باڵەخانەی هەدەپە لە ئەستەنبول درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

چەند کەسێکی 'نەناسراو' بە چەک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپەی شاری ئەستەنبۆڵ

لیژنەی راگەیاندنی هەدەپەی شاری ئەستەنبوڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٠٠ لە لایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە، هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەی پارتەکەیان.

بە پێی لێدوانەکە، باڵەخانەی هەدەپە ٧ جار دەستڕێژی گولـلەی کراوەتە سەر و دەوترێت کە بە رێکەوت بووە فیشەک بەر هیچ کەسێک نەکەوتووە و لە بارەی رووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستمان، هێرشبەرەکان رایانکردووەو خۆیان سپاردۆتە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەی بەیۆغلو لە هەمان کۆڵان و دەوترێت هێرشبەرەکان ئێستا لە باڵەخانەی ئاسایشداین.

بڕیارە لەمبارەیەوە ئەندام پەرلەمان و بەڕێوەبەرانی هەدپە لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە ئەستەنبول لێدانێک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو بکەنەوە.

ز.ش