ئەدهەم بارزانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی ئیدانە کرد
ئەدهەم بارزانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەدەکە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک وەستایەوە و هێرشەکانی ئیدانە کرد.
ئەدهەم بارزانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەدەکە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک وەستایەوە و هێرشەکانی ئیدانە کرد.
بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بووەتە هۆی شەهیدبوونی چەندین هاووڵاتیی مەدەنی و ئەوەش لە ناو زۆرێک لە هێزەکاندا لە باشووری کوردستان ناڕەزایەتیی لێکەوتووتەوە. بەڕێوەبەرانی حیزبە سیاسییەکانیش ناڕەزایەتی نیشان دەدەن و رایانگەیاند، ئەوان وەک حیزبەکەیان بیر ناکەنەوە، کە بێدەنگییان هەڵبژاردووە. یەکێک لەو کەسانە ئەدهەم بارزانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە.
'یان گەل بپارێزین یان رێگا بدەن گەل خۆی بپارێزێت'
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند رۆژ لەوە پێش گوندی کانی مەزن لە ناوچەى کانی ماسی بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە خالید عەبدولڕەحمان شەمسەدین بەڕێوەبەری خوێندنگەى ئەو گوندە شەهید بوو. ئەدهەم بارزانی لەبارەى ئەو هێرشەوە پەیامێکى بڵاکردەوە. بارزانی رەخنە لە حکومەت گرتووە، چونکە پشتیکردووەتە ئەو خەڵکە کە دەوڵەتی تورک هێرشیان دەکاتە سەر.
ئەدهەم بارزانی پەیامەکەى لە ئەکاونتی خۆیدا بڵاوکردووتەوە و تیادا هاتووە:
" به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه بووم كه مامه‌ستا ( خالد عبدالرحمان شمس ا‌لدین كانی مه‌زنێ ) له ده‌ڤه‌ری (به‌رواری باڵا ) به هۆی هێرشی هێزی ئاسمانی توركیا شه‌هید كراوه .
ئه‌وه وێرای ده‌یان كه‌سی سڤیلی دیكه‌ی بێ‌تاوان ، كه له زاخۆوه تا سلێمانی به هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی توركه‌كان شه‌هید بوون.
به‌و هۆیه‌وه له گه‌ڵ رسوا و شه‌رمه‌زاركردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی ماموستای شه‌هید و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌م. به هیوای ئه‌وه‌ی رێگا له كرداری كوشتن و شه‌هید كردنی كوڕ و كچانی گه‌له‌كه‌مان بگیرێ، كه بێبه‌زیانه له سه‌ر خاك و وار و وڵاتی خۆیان ئه‌نجام ده‌درێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، یان لایه‌نێك هه‌بێ به‌رگریان لێ بكات".
بارزانی لە کاتی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین لە رادیۆی دەنگی ئەمریکا رایگەیاندبوو، هێرش داگیرکەرییەکەیان بەردەوام دەکات و دەوڵەتی تورک دوای عەفرین سەرلەنوێ روو دەکاتەوە باشوور و دەیەوێت ناوچەیەکى زۆر زیاتر داگیر بکات.
ژ.ت