ئه‌حمه‌د تورك: ده‌بێ له دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ین
ئه‌حمه‌د تورك ڕایگه‌یاند، له دژی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ئیراده‌ی گه‌ل ناناسێت، ده‌بێ تێكۆشانی یه‌كێتیی خۆمان و دیموكراتی گه‌شتر بكه‌ین.
ئه‌حمه‌د تورك ڕایگه‌یاند، له دژی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ئیراده‌ی گه‌ل ناناسێت، ده‌بێ تێكۆشانی یه‌كێتیی خۆمان و دیموكراتی گه‌شتر بكه‌ین.
كاندیدی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردین ئه‌حمه‌د تورك له ناوچه‌ی مه‌هسه‌رت گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: « ناوچه به ناوچه كۆتایی به هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه دێنین كه قه‌یوومه‌كان گرتوویانه‌ته‌به‌ر.»
یه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه هه‌ده‌په زۆرترین قورسایی خستووه‌ته سه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ٣١ی مارسدا، مێردینه. كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردین ئه‌حمه‌د تورك و فیگه‌ن ئالتنداغ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ناوچه‌ی مه‌هسه‌رت-ی مێردینیان كرد. له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له كاندیدان بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی مه‌هسه‌رت تور‌كان باكر و جومعه توگای، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری مێردین‌ی هه‌ده‌په توما چه‌لیك یاوه‌ری ئه‌حمه‌د تورك و فیگه‌ن ئالتنداغ بوون.
كاندیده‌كان له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه پێشوازییان لێ كرا و دواتر به كاروانی ئۆتۆمبێل چوونه ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه. به‌ر له سه‌ردانه‌كه پۆلیسی توركیا له زۆر شوێن به ئۆتۆمبێلی زرێپۆشه‌وه بڵاوكرابوونه‌وه. شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكار و دوكاندارانیان كرد و به جۆشوخرۆشه‌وه پێشوازییان لێ كرا. دواتر بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌یان له ناوچه‌كه كرده‌وه.
«شاره‌وانی ده‌خه‌ینه‌وه خزمه‌تی گه‌ل»
كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی مه‌هسه‌رت تور‌كان باكر له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، جارێكی دیكه شاره‌وانییه‌كان ده‌خه‌ینه‌وه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان. هه‌روه‌ها جومعه توگای كاندیدی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه له گوته‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاوڵاتیان له ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د تورك: كرده‌وه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ین
دواتریش ئه‌حمه‌د تورك گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ٣١ی مارس ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا بۆ به‌دیهێنانی ئازادی، ئاشتی و دیموكراتی ئه‌زموونێكه.
«توركیا به ده‌ستی ئاكه‌په به‌ره‌و وه‌ڵاتێكی بێ قانوون و بێ داد چووه. ئازادی پێشێل كراوه و سیاسه‌تی سته‌مكارانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و كردوویانه به ڕه‌گه‌زێكی وه‌ڵات. كه‌س شایه‌نی ئه‌و زوڵم و زۆرده‌ستییه نییه. ئێمه هه‌موومان براین. هه‌موومان پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین. ئێمه ناچارین كه زوڵم نه‌هێڵین. ده‌ستیان به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا گرت و شاره‌وانییه‌كانی ئێمه‌یان به دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان داگیركردن. ئێمه هه‌موو كرده‌وه‌كانی قه‌یوومه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین و به خه‌ڵكی ڕاده‌گه‌یه‌نین چی‌یان كردووه. به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌موو گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆرییه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ین.»
«له‌پێناو ئازادی جه‌سته‌ی خۆیان ڕووبه‌ڕووی مردن كردووه‌ته‌وه»
ئه‌حمه‌د تورك باسی له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و گوتی: «به‌ڕێز له‌یلا گیوڤه‌ن له‌پێناو ئازادی و دیموكراتیی وه‌ڵات و له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان جه‌سته‌ی خۆی رووبه‌ڕووی مردن كردووه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خاكه، مرۆڤ و گه‌ل ئازاد بكرێن بووه به ڕووناكی بۆ ئێمه. ئێمه بۆ گه‌لی خۆمان هه‌ین. بۆ دیموكراتی هه‌ین. بۆ برایه‌تی هه‌ین.»
s.m