له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا له گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات خاوه‌نداری له عه‌فرین بكه‌ن و بڕژێنه مه‌یدانی سه‌ره‌كی شار و شارۆچكه‌كان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بۆ پشتیوانیی عەفرین، ده‌ڕژێینه سه‌ر شەقامەکان
شکستی داعش لە کۆبانێ، منبج و ڕەقا لە لایەن شەڕڤانانی کورد و عەرهبەوە، لە هەمان کاتدا بە واتای شکستی خەیاڵی عوسمانیگه‌ریی ئەردۆغان و لایەنگرەکانی بوو. کاریگەری ئەو شکستە لە ئاستێکدابوو کە ئەردۆغان سوپاکەی خۆی ناچار بە كوده‌تا كرد و هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی. بەو شێوەیە تەواوی هێز و توانای رژێمی تورکیا بۆ لەناو بردنی گەلی کورد، تووشی داڕمان هاتووە و ڕۆژ به ڕۆژ بناغەکانی کۆماری فاشیستی تورکیا لەبەریەک هەڵدهوەشێنێت.
ڕژێمی تورکیا ماوەی ١٠٠ساڵە گەلی کورد کۆمەڵکوژ و نیشتیمانەکەشی وێران دەکات. دڕندایه‌تیی ڕژێمی تورکیا لە دژی کورد ئەنجامی داوە، لە به‌رانبه‌ر هیچ گەلێک نەکراوە. بێگومان ئەوە تایبەتمەندیی هەزاران ساڵەی کوردە کە لە به‌رانبه‌ر هێرشی وەچەکانی مه‌غۆل بە چۆکدا نەهاتووە و خۆی بەدەستەوە نەداوە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یش لە هێرش و پەلاماری مهغۆلەکان بێبه‌ش نەبووە و توانیویه‌تی وانەی مێژوویی بداته هێرشه‌كانیان. ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان و «عەفرین» کە هێمای ژیانی ئاشتییانە و هاوبەشی ئایین و کولتوورە جیاوازەکانی کوردستانە، ڕووبەڕووی پەلاماری مهغۆلە هاوچه‌رخه‌كان و مەترسی کۆمەڵکوژ کردن بۆتەوە. ئەردۆغانی سەرۆکی تیرۆریستەکانی داعش و قاعیدە و سەرۆک کۆماری ڕژێمی تورکیای داگیركه‌ر، لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەی شکستەکانی داعشە.
ئێمە وەک «دەستپێشخەری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی مێژوویی عەفرین»، بانگ لە تەواوی گەلی وه‌ڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە بۆ پارێزگاری کردن لە دەستکەوتەکانی شێرەژن و شێرە پیاوانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان لە ڕۆژئاوا و باکووری سووریا بە دەستیان هێناوە، بڕژێنە شەقامەکان و هاواری خاوەنداری و پاڵپشتی کردن لە گیانبازیی شەهیدانی ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاوای کوردستان، بگه‌یه‌نینه گوێی هەموو جیهان.
ڕێپێوانەکان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە شێوازی ئاشتییانە و دێمۆكراتیانه بەڕێوە دەچن. ڕۆژ، ڕۆژی هەنگاوی کرداری گەلە. لەوانەیە بەیانی درەنگ بێت.
بژی یەکگرتوویی گەلی کورد
بژی بەرخۆدانی عەفرین
بەرخۆدان ژیانە - سەرکەوتن هی ئێمەیە
شوێنی ڕێپێوانەکان: مەیدانی سەرەکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاتژمێر ١٧:٠٠ - ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕێبەندان
ش. م