کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەم چالاکییانە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەیاننامێکیان بڵاو کردووەتەوە وداوایان لە گەلی ڕۆژهەڵات کردووە، کە بۆ پشتگیریکردن لە گەلی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی بڕژێنە سەر شەقامەکان و دەنگی پشتیوانی خۆیان بگەێننە گەلی عەفرین.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، عەفرین بەردەوامیی کوبانییە. عەفرین هێمای خۆڕاگری و وڵاتی زەیتون و خۆرە، کەس ناتوانێت دار زەیتونەکان لە ڕیشە دەر بێنێت و خۆر، خامۆش بکات.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری چالاکییەکان دروشمی سەرەکیی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆیان " ڕۆژهەڵات عەفرینە" دیاری کردووە.
ڕێکخەرانى ئەو خۆپیشاندانانە داوایان لە گەلی ڕۆژهەڵات کردووە، بە بێ ترس لە دەسەڵاتی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی، بۆ ڕێزلێنان لە خوێنی شەهیدە ڕۆژهەلاتییەکانی بەرخۆدانی عەفرین بڕژێنە سەر شەقامەکەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بێدەنگیی گەل دەبێتە هۆی زیادەڕەوی دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە گرتنە بەری سیاسەتی فریوکارانەی خۆی بەتەمایە هەڵبجەیەکى دیکە بەسەر گەلى عەفریندا دووبارە بکاتەوە.
بە پێی بەیاننامەکە شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە:
تاران: کاتژمێر ۵ی ئێوارە بەردەم سەفارەتخانەی تورکیا
کرماشان: کاتژمێر ٥ی ئێوارە ، چوار ڕیانی نەوبەهار، پارکی نەوبەهار
ورمێ: گۆڕەپانی مەرکەز کاتژمێر ٥ی ئێوارە
سنه: گۆڕەپانی ئێقباڵ کاتژمێر ٥ی ئێوارە
ئیلام: گۆڕەپانی ٢٢ بەهمەن، کاتژمێر ٥ی ئێوارە
مەهاباد: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، چوارچرا
مەریوان: گۆڕەپانی شەبڕەنگ، کاتژمێر ٥ی ئێوارە
کامیاران: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی ئیمام شافعی
شەهاباد: کاتژمێر ٥ی ئێوارە گۆڕەپانی خومەینی
جوانڕۆ: کاتژمێر ٥ی ئێوارە گۆڕەپانی شەهید باهۆز جودی
سەرپێڵی زەهاو : کاتژمێر ٥ی ئێوارە گۆڕەپانی بەسیج
سەحنە: کاتژمێر ٥ی ئێوارە شەقامی مەولەوی
سەقز: کاتژمێر ٥ی ئێوارە گۆڕەپانی هەڵۆ
بانه: کاتژمێر ٥ی ئێوارە گۆڕەپانی جەهاد
بۆکان: کاتژمێر ٥ی گۆڕەپانی فەرمانداری
دیواندره: کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەرانبەر پارکی میللەت
گیلانی غەرب: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، پارکی سەهەند
پاوە: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی فەرمانداری
رەوانسەر: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، سەرا
قوروه: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی ئیتەحاد
بیجار: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، دەور مەیان
دێولان: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی موعەلم
ئابدانان: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، پارکی شار
پیرانشار: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی جومهوری
شنۆ: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، چوار ڕیانی کرێکار
ماکۆ: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی ناوەندی شار
خۆی: کاتژمێر ٥ی ئێوارە، گۆڕەپانی قەسمال (کەشاوەرز)
ر.م