بزوتنەوەی گەنجان هەنگاوی 'تۆڵەی سوور'یان راگەیاند
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕگێر- DGHو بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێر- DGKH لە راگەیێنراوێکدا هەنگاوی "تۆڵەی سوور'یان راگەیاد.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕگێر- DGHو بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێر- DGKH لە راگەیێنراوێکدا هەنگاوی "تۆڵەی سوور'یان راگەیاد.
DGHو DGKH لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. لە راگەیێنراوەکەدا جەخت کرایەوە کە ئەوان وەکو بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێر لە دژی سیاسەتە فاشسیستەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل و وڵات، هەنگاوی 'تۆڵەی سوور' رادەگەیێنن.
هەر دوو بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری کورد تیشکیان خستە سەر گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رایانگەیاند، لە ئیمرالی سیستمێکی گۆشەگیری توندکراو و ئەشکەنجە بەڕێوە دەبرێت کە تا ئێستