عەگید باران ساڵی ٢٠٠١ لە ئامەد لەدایک بووە. کوڕی خانەوادەیەکی ناوڵاتپارێزت ناوچەی فاریقینە. فشار و هەڵویستی خانەوادەکەی کاریگەری زۆری لەسەر دادەنا. لە شارەکانی ئانتالیا و مانیسای تورکیا ماوەتەوە. هەڵوێستی دژی کوردیی بە چاوی خۆی بینی. لەبەرئەوەی کورد بوو زوڵمی لێدەکرا. هەر کە زوڵمەکە زیاتر دەبوو زیاتر لە دۆخەکەی دەپرسیەوە. قبوڵی نەدەکرد. لە منداڵیەوە سەرنجی لەسەر پەکەکە بوو. دوای ئەوەی گەورە بوو، خۆشەویستی بۆ پەکەکە زیاتر بوو.
لەسەر ئەو بناغەیە چەند هاوڕێیەکی دۆزیەوە، چاودێری چالاکی و خۆپیشاندانەکانی دەکرد. لە فەرماندە عەگیدەوە فێر دەبوو. دەیویست وەک ئەو ڕاپەرێت، خزمەتی گەلەکەی بکات. ئیدی نەیدەتوانی فشار و زوڵم قبوڵ بکات. لە کۆتاییدا خۆی ئامادە کرد و هەنگاوێکی بەشەرەفی نا و بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.
کەس ناتوانێت بە زۆر بەشداری بکات
گەریلا عەگید وتی، "ویژدانمان، شەرەفمان لەبەرانبەر دۆخەکە نەیتوانی خۆی بگرێت، بە زانستی و بێ دوودڵی بەشداریم کرد. بە زۆر بە دایکانی بەردەم باڵەخانەی هەدەپە دەڵێن کە بڵێن پەکەکە منداڵەکانمان بە زۆر دەڕفێنێت. لەبەرئەوەی ئیدی ئێمە نەماندەتوانی خۆمان لەبەرانبەر زوڵم ڕابگرین. ئێمە بە داواکاری خۆمان بەشدار بوون و خانەوادەکەمان باش دەزانێت. بەرلەوەی بەشداری بکەم، بە خانەوادەکەم وت، کە دەمەوێت بەشدار ببم. لەگەڵ ئەوەشدا کەوتوونەتە تەڵەی دوژمن، لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە ئامەد دەڵێن 'پەکەکە منداڵانمان دەڕفێنێت'. ئەوانەش دەزانن ڕاست نییە. دوژمن سیاسەتی تایبەت بەڕێوە دەبات. بە تایبەت لەدژی خانەوادەی شەهیدان و گەریلا. کەس ناتوانێت بە زۆر بەشداری لە هێزەکانی گەریلادا بکات. بەڵام ئەوەی بە زۆر خەڵک دەباتە سەربازی دەوڵەتی تورکە. ئەوەی بە زۆر شەڕ بە خەڵک دەکات دەوڵەتی تورکە. ئێمە ئەوەمان قبوڵ نەکرد.
'پێویستە خانەوادەکانمان نەکەونە تەڵەکەوە'
عەگید بەبیریهێنایەوە کە هەدەپە لە تورکیا پارتێکی گرنگی سیاسیە، ئەوانیش لە چیاکانی کوردستان هێزی گەریلان و وتی،"داوا دەکەم خانەوادەکانمان نەکەونە داوی ئاکەپە، مەهەپە و ئەردۆغانی فاشیست، نەبنە یاریی دەستی شەڕی تایبەت و پێویستە خۆیان بکشێننەوە. لە جێگای ئەوە پێویستە بچنە بەردەم ئاکەپە و بۆ ئاشتی دانیشن. بانگەوازیم بۆ خانەوادەکانمان ئەوەیە کە بکشێننەوە نەکەونە تەڵەی ئەردۆگان. بە کاری سیخوڕی ناو کۆمەڵگا هەڵنەخەڵەتێن، ڕێگا نەدەن بکرێن بە سیخوڕ و لەبەرانبەریان بوەستنەوە."
ف.ق