لەسەر ئۆجالان تورکیا و زلهێزەکان پیلانی شەڕێکی گەورەیان دادەڕشت و ئۆجالان پووچی کردوە
19 ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان تێپەڕ دەبێت،
کاربهدهستانی ئهو کاتهی دهوڵهتی تورکیا و ئەنجومەنی ئاسایشى نهتهوهیى تورک "مەگەکە"، پەیتا پەیات ههڕهشهیان لهسوریا دەکرد، تا ئۆجالانیان ڕادهست بکات. دەیان وو:"ئهگهر سوریا ڕەتی ئەم داخوازیەمان بکاتەوە، ئهوا لە ڕووی سەربازیەوە پەلاماری دەدەین".
ههر پاش ئهو ههڕهشانه، له سهر سنوورى نێوان سوریا و تورکیا جموجوڵى فراوانی سهربازى ئەرتەشی تورکیا دهستی پێکرد و هێزێکى زۆریش لەسەر سنورەکان مۆڵدران. دۆخەکە تا دەچوو ئاڵۆزتر دەبوو، بەرپرسانی تورکیا و پشتیوانەکانیان لە وڵاتانی زلهێز پیلانی شەڕێکی خوێناوی و گەورەیان لە ڕۆژهەلاتی ناوین دادەڕشت.
ڕێبەری گەلی کورد، عەبدولا ئۆجالانیش، دۆخەکەی بەباشی هەڵسەنگاندبوو و خوێندی قوڵی بۆ کرد و لە مەرامی شەڕهەڵگیرسێنەران تێگەیشتوو. ئۆجالان، کە
هەر لەسەرەتای دەستپێکی تێکۆشانیەوە هەمیشە دژی شەڕ بوو و باوەڕی بە چارەسەری ئاشتیانە هەبوو، نەیدەویست ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە قوڵتر ببنەوە و ب بیانوی بوونی ئەو لە سوریا وەها جەنگێک روو بدات.
ئۆجالان بۆ ڕوونەدانی شەڕ ڕووی لە ئەوروپا کرد و کاروانی وڵاتانی دەست پێ کرد
لە سۆنگەی ئەو ڕووداو و پیلانانەوە، دەرەنجام ئۆجالان بڕیاریدا سوریا بەجێ بهێڵێت و ڕوو لە ئەوروپا بکات، تا لەوێتەوە درێژە بە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و پرسەکان بدات. چونکە ئەو هەموو کات باوەڕی وابوو، کە لە ئەوروپا هیچ نەبێت دیموکراسییەت هەیە و هەلی چارەسەریش زیاترە.
له 9 ى مانگى تشرینی یهکهمی ساڵى 1998دا، قۆناغێکی سهختی نوێ دهستی پێکرد و ئۆجالان له سوریاوه گەیشتە یۆنان. بهڵام بههۆى گوشارهکانى ئهمهریکا، بهریتانیا و ئیسرائیل کاربەدەستانی یۆنان وەک پێشتر بەڵێنیشیان بە ئۆجالاندا بوو ڕێگهیان نەدا لەو وڵاتەکەیان بمێنێتەوە. بۆیە ڕووی لە ڕوسیا نا، بهڵام ئەو وڵاتەش لهبهرامبهر پێدانی (10) ملیار دۆلار قەرز پێی لەلایەن بانگی نێودەوڵەتییەوە، ڕێبهر ئاپۆی وهدهرنا. ئەوەش وای کرد بۆیه کاروانەکەی ئۆجالان چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپا بەسەر بکاتەوە یان بەسەریاندا تێپەرێت. لێ لە هەموو جێیەک ڕێگری لێکرا. بۆیە دوایین جار لە سەر بەڵێنی بەرپرسانی یۆنان و باڵیۆزەکەیان لە ناییرۆبی کینیا، ڕووی لە وڵاتی کینیای کەرتەی ئەفریقا نا. لێ ڕووداو پێشهاتەکان بە ویستی ئۆجالان و شوێنکەوتوانی نەدەچوونە پێش. بەگەیشتنی ئۆجالان و چەند کەسێکی یاوەری بە نایرۆبی کینیا، دەبرێنە ماڵی باڵیۆزی یۆنان. بەڵام هەر زوو بالیۆزکە پێی ڕادەگەیەنێت، ناتوانێت پەنای بدات و دەبێت خێرا ماڵەکەی بەجێ بهێلێت. ئیدی ئۆجالان بە ناچاری دێتە دەرەوە.
لە پیلانگێریەکی نێودەوڵەتیدا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا کرایەوە و ئەمرۆکەش پیلانگێریەکە بەهێرشی سەر عەفرین بەردەوامە
بەهاتنە دەرەوەی ئۆجالان لە ماڵی باڵیۆزی یۆنان، لە ڕێککەوتی
له 15ى شوباتى ساڵى 1999د، ئەو ماشێنەی ئەوی تێدا دەبێت، لە کاروانی ماشێنەکانی دیکە جیا دەکرێتەوە کە بەرەو فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی نایرۆبی دەچوو. لە پیلانێکی زۆر قێزەوە و نامرۆڤانەدا لەلایەن چەندین هەواڵگری وڵاتانەوە شەرمهێنەرانە و رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرایەوە. ئیدی لەو کاتەوە تا ئیستا کە زیاتر لە 19 سالە لە زیندانی تاکەکەسی دورگەی ئیمڕاڵی دایە و دۆخێکی زۆر سەخت و دژواری ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی لەسەری پەیڕەوە دەکرێت.
بەشدارانی پیلانگێریەکە، لە دوای دەستگیرکردنی ئۆجالانەوە وازیان لە پیلانی هەڵگیرساندنی شەڕ لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین نەهێنا و لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا ئەو شەڕە خوێناوی و ماڵوێرانەکەرەیان لە سوریا، ئێراق، لیبیا و یەمەن هەڵگیرسان. ئەمرۆکەش لە دوای 19 ساڵ لە پیلانگێڕی 15ی شوبات، ئەوە27 رۆژە لە دژێرەی تەواوکاری ئەو پیلان و شەرەنگێزیەدا، هیرشی فروان دەکرێتە سەر هەرێمی عەفرین.
پیلانگێران لە کەسایەتی ئۆجالاندا ئیرادەی ئەو و گەلی کوردیان کردە ئامانج و بەڵام سەرنەکەوتن
لهکهسایهتی ئۆجالان دا، ویستیان ئیرادهی خودی خۆی و ئێرادەی ئازادیخوازی گهل و شۆڕش و تیکۆشانەکەی تێکبشکێنن. بهڵام به پێچهوانهی ئهو پیلانهوه گهلی کورد لهههر چوار بهشی کوردستان بۆ مایهپووچ کردنی پیلانگێڕیهکه لهدهوری ڕێبهرهکهیان کۆبوونەوە و به بهرخۆدانی ئۆجالان لە ئیمرالی و لە بەرخودانی گەل کوردستان و جیهان، پیلانگێڕییهکهیان مایهپووچ کردهوە. گهلی کورد سهرکهوتنی خۆی لهئاستی جیهان به ڕاگهیاندنی خۆسهری دیموکراتی لهڕۆژئاوا مسۆگهر کرد و تا ئێستاش نهبهردانە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمەکە خاوهنداری لێ دهکهن.
دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە رێنمایی ئۆجالان و لە چوارچیوەی پارادیگمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیدا، لە بوارەکانی سەربازی، سیاسی، ئایدۆلۆژی، کۆمەڵایەتی و زۆر بواری تر دهستکهوتی بۆ گهل خۆڵقاند، که سهرجهم داگیرکهرانی کوردستانی تۆقاندوە و ئازادیخوازان و زۆرێک لە گەلان و دەوڵەتانی جیهیانیش ئەرێنیانە سەرسام کردوە.هاوکات مایهپووچ کردنی ئهو گهلهکۆمهیه دهمامکی سهر ئهو هێزانهی که خۆیان به دۆستی کوردان لهقهڵهم دهدا، داماڵی. ئیدی گەلی کورد و ڕێبەرایەتییەکەی به پشت بهستن به ئیرادهی گهوههری خۆیان له پێناو دهستهبهرکردنی مافی ڕهوایان ههوڵهکانیان چڕتر کردەوە و
بە بهرخۆدانی ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی و گهلی کورد و تهڤگهره ئازادیخوازهکهی لە دەرەوە سەرجەم هیواکانی داگیرکهرانیان شکاند و هیوای گهلی کورد و گەلانی بندەست و ئازادیخوازیشیان بۆ گهیشتن بهئازادی گەشتتر کردەوە. به پێچهوانهی ئامانجی سهرجهم پیلانهکان، ئیتر ئۆجالان نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین تەنانەت مرۆڤایەتیش بووە گهرهنتی ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوە ژیانی گەلان.
ئامانجی وڵاتانی بەشدار لە گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی 15ی شوبات، بێكاریگەرکردنی ئۆجالان و تەڤگەرەکەی بوو
وەک ئاماژەی پێدرا،
لە ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1999دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتیدا، كە چەندین وڵاتی زلهێزی وەك ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل و دەزگا سیخوڕیەكانیان تێیدا بەشداربوون و لە نایرۆبی پایتەختی وڵاتی كینیا ئۆجالان ڕفێندرا و رادەستی تورکیا کرایەوە.ئەو وڵاتانەی بەشداری گەلەكۆمەکە بوو هەریەكەو بەرژەوەندییەكیان لەو كارەدا هەبوو، بەڵام هەموویان پێیان وابوو لە دوای دەستگیركردنی ئۆجالان پەكەكە و تێكۆشانی كورد لە باكوری كوردستان و توركیا شكست دەهێنێت و ئۆجالان و تەبگەرەکەی بێکاریگەر دەکەن. لێ لەدوای ڕفاندنی، ئۆجالان قۆناغێكی نوێی خەباتكردنی دەست پێكرد و زیندانی ئیمرالی وەرگێڕایە ناوەنی ئەو خەبات و تێکۆشانە نوێکەی. ئەو لەڕێگەی بەرگری نامەكانیەوە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزی گەلی كورد و كێشە و پرسە ڕامیاری و ئابوری و مرۆیەكانی دیكەی شی و راڤە دەكرد و ڕێگەچارەی بۆیان دەدۆزییەوە و لە بری بێکاریگەرکردنی کەچی زیاتر لە جاران بووە موهرەی سەرەکی لە پرسەکانی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەلاتی ناوین.
لە ناو زینداندا ئۆجالان زیاتر 10 پەرتوكی قەبارە گەورەی نوسیوە، ئەو کتێبانەشی بە چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون.
عبدللە ئۆجالان لەماوەی 19 ساڵی زیندانی كردنیدا سەرەڕای سەختی ژیانی نێو زیندان و دابڕانی لە دنیای دەرەوە و گۆشەگیر و ئەشکنجەی فیزیکی و دەروونی سەری، لە ڕێگەی نویسنی 10 پەرتوکی قەبارە گەورەوە، کە 5 یان پارێزنامەکانیەتی. لەو ڕێگەیەوە و لە میانی وتەکانی لەکاتی دیدار و چاوپێکەوتەنەکانیدا لەگەلا پارێزەکانی و شاندی ئیمرالی، توانیویەتی كاریگەری خۆی لەسەر ڕەوتی ڕووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و توركیا و كوردستان دابنێت و لە جیهانیش زۆر زیاتر لەو کاتەی کە لە دەرەوەی ئیمرالی بوو بایەخی پێ بدرێت. لەو چوارچێویەەدا سەرجەم پەرتوکەکانی بە چەندین زمانی زیندووی جیهان وەرگێرانیان بۆ کراوە و زۆر کۆڕ و سەمینار و کۆنگرە و لیکۆلێنەوە ئاستی بەرزی جیهانی لەسەر هز و فەلسەفەکەی کراوە. هەموو ئەمانەش تەواو دەسەڵاتدارانی توركیا و بەرپرسانی تورکیا و کۆنەپارێزانی کوردستان و ناوچەکەی تۆقاندەوە. هەڵبەتە هەر ئەوەش بوو دەوڵەتی تورکیا ناچار کرد، چەندین بچنە زیندانی ئیمرالی و دانوستانی لەگەڵ بكەن. بەڵام کە زانیان تورکیا و کوردستان ناوچەکە لە سەر دەستی ئۆجالان بەرەو سەقامگیری، ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی دەچێت و ئەردۆغان نابێتە دەستکەلای گەمە هەڵخەڵێنەرەکانیان بۆیە خێرا بەفەرمانی پیلانگێران و ئەردۆغان دیدار و دانوستانەکانی ئاشتی و چارەسەریان ڕاگرتەوە. ئەمرۆکەش وا بۆ 7 ساڵ دەچێت گۆشەگیریەکی سەختتر لە جاران لەدژی ئۆجالان پەیڕەو دەکرێت و 7 ساڵی ڕەبەقە ڕێگەیان بە دیدارەکانی لەگەل پارێزەرانی نەداوەوە و ماوەی نزیکەی 2 ساڵیشە هیچ هەواڵێک لە ئۆجالان نازانرێت و چارەنوسی نادیارە.
هز و فەلسەفەکەی ئۆجالان کوردی وەڕگێراوەتە گەلێکی مەزن
بیر و تێكۆشانی ئۆجالان بەتایبەتی لە دوای دەستگیركردنی، كوردی كردووەتە گەلێكی مەزن و دۆزەکە ڕەوانەکەشی لە دوای دەیان ساڵ لە خامۆشی و پەروێزخستن بەهێزانە خستووەتەوە سەر تەختەی شانۆی هەرێمی و جهیانی. ئەمرۆکە لەڕۆژئاوای كوردستان كورد بووەتە گەلێك كە شكۆی نەتەوەی كورد و مرۆڤایەتی بەرز كردووەتەوە، گەلی ڕۆژئاوای كردووەتە خاوەنی ئیرادەیەك كە لەشوێنێكی بچوكی وەك كانتۆنی عەفرین شكۆی دەوڵەتێكی زلهێزی وەك توركیا تێدەشكێنن و هەموو جیهانیش بەو ئەزمونی ڕۆژئاوا و شۆڕشەکەی و تێکشکاندنی چەتەکانی داعش و پاککردنەوەی بە ڕەقای ناوەندیشیانەوە، سەرسام کردوە و گەلانی دونیا بوونتەوە حەزلێکەرانی کورد، بەتایبەتی ژنان کە پێشنگی خەبات و تیکۆشان و بەرخودان و سەرجەم کایەکانی دیکەی ژیانی کوردن.
ئۆجالان من مردنم رام کردوە و کەی دێت با بەخێر و سەفا بێت.
گەلی کورد عبدللە ئۆجالان لە كتێبێلکیدا، بەناوی "لە دەوڵەتی ڕاهیبی سۆمەر بەرەوشارستانیەتی دیموكراتی" دەڵێت:"بەرامبەر بە مردن هەوڵمدا ئەو هەڵوێستە بە بنەما بگرم كە بەهەڵوێستی سوقرات ناو دەبرێت، تەنانەت دۆزینەوەی واتای فەلسەفەی مردن كە بۆ چییە و چۆنە، لەڕاستیدا نەك مردن من شیبكاتەوە بەڵكو من مردنم شیكردەوە و چارەسەرم كرد، نەك بڕیاری مردن من بێكاریگەر بكات من بڕیاری مردن و شێوازە قێزەون و بێ خێرەكەیم بێكاریگەر كرد، لەكوێوە و چۆن دێت بابێت، ئەگەر سبەینێ بێت یاخود لە ساڵانی داهاتوودا بێت ئیتر مردن بۆمن بابتێكی جدی نییە، تەنانەت بەهێزێكی واتاداری وەها گەشتووم بڵێم" با بەخێر و سەفا بێت".
هـ-هـ