بایک: ئاکەپە تێکشکاوە و پەکەکە بووەتە ئومێدى گەلان
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، ئەوان ئاکەپەیان لە مردن نزیک کردووەتەوە و وتیشى "پەکەکە بۆ ژنان، گەنجان، گەلان و بیروباوەڕەکانى جیهان بووەتە ئومێدێک".
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، ئەوان ئاکەپەیان لە مردن نزیک کردووەتەوە و وتیشى "پەکەکە بۆ ژنان، گەنجان، گەلان و بیروباوەڕەکانى جیهان بووەتە ئومێدێک".
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، ئەوان ئاکەپەیان لە مردن نزیک کردووەتەوە و وتیشى "پەکەکە بۆ ژنان، گەنجان، گەلان و بیروباوەڕەکانى جیهان بووەتە ئومێدێک".
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریى لە بەرنامەى دلستان لە رادیۆى دەنگى وڵات کرد و وەڵامى پرسیارەکانى رۆژنامەنووس جوان تونچ-ی دایەوە.
بایک شیکردنەوەى بۆ سیاسەتی پاکتاوکارانەى دەوڵەتى تورکیا کرد و رایگەیاند، رژێمى فاشیستى ئاکەپە – مەهەپە نوێنەرایەتیى هەموو شێواز و تاوانەکانی گروپە فاشیستییەکانى پێشوو دەکەن و وتى "لە تورکیا ژمارەیەکى زۆر دەسەڵاتدار دروستبوون و دەیانویست کورد، هێزە دیموکراتیکەکان پاکتاو بکەن و بیانسڕنەوە. بەڵام کاتێک مرۆڤ لە مێژوو ورد دەبێتەوە ئەوەى بۆ دەردەکەوێت، کە دەسەڵاتدارى هاوشێوەى ئەردۆغان و باخچەلی دروست نەبوون. ئەو دەسەڵاتە سوودی لە دەسەڵاتەکانى سەردەمی تورکییەوە تاوەکو سەردەمی عوسمانییەکان و بە تایبەت سەردەمی ئیتحاد و تەرەقییەکانیانەوە وەرگرتوە. ئەو هەموو شێوازانە بەکار دەهێنن و سوودیشیان لە کەموکوڕییەکانى ئەوان وەرگرتووە. لە ئێستادا بەو شێوەیە دەجوڵێنەوە و ئەوەى ئەوانى تر کردوویانە ئەمان ئەنجامى دەدەنەوە و ئەوەشی بەوانى تر نەکراوە ئەمان جێبەجێى دەدەن. لەبەر ئەوەیە کەسێک نییە، کە وەک ئەوان دوژمنایەتیى کوردی لە رێگەی راگەیاندن، رۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمی، گەلان، ئایین و... هتدەوە کردبێت. رێگایان بە کەسى جیا لە خۆیان نەداوە، لە دامەزراوەکانى دەوڵەت، سیستمى بیرۆکراسی و رێکخراوە مەدەنییەکاندا بوونیان هەبێت و کار بکەن. لەبەر ئەوەیە ژمارەیەکى زۆر کەسیان لە هەموو مافەکانیان بێبەش کردووە".
