ئیراده له چه‌ك به‌هێزتره
له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ داگیركردنی هه‌رێمی برادۆست و خواكوركی باشووری كوردستان، به‌رخۆدانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار به‌رده‌وامه.
له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ داگیركردنی هه‌رێمی برادۆست و خواكوركی باشووری كوردستان، به‌رخۆدانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی پلانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ داگیركردنی هه‌رێمی برادۆست و خواكوركی باشووری كوردستان كه له ٣ قۆناغ پێكدێت، هێرشه‌كانی قڕكردن و داگیركردن بۆ مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ش ته‌شه‌نه ده‌كات.
له ڕۆژی ده‌ستپێكی هێرشه داگیركارییه‌كان به‌دواوه، له‌نێوان سوپای توركیای داگیركه‌ر و گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه \ یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژاستار شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوو ده‌دات. هه‌موو ڕۆژێك گه‌ریلا به چالاكی گورز له سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌دات. سوپای توركیاش هه‌وڵ ده‌دات به فڕۆكه‌ی سیخووڕی و به به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت.
یه‌كینه‌كانی كۆنترا ده‌ستبه‌كارن
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی هه‌رێمه‌كه‌ش، گورزی توند له سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ده‌ن. سوپای توركیا كه ناتوانێت به‌رخۆدانی گه‌ریلا بشكێنێت، هه‌وڵ ده‌دات ته‌رمه‌كانی سه‌ربازانی خۆی و برینداره‌كانی به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگرێته‌وه.
به‌هۆی چالاكییه كاریگه‌ره‌كانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه، سوپای توركیا له وشكانییه‌وه ناتوانێت بێته هه‌رێمه‌كه. هه‌ر بۆیه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانێكی تووندی هه‌رێمی خواكورك و برادۆست ده‌كات. له هه‌مان كاتدا به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كه. به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ناسه به‌به‌ر سه‌ربازه‌كانی خۆی بخاته‌وه كه له لایه‌ن گه‌ریلا گه‌مارۆ دراون.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌مه دڵی ئاو ناخواته‌وه. هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه زۆر جار به‌كاریهێنا، دیسان پشت به تاكتیكی كۆنترا-گه‌ریلا (دژه گه‌ریلا) به ڕێبازه‌كانی ژیته‌م، حیزبوڵا، تیمی خه‌نجه‌ر و تیمی ئه‌سه‌دوڵا ده‌به‌ستێت. ده‌وڵه‌تی توركیا به به‌كارهێنانی یه‌كینه‌كانی كۆنترا ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد بترسێنێت و به‌م شێوه‌یه ته‌سلیمی بگرێت. یه‌كینه‌كانی كۆنترا كه زۆربه‌یان به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده كراون و وه‌ك تیمه‌تایبه‌ته‌كان به گرووپی بچووك جموجۆڵ ده‌كه‌ن، به جلوبه‌رگی جیاواز له هه‌رێمه‌كه ده‌گه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر «سه‌ندرۆم (نیشانه‌ی ئێش و ناته‌واوی)ی خواكورك» ده‌ستی پێكردووه.
ئامانج باڵاده‌ستییه له هه‌رێمه‌كه، «ناوچه‌یه‌كی ئارام!»
ده‌وڵه‌تی توركیا هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سنووری باشووری كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌كات. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر هه‌موو ڕۆژێك له هه‌رێمه‌كه هێرشی نوێ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات سه‌ربازگه دروست بكات، له هه‌رێمه‌كه باڵاده‌ست بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تیمی ئۆپه‌راسیۆن نوێ بكاته‌وه و داگیركاری به‌رفره‌وان بكات.
هێرشه‌كان له هه‌رێمی خواكورك و برادۆست هه‌ندێك جار به هه‌زاران سه‌رباز، هه‌ندێك جاریش به چه‌ته و یه‌كینه‌تایبه‌ته‌كان ده‌كرێن. كاتێك هێرش به یه‌كینه‌تایبه‌ته‌كان ده‌كرێن، كوژراوه‌كانی یه‌كینه تایبه‌ته‌كان ئاشكرا ناكرێن. له ده‌ستپێكی مانگی به‌هار به‌دواوه له شه‌مزینان، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ كه له‌سه‌ر سنوورن، بارودۆخێكی نائاسایی هه‌یه. له سه‌ربازگه‌كانی سه‌ر سنوور به شێوه‌یه‌كی بێ ناوبڕ به هاوه‌ن و ئۆبوس گونده‌كانی هه‌رێمی برادۆست و خواكورك بۆمباران ده‌كرێن. جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت.
بۆمبارانی شوێن و واری هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كرێت
به كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی شوێن و واری هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كرێت. گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له خواكورك كه له دژی داگیركاری له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ن، ده‌ڵێن سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌رفره‌وانترین هێرشی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌كات و تیمی سه‌ربازه‌كان له‌سه‌ر سنوور كۆده‌كاته‌وه.
گه‌ریلاكان ده‌ستنیشانیان كرد كه سوپای توركیا ده‌یه‌وێت به به‌هێزكردنی داگیركاریی خۆی له هه‌رێمی برادۆست، داگیركاری له ته‌واوی باشووری كوردستان بڵاوبكاته‌وه. ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا باڵاده‌ستییه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا و دروستكردنی «ناوچه‌یه‌كی ئارام»ه.
چاودێره‌كانی ئێمه له هه‌رێمه‌كه، هه‌م گه‌له‌كه‌مان و هه‌م گه‌ریلا پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه سوپای توركیا سه‌ربازه‌كانی خۆی له‌سه‌ر گرده‌كانی سه‌ر سنوور به ته‌كنیكی سه‌ربازی به‌هێز كردووه. له‌سه‌ر هه‌ندێك گرد هه‌وڵ ده‌درێت باره‌گه و سه‌ربازگه دروست بكرێن. ئه‌م دۆخه له پراكتیكدا ڕێی بۆ دروستكردنی «ناوچه‌یه‌كی ئارام» كردۆته‌وه.
s.m