ئێمە هیچکات کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لەبیرناکەین

شاهان شاهۆ گەریلای هەپەگە شەهیدانی کۆمەڵکۆژیی کیمیابارانی حەڵەبجەی وەبیرهێنایەوە و وتی، ئێمە هیچکات کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لەبیرناکەین.

٣١ساڵ بەسەرکیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەدەستی سوپای بەعسی عێراقەوە تێدەپەڕێت، کە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا شاری هەڵەبجەی لەباشووری کوردستان کیمیاباران کرد وزیاتر لە ٥٠٠٠هەزارکەسی کۆمەڵکووژکرد.

شاهان شاهۆ گەریلای هەپەگە لە ساڵیادی ٣١هەمین-ی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. شاهۆ ئەوکۆمەڵکوژییەی ئیدانەکرد و وتی، " ئێمە هیچکات ئەوکۆمەڵکوژییەی کە ڕژیمی بەعسی عێراق و هێزە نیودەوڵەتییەکان لەدژی گەلی کورد ئەنجامیاندا لەبیرناکەین."
ئێمە وەک گەریلاکانی پەکەکە جارێکی ترشەهیدانی خۆمان وەبیردێنینەوە. ٥٠٠٠ کورد بە چەکی کیمیایی شەهیدکران. گەلی باشووری کوردستان دەبێت هیچکات ئەوکارەساتە لە بیرنەکات.دەبێت تێکۆشانی خۆیان فراوانتربکەن و لەدژی زیهنیەتی بەعس ودەوڵەتی تورکیای داگیرکەرڕاپەڕن. دەبێت مرۆڤ لەهەمبەرداگیرکەریدا سەردانەنەوێنێت ودەنگی خۆی بەرزکاتەوە وهەتا کۆتایی تێکۆشان بکەن."

ک-ش