لە تێکشکان دەترسن، لەبەر ئەوەشە تێکشکانیان بە رووخانى تورکیا نیشان دەدەن
بایک هۆکارى زیاترکردنى گوشارەکان بۆ سەر کۆمەڵگەى تورکیا و کوردستانی بەمشێوەیە شیکردەوە "دەیانەوێت بەو کارەیان فاشیزم بە تەواوەتى بچەسپێنن. دەیانەوێت هەموان تەسلیمیان ببن. ئەوەشى خۆى بە دەستەوە نەدات هەموو مافەکانى ژیانى لێ زەوت دەکەن. سیاسەتێکى لەو شێوەیە بەڕێوە دەبەن. لەبەر ئەوەشە تاکو دێت بناغەی بەهێزبوونى دیموکراسی زیاتر دەڕەخسێنن و بەوەش کۆتایى بەخۆیان دەهێنن. سەیربکە بەرگەیان نەگرت لە ٢٠١٩دا هەڵبژاردن بەڕێوەببەن. خۆیان دەڵێن، ئەگەر تاوەکو ٢٠١٩ سەبریان بکردایە، ئەوا تورکیا هەڵدەوەشێتەوە. هەڵوەشانەوەى تورکیا چییە؟ هەڵوەشاندنەوەکە تێکشکاندنى خۆیانە، چونکا دادگایی دەکران و دەرگاى زیندانەکانیان بەڕوودا دەکرایەوە. بۆ ئەوەى ئەوەش روونەدات، وتیان پێویستە بەر لەوانە بگرین. هێشتا هێزى دیموکراسی ئامادە نییە، بۆیە پێویستە خۆمان رزگار بکەین. لەبەر ئەوەیە مانەوە و نەمانەوەى خۆیان وەک مانەوە و نەمانەوەى تورکیا نیشان دەدەن. دەڵێن، 'چارەنووسی تورکیا بە ئێمەوە بەستراوەتەوە. ئەگەر ئێمە بڕووخێین، تورکیا دەڕوخێت'. لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت کۆمەڵگە بکەنە بارمتەیەک لە دەستى خۆیاندا. دەڵێن مەجبور و ناچارى ئێمەن. ئێمە چى بکەین دەبێت هەموان قبوڵى بکەن. پێویستە لە دەسەڵاتدا بمێنینەوە. ئەگەر ئێمە بشکێین تورکیا نامێنێت. بەو قسانە تورکیا و کۆمەڵگەى تورکیا دەترسێنن و گەل دەکەنە بارمتە".
ئاکەپە بووە بە مەهەپە
بایک لەبارەی هەڵوێستى رژێمى فاشیستیى ئاکەپە – مەهەپە، بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکان وتى "هیچ دەسەڵاتێک ئەوەى نەکردووە. بۆچی؟ چونکا لە ناوخۆ و لە دەرەوەش هیچ دۆستێکیان نەماوە. ئەگەر ئێستا راستەوخۆ دژایەتییان نەکەن، بەڵام ئەوەتا ئەوانەى لەگەڵیان بوون، لەگەڵ ئاکەپە بوون، لێیان دوور دەکەونەوە و تاوەکو دێت زیاتر لە دژى سیاسەتەکانى ئەردۆغان دەوەستنەوە. خۆیان دەڵێن، ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە و ئەم سیاسەتە ئاکەپەمان دروست نەکرد، ئەمە سیاسەتى مەهەپەیە و ئاکەپە نەماوە. بۆ ئەوەى ئەو کەسانە قسە نەکەن، هەڕەشەیان لێدەکەن. بۆ ئەم هەڵبژاردنە، سەرۆکى فەرماندەى گشتیى سوپاى تورکیایان نارد بۆ ئەوەى هەڕەشە لە عەبدوڵا گیول بکات. هەڕەشە لە هەموو کەس دەکەن، نەک تەنها عەبدوڵا گیول. هەڕەشەشیان لە بولەنت ئارینچ کرد، بەڵام هەندێک کەس هەن، هەر چەند هەڕەشەیان لێبکرێت، هەر بەرەنگاردەبنەوە و خۆڕاگرى دەکەن".
بۆ ئەوەى فاشیزم و تێکشکاندنەکەیان بشارنەوە، هانی نەژادپەرستى دەدەن
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی ناسینى ئاکەپە و هۆشیاربوونەوە و گۆڕانکارى لە ناو گەلی کورددا وتى "کوردیان دۆڕاند. پێشتر هەندێک کوردیان لەگەڵدا بوو. ئەو کوردانە دەیانوت 'ئێمە کێشەى کورد چارەسەر دەکەین'، بەڵام ئەوەیان بینی ئەو دوژمنایەتییە بەرامبەر بە هەموو کوردێکە. تەنها لە دژى پەکەکە نییە. لە باکوور و باشوور و رۆژئاوا و هەموو شوێنەکانى تر لە دژى کوردن. لە باکوو شارەکان کاول و تاڵان دەکرێن. لە عەفرین تاڵانکارى دەکەن. لە کەرکوک وتیان 'با عەقڵتان بێتەوە سەر خۆتان' و دەستیان بە هەڕەشەکرد. ئەوە کاریگەرییەکى گەورەى لەسەر گەلی کورد دروست کرد. بۆ ئەوەش لێى (لە ئاکەپە) دوور دەکەونەوە. کوردیان دۆڕاند. تورکیایان دۆڕاند و خۆشیان دۆڕاند. مەترسییەکى گەورەیان بۆ سەر خۆیان دروستکرد. تاوەکو دێت لە رووی ئابوورییەوە بەرەو دۆڕان دەڕۆن. گەل برسی و بێکار دەبێت. لە ناو گەلدا ناڕەزایەتیى گەورە لە دژى رژێم هەیە. لە ناو تورکیادا و لە دەرەوەى تورکیا ناڕەزایەتى هەیە. بۆ ئەوەى ئەوە بشارنەوە، هانی نەژادپەرستى و نەتەوەپەرستى دەدەن. ئەوەش بۆ ئەوە دەکەن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. گەل فریو دەدەن، درۆیان بۆ دەکەن بۆ ئەوەى کەس راستییەکانیان نەبینێت. پێشتر هەندێک درۆیان دەکرد و کەمێک ئەنجامیان دەست دەکەوت، بەڵام ئەو دۆخە گەیشتووەتە کۆتایى. درۆ دەکەن و دەبنین کەس فریوى درۆکانیان ناخوات. بۆ ئەوەش تاوەکو دێت ئۆپۆزسیۆن لە دژیان بەهێزتر دەبێت. ئەوەیان بینى ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بن، ئەوا دەڕوخێن، بۆ ئەوەى نەڕوخێن کودەتایان ئەنجامدا. ئێستا کاتى هەڵبژاردن نەبوو، بەڵام وتیان لە ٢ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. بۆ ئەوەش بەم هەڵبژاردنە دەوترێت هەڵبژاردنى زۆرە ملێ. گەر وایان نەکردیا نەیان دەتوانی تاوەکو ساڵێکى تر لەسەر پێ بوەستن و بەرگە بگرن".
کۆمەڵگا زیندان کراوە
بایک هۆکارى دروستکردنى گوشار لە سەر کۆمەڵگا و دیلکردنى ئازادیى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئامانجیان ئەوەیە هەموو کۆمەڵگا تەسلیمیان بێت و لەوبارەیەوە وتى "لەبەر ئەوەیە ڕێگا نادەن کەس قسە بکات. مافى ژیانیان بۆ کەس نەهێشتووەتەوە. یان هاووڵاتییان ناچاری هەڵهاتن بۆ دەرەوەى وڵات دەکەن یان زیندانیان دەکەن یان دەیانکوژن. بە تایبەت ئەگەر کەسێک کورد بێت، جا منداڵ بێت، یان بە تەمەن، ژن، گەنج، نەخۆش و ... هتد، جیاوازیى نییە بۆیان دەیانخەنە زیندان. ئەوە نیشانەى چییە؟ ئەوە هێزى کورد نیشان دەدات. دەبێت ئەوە ببینرێت. ئەوە بێزاری و تەنگاوبوونی رژێم نیشان دەدات، چونکە فاشیست لە هەموو شتێک دەترسێت. هەر شتێک بە ناوى کورد و کوردستانەوە بێت ئەو لێى دەترسێت و دەڵێت 'ئەوە کۆتایم پێدەهێنێت'. هەر چەند لە ١٢ى ئەیلولدا فاشیزم هەبوو، بەڵام هەندێک یاسایان لەبەرچاو دەگرت و هەموو کەسیان دەستگیر نەدەکرد. شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانیان دەکردە ئامانج، بەڵام ئەمانە هەموو کەسیان کردووەتە ئامانج و هەموو کەس زیندان دەکەن. کۆمەڵگایان کردووە بە زیندان. دەیانەوێت کۆمەڵگا تەسلیمیان بێت. لەبەر ئەوەیە تێکۆشان لە زینداندا زۆر زۆر گرنگە. زیندانیش بەرەیەکى تێکۆشانە. ئەوان دەیانەوێت ئیرادەى کۆمەڵگا تێکبشکێنن و لەو رێگەیەوە کۆمەڵگا تەسلیمیان ببێت. تاوەکو لە زینداندا ئەوەیان بۆ نەچێتە سەر ناتوانن لە دەرەوەى زیندان کۆمەڵگا تەسلیمی خۆیان بکەن".
سوپاى پارە ناتوانێت شەڕ بکات، تێکشکاوە
بایک شیکردنەوەى بۆ شەڕی قورس لە چیاکانى کوردستان کرد و لەبارەى تێکشکاندنى سوپاى تورکیاى داگیرکەرەوە وتیشی "ئێستا ئیتر دەوڵەتى تورکیا ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلادا خۆڕاگرى بکات. دەیەوێت بە تەواوى شەڕەکانى لە رێگەى تەکنەلۆژیاى سەربازییەوە ئەنجام بدات. دەیەوێت لەو رێگەیەوە زیان بەگەل و گەریلا بگەیەنێت. بە هەموو توانایەکییانەوە فڕۆکەى جەنگى و چاودێری و بۆردومانکردن و ... هتد، بەکار دەهێنن. دەیانەوێت بەوانە شەڕ بکەن، بەڵام ئیتر سەربازەکانیان تواناى شەڕکردنیان نەماوە. بۆ نمونە کاتێک هەڤاڵان دەچنە سەر سەربازان، ئەگەر فڕۆکەى جەنگى لە ئاسماندا نەبێت، سەربازەکان رادەکەن و شوێنەکانیان بەجێدەهێڵن. ناتوانن شەڕ بکەن. دەیانەوێت گیانى خۆیان رزگار بکەن. دانە دانەیەکیان شەڕ دەکەن. بۆچی؟ چونکا ئەو سەربازانەى کە ئێستا هێناویانن بۆ شەڕ، بە پارە دروستیان کردووە و بۆ پارە شەڕ دەکەن. ئەگەر سەربازێک بۆ پارە شەڕ بکات ئەوا کاتێک مەترسى ببینێت خۆى ناخاتە مەترسییەکەوە، کاتێک دەزانێت دەمرێت، ئەوا رادەکات. لەبەر ئەوەیە ئەو سەربازەى بە پارە دروستکراوە رادەکات. سەربازانى پێشتر لەمانە باشتر شەڕیان دەکرد. چونکە پارە نەبوو و ناچاربوون شەڕ بکەن، بەڵام ئەمانەى ئێستا سەربازانى تایبەتى ئەردۆغان و باخچەلی-ن و خۆیان دروستیان کردوون. پارەیەکى زۆریان پێدەدەن. ئەوانە کاتێک تەکنەلۆژیاى سەربازییان لە پشت بێت دەکەونە جموجوڵ، بەڵام کاتێک تەکنەلۆژیاى سەربازى لەگۆڕێ نەبێت لە جوڵە دەکەون. تاکتیکەکەیان چییە؟ شوێنى بچووک دەکەنە ئامانج و ناتوانن لە ناوچەیەکى بەرفراواندا بەرگە بگرن، ئەو هێزەیان نییە. ئەو شوێنە بچووکەش پێویستى بەوەیە کە کەشف و چاودێرى بکرێت، ئەو شوێنانەش یەک و دوان نین، زۆرن. دواتر بە فڕۆکەى جەنگى دەست دەکەن بە بۆردومانکردن. دوای ئەوەش بە تانک و تۆپ شوێنەکە تۆپباران دەکەن، کاتێک دڵنیا بوون شتێک لە گۆڕێ نییە دەکەونە ڕێ و دەچن بۆ ئەو شوێنە. ئەگەر بریندار و شەهید هەبن، دەیانگرن. ئەوە تاکتیکەکەیانە. کاتێک فڕۆکە نەبێت ناتوان هەنگاوێک بنێن. ئەوانەشى کە هەڤاڵان دەچنە سەریان، رادەکەن. لە شەڕی گەریلایدا تێکشکاون. کاتێک هەڤاڵان وردەکارانە بجوڵێنەوە، ئەو تەکنەلۆژیایەش بۆش دەردەچێت. یانى کۆتایى بەو سیاسەتەش هاتووە".
پەکەکە بووە بە ئومێد و هیواى گەلان
بایک لە بەردەوامیى وتەکانیدا رایگەیاند، دەسەڵاتداریى ئەردۆغان و باخچەلی بەرەو مردن دەڕوات و لەبارەى دۆخى پەکەکەەوە وتى "پەکەکە بۆ گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و سۆسیالیستەکانى جیهان بووەتە ئومێد و پێشەنگ. ئومێدى هەموان پەکەکە و پارادیگمانى رێبەر ئاپۆیە. هەموو کەسێک دەویەوێت لەوە تێبگات و بەپێى ئەوە خۆى ڕێکبخات. لەبەر ئەو تایبەتمەندییەى پەکەکە بوو، کاتێک هەموو کەس لە بەرامبەر داعش رایدەکرد، پەکەکە ڕاوەستا و کۆتایى بە داعش هێنا. ئەوە بە تێکۆشانى رێبەر ئاپۆ و پەکەکە روویدا. پەکەکە بە چى لە بەرامبەریدا راوەستا؟ بە فەلسەفە، پارادیگما و ئایدۆلۆژیاى رێبەر ئاپۆ. راوەستانەکە تەنها سەربازى نەبوو. تەنها ئەوە نەبوو، کە هێزى سەربازیى ئێمە زۆر بەهێز بوو، چەکەکانمان بەهێز بوون و توانامان زیاتر بوو، بەڵکو چەک و ئیمکانیەتى ئەوان لە ئێمە بەهێزتر و زیاتر بوو. فەلسەفە و پارادیگماکەمان ئەو شەڕە سەربازییەى ئافراند. پەکەکە نوێنەرایەتیى گەلان، ئایینەکان، ژینگەپارێزان، دیموکراسیخوازان، ئازادی و هەموو مرۆڤایەتیى دەکرد. بۆ ئەوەیە ئەو ئومێدە بەرامبەر بەم بزووتنەوەیە دروستبووە".
شۆڕش لە ناو شۆڕشدا
بایک لە کۆتایى وتەکانیدا لەبارەی بەرخۆدان و گەورەبوونى پەکەکە و پەیوەندیى گەلانى ترەوە وتى "لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەو ژنانە چۆن هاتنە ناو تێکۆشان؟ گەلان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو تێکۆشانە کرد و بینیان لە پشت ئەو تێکۆشانەوە پارادیگما و فەلسەفەى رێبەر ئاپۆ هەیە. بۆ ئەوەش دەیانەوێت خۆیان بەو فەلسەفە و پارادیگمایە بەهێز بکەن. بۆ ئەوەش ئومێد و چاوەڕوانییان لە پەکەکە چییە؟ دەیانەوێت پەکەکە ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانە بەرەو پێش ببات. بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان دەیانەوێت پەکەکە هەڵمەتى وەک ئینتەرناسیۆنالیستى یەکەم، ئینتەرناسیۆنالیستى دووەم و سێیەم بخوڵقێنێت. لەبەر ئەوەیە لە ئەرجەنتین ژنان هاتنە پێشەوە و وتیان 'هەڤاڵ سارا (ساکینە جانسز) رێگا و رێبازمانە'. ژنان و گەنجان پارادیگمای رێبەر ئاپۆیان کردووەتە بناغە بۆ خۆیان. گەلانى بندەست و هەموو ئەوانەى چەوسێنراونەتەوە و پەراوێزخراون ئەوەیان کردووەتە بناغە بۆ خۆیان. هەموو ئەوانەى ئازادی و دیموکراسییان دەوێت و ئامانجیان سەرکەوتنى سۆسیالیزمە، ئەو پارادیگمایەیان بۆ خۆیان کردووەتە بناغەی کارەکانیان. لەبەر ئەوەش تاوەکو دێت بزووتنەوەکەمان گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت. ئیتر لە چوارچێوەى کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا چووەتە دەرەوە و لە ئاستى جیهاندا تێکۆشان دەکات. ئەوە ئاستى بزووتنەوەکەمانە. پێویستە ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە ئەو رۆح و هەستە بپارێزن. ئەوە بە چى دروست دەبێت؟ کاتێک ئێمە ئەرکەکانمان بۆ خۆمان دانا و بە ئەنجاممان گەیاندن، گەیشتینە سەرکەوتن. ئەوە راستیى پەکەکە و رێبەر ئاپۆیە. بە شۆڕشێک و پێشکەوتنێک راناوەستێت و خۆى سنووردار ناکات. پێویستە شۆڕش لە ناو شۆڕشدا بکرێت. پێشکەوتن لە ناو پێشکەوتندا بخوڵقێنرێت. پەکەکە بەو شێوەیە شەپۆل دەدات و بەرەو پێش دەڕوات و وشک ناکات".
ر.م