'ئێرە خاکی ئێمەیە، بەجێی ناهێڵین، دەبێت داگیرکەران بڕۆن'
دایکێکی خەڵکی گوندی ئەولەهە، کە ماڵەکەی بوردومان کراوە دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە ئێرە بوردومان دەکات، ئێرە خاکی ئێمەیە، نەک ئیمە، بەڵکو دەبێت ئەوان ئەم خاکە بەجێ بهێڵن.
دایکێکی خەڵکی گوندی ئەولەهە، کە ماڵەکەی بوردومان کراوە دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە ئێرە بوردومان دەکات، ئێرە خاکی ئێمەیە، نەک ئیمە، بەڵکو دەبێت ئەوان ئەم خاکە بەجێ بهێڵن.
گەلی باشور دیوێکی تری جەنگی حەفتانینە. پێدەچێت بێگوناحترین رووی ئەم جەنگە بێت. کارێکی هێندە ئاسان نیە ئەم رووە لە جەنگی حەفتانیندا پێناسە بکرێت. چەندین ساڵە بە هەموو شێوەیەک تووشی ئازار و مەینەتی بوونەتەوە. چەند رۆژ لەمەوبەر چووم بۆ گوندی ئەولەهە کە دەکەوێتە ناوچەی پیربولای هەرێمی حەفتانین. لە ژێر گردی کۆردینەدایە. گردی کۆردینە بۆ سەرتاسەری هەرێمی حەفتانین خاڵێکی گرنگ و ستراتیجیە. چونکە دەکەوێتە ناوەندی هەرێمەکە و بۆ سەرکەوتن بەسەر ناوچەکەدا شوێنێکی گرنگە. بە تایبەتیش بۆ زاڵبوون بەسەر گوندەکانی دەوروبەریدا. داگیرکەران دەیانەوێت دەست بەسەر گردی کۆردینەدا بگرن. تا ئێستاش لەو هەرێمە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.
ئەوا بۆ ماوەی دوو هەفتەیە هێزی داگیرکەران بە هەلیکوپتەر گردی کۆردینە بوردومان دەکات و دواتر سەربازی لەسەر جێگیر دەکات. لە گەڵ هەر جووڵەیەکی داگیرکەران، هێزەکانی گەریلا گورزێک دەوەشێنن. بۆیە ناتوانن بۆ دواشەوە هەنگاو بنێن. بۆیە هەر رۆژەو گوندێک بوردومان دەکەن. چەند رۆژ لەمەوبەر گوندی ئەولەهە بوردومان کرا. کاتێک چووم بۆ ئەو گوندە، چەند ماڵێکی هاوڵاتیانی ئەو گوندە ببوونە ئامانجی تۆپ و هاوەنەکانی داگیرکەران. چونکە دوژمن بە گەریلا ناوێرێت، هێرش دەکاتە سەر گوندەکان.
چەندین ساڵە بارودۆخەکە بەم شێوەیەیە. بهێننەوە بیرتان، کە شاری جوانی دەرسم چۆن چۆڵکرا. ئەوانەی دەرسمیان بەجێ نەهێشت، چۆن کۆژران. دێتەوە یادتان؟ کۆمەڵکوژیەکەی دەرسم. گوندەکان هەمیشە شوێنی پاراستنی کلتور، زمان، ژیان و جەوهەری ژیانن. دوژمنانی جەوهەر و شکۆمەندیەکانیش، هەمیشە هێرش دەکەنە سەر ئەو شوێنانە.
'چەندین ساڵە شاخەکانمان بوردومان دەکرێن'
لە گوندی ئەولەهە چای دەستی دایکێکم خواردەوە کە ماڵەکەی بوردومان کرابوو. ئەو دایکە دەیوت:"ئەم شاخانە هی ئەوان نین، ئەوان چۆن دەتوانن لەم شاخانە بمێننەوە؟ تەنانەت ئاوی خواردنەوەشیان بە هەلیکۆپتەر بۆیان دێت. بە زۆر لەو شاخانە ماونەتەوە. ئێمە ئێستا ناتوانین لە گوند بڕۆینە دەرەوە. چەند رۆژ لەمەو بەر چەند کەسێک لە حکومەتی باشورەوە هاتبوون. دەیانوت، 'بەیانی بڕۆن باخچەکانتان پاک بکەنەوە و ئاوی بدەن، بەڵام ئێوارە دوور کەونەوە'. سوپای تورک ئەمەی پێ وتوون. ئێمە باخچەکانمان، ماڵەکانمان پاک بکەینەوە و ئەوانیش ئێوارە بوردومانی بکەن.
چەندین ساڵە ئێرە بوردومان دەکریت. چەندین ساڵە هەلیکوپتەری کۆبرا بەسەر سەرماندا دەسووڕێنەوە. دەوڵەتی تورکیا تەنانەت رۆژێکیش نەیهێشت ئارام بین. ئایا جیهان ئەمە نابینێت، گەلی تورکیا ئەمە نابینێت؟ گەلی کورد لە قوڕسترین کاتەکاندا لەگەڵ گەلانی دیکەدا بوو، بەڵام ئەوان بۆچی هێندە بیدەنگن؟ ئەوان، دەبێت ئەم شاخانە بە جێ بهێڵن، چونکە ئەمانە شاخەکانی ئیمەن. ئەوانەی دەبێت بڕۆن ئەوانن، نەک ئیمە."
ز.ش