلی کورد ببێتە یەک و لە هەموو جێگەیەک بەیەکەوە کار بکات، ستاتۆ، کلتور و زمانی خۆیان بەدەستدێنن. کورد بە تێکۆشان و باجی زۆر لە جیهاندا رەوایەتی خۆی سەلماند. گرنگرتین شت یەکێتی نەتەوەیی یە."
ف.ق