مەجید یەزدانپەنا بەرپرسی گشتی پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کرماشان لەم بارەیەوە بە هەوالنێرییەکانی ناوخۆی ئێرانی ڕاگەیاندووە لەم ژمارەیە ٥١٠ منداڵ لەگەل خانەوادەکانیاندا بۆ پارێزگاکانی تری ئێران کۆچیان کردووە.
ناوبراو ئەوەی خستووەتە ڕوو کە تاکو ئیستا بۆمان دەرکەوتووە کە نزیکەی یەک هەزار و٤٧ منداڵ بە هۆکارگەلێکی جیاواز وازیان لەخوێندن هێناوە.
هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەک لەسەرشوێنی ژیان و هۆکاری وازهێنانی ١٢٠٠ منداڵی تر لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ئاماری فەرمی کاربەدەستانی پەروەردەی ڕژیمی ئێران تا لەوەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵدا تا ئیستا ٢٢٤٧ منداڵی ٦بۆ١١ساڵ تەمەن لە پارێزگای کرماشان وازیان لە خوێندن هێناوە.چاودێرانی هەرێمی پێیان وایە کە ئەم ڕێژەیە ناڕاستە و ژمارەی ئەومنداڵانەی کە واز لەخوێندن دەهێنن زۆرترە لە ئامارە فەرمییەکانی ڕژیمی ئێران.
لەهۆکارە سەرەکییەکانی بێبەش بوونی منداڵان لەخوێندن نەبوونی ئیمکانات، فەقیری، بێکاری، نەبوونی دۆخی ئابووری باشی خانەوادەکان بۆ دابین کردنی تێچووی خوێندن و کڕینی پێداویستییەکانی خوێندن و مادە هۆشبەرەکان وادەکات کە منداڵان واز لە خوێندن بهێنن و ڕووبکەنە بازاڕەکانی کار.
ک-ش