گۆیی وتی: "کاتێک چووینە شەنگال ئامانجە سەرەتاکەمان ئەوە بوو کە هێڵێکی پاراستن دروست بکەین، خەڵک لە کۆمەڵکوژی قوتار بکەین و بیگەینینە جێگەیەکی ئارام". بۆتانیش وتی: "کاتێک گەیشتینە شەنگال یەکەمین دیمەن کە بینیمان ئەوە بوو ڕێچکەی ئەو خەڵکانەی دێن، تینوو و برسی و بێهیوا بوون، لەگەڵ بەساڵاچوو، منداڵ و کۆرپەی مردوو، بە ترسەوە خۆیان گەیاندبووە چیاوە".
فەرماندەی گەریلا جیگەر گۆیی وتی، سیستمی سەرمایەداریی لەم سەد ساڵەی کۆتاییدا ڕێکخستنێکی دڕندەی وەکو داعش دروست کردووە، بەو سیاسەتە دەیانەوێت مرۆڤ بە کوشتن، ترس، ڕفاندن بنەبڕ بکەن. داعش بەو شێوەیە هێرشی کردە سەر مووسڵ، تلەعفەر، شەنگال و کۆبانێ، دەبێت مرۆڤ باش بیری لێ بکاتەوە کە لەو هێرشانەدا یەکێک لە دێرینترین خەڵکی کورد بوونە ئامانج، ڕەچەڵەکی کورد و ئێزیدی و کۆبانێ بوونە ئامانج.

گۆیی سەرنجی ڕاکێشایە سەر هۆشدارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "رێبەرایەتی ئێمە چەندین جار لە دانیشتنی دیدارەکان و پاراستنەکانی خۆیدا باسی دەروێش و ئەدوول دەکات و دەڵێت، مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، بۆ ئەوەش پێویست بە تێکۆشانێکی لەو شێوەیە هەیە. بەهۆی بانگەوازی ڕێبەرایتیەکەمان دوای موسڵ دوای ئەوەی کە دەنگی پێی کۆمەڵکوژییەکان بیستران، بزووتنەوە ئازادییەکەمان ویستی بچێتە شەنگال و خەڵکە ئێزدییەکەمان بپارێزێت، بەڵام پەدەکە ڕێگەی بەوە نەدا، وتی، هێزەکانیان پارێزگاری لە شەنگال دەکەن و تێدەکۆشن. بەڵام لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ قسەکەیان حوکمی نەمابوو. چونکە پەدەکە هەموو چەکە قورسەکانی بردبوو، خەڵکی شەنگالی بۆ کۆمەڵکوژکردن لەوێ بەتەنیا هێشتبوەوە ".

هیچ هێزێک نەبوو گەلەکەمان بپارێزێت
گویی لەبەردەوامیدا وتی: "لە کەشێکی لەو شێوەیەدا هێزەکانی گەریلا گەیشتبوونە شەنگال. تێڕوانینی بزووتنەوەکەشمان ئەوەبوو کە گەلەکەمان ئەوانەی بە زنیدوویی قوتاریان بووە و خۆیان گەیاندوەتە چیای شەنگال، لە هێرشەکانی داعش بپارێزێت. یانیش ئەوانەی کە خۆیان قوتار کردووە، بیانگەینێتە ناوچەی ئارام، دەستەی یەکەم لە چیاکانی کوردستانەوە بەرەو شەنگال کەوتنە جووڵە. هێزە نێونەتەوەییەکانی دژی داعش و سوپای عێراق و پێشمەرگەکانی پەدەکە ئەو کاتە لەوێ نەبوون".

ئامانج دروستکردنی هێڵێکی پاراستن بوو
گۆیی لە بەردەوامیدا وتی: "کاتێک ئێمە چووینە شەنگال، ئامانجی یەکەممان ئەوە بوو کە هێڵێکی پاراستن دروست بکەین، گەل لە کۆمەڵکوژی قوتار بکەین و بیانگەینینە شوێنێکی ئارام. لەو چوارچێوەیەدا هەڤاڵانمان چوونە گوندی جودال، گەلیێ شیلۆ، بارە، شەرفەدین و ئەوانەی دیکە دەوروبەری چیای شەنگال.
گۆیی هەروەها وتیشی، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کۆمەڵکوژیی بەسەر ئێزدییەکان نەیەتەوە، ئەوان بنەما و بناغەی یەبەشە و یەژەشیان دانا، دوای ئەوەی ئەو ناوچەیەیان ئازاد کردووە و هێزەکانی خۆپاراستنیان دروست کردووە، ئەو هێزەی گەریلا کشاونەتەوە. ئامانجیان هەمەلاینە بووە.
ئێمەی گەریلاکانی پەکەکە، لەدژی هەر هێرشێک گەلەکەمان دەپارێزین
گەریلای یەژا ستار زەینەب بۆتایش وتی: "بزووتنەوەکەمان لە چوارچێوەی پێشبینییەکانی ڕێبەرەکەمان بۆ پاراستنی ئێزدییەکان و گەلی شەنگال، چەندین جار بە پەدەکەیان وت کە لە شەنگال پێویستە هێزێکی پاراستن هەبێت. بەڵام پەدەکە گوێی بە بانگەوازی ڕێبەرەکەمان نەدا، بزووتنەوەکەشمان وتی، ئەوان گەلی ئێزدی دەپارێزن. بەڵام ٣ی ئابی ٢٠١٤ پێشمەرگەکانی پەدەکە، بێ ئەوەی فیشەکێک بتەقێنن هەڵاتن و گەلی ئێزدییان بۆ کۆمەڵکوژکردن بەتەنیا هێشتەوە. بزووتنەوەکەمان کە ئەو هەڵوێستەی پەدەکەی بینی، بۆ پاراستنی گەلی ئێزیدی و قوتارکردنیان، دەستە دەستە گەریلای ناردە شەنگال. کاتێک ئێمە گەیشتنیە شەنگال یەکەمین دیمەن کە بینیمان ئەوە بوو ڕێچکەی ئەو خەڵکە تینو، برسی و بێهیوا بوون، کە لەگەڵ بەساڵاچوو، منداڵ و کۆرپەی مردوو، بە ترس خۆیان گەیاندبووە چیا. من ئەو دیمەنەی کە جاری پێشوو بینیم هەر ٣ی ئاب دەبینم".

بۆتان وتیشی، دوای ئەوە کە شەنگال بە تەواوی ئازاد کرا، پەدەکە بێ پاراستن شەنگالی ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد و بەریدا و هەڵات، ئەوانیش، ئیرادەی جەوهەری گەلی شەنگال، خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی ئەوێیان دروست کرد، لە شەنگال کشانەوە.

لە کۆتاییشدا بۆتان وتیشی، لە ئێستا بەدواوەش لەدژی هەر جۆرە هێرشێکی سەر گەل، گەریلاکانی پەکەکە بەرگری لە گەل دەکەن.
ژ.ت