بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک بەفەرمی کرایەوە
بەشێوەیەکی فەرمیی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری کەرکوک کرایەوە.
بەشێوەیەکی فەرمیی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری کەرکوک کرایەوە.
کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەئامادەبوونی نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کەرکوک و چالاکوانان و لایەنگرانی تەڤگەری ئازادیی، بەشێوەیەکی فەرمیی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان کرایەوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگاکەدا، شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و وەرگرتنی مۆڵەت وەک پارتێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، وەچەرخانێکی گرنگە بۆ تێکۆشانی ئازادیخوازان لە باشوری کوردستان.
دەشڵێت;تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای دیموکراتیک بەردەوام لە کەرکوک تێکۆشانی کردووە بۆ ئەوەی وەڵامی داخوازییەکانی کۆمەڵگا و پێکهاتەکانی شارەکە بداتەوە، لێرە بە دواوە بە ڕۆحێکی بەرزتر و بەتێکۆشانی زیاتر پەرە بە کار و خەباتی دیموکراتیانی خۆمان دەدەین.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، وتیشی: کەرکوک لەڕابردوودا نموونەی پێکەوەژیان بووە، ئێستاش ئێمە هەوڵی پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەکان دەکەینەوە بە ئامانجی سەرەکیی کاردنمان.
شیلان شاکر، ڕاشیگەیاند: وەک تەڤگەری ئازادیی لەم قۆناغە چارنووسسازەدا، خۆمان ئەرکدرار دەکەین و بەشداریی لە هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، بۆیە داواکارین هەمووان هەوڵی سەرخستنی تەڤگەری ئازادیی بدەن.
دوای وتارەکەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، لەلایەن خانەوادەی شەهیدانەوە پەردە لەسەر تابلۆی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لابرا.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ۱۷ئەیلولی ۲۰۱٤ کۆنگرەی دامەزراندنی بەستووە و وەک حزبێکی سیاسیی لە باشوری کوردستان بە سیستمی هاوسەرۆکایەتیی دامەزراوە، لە ڕێککەوتی ٤ی تەشرینی یەکەم/۱٤ خەزەڵوەری ۲۰۱۷ لەلایەن حکومەتی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمیی وەک حزب پێدرا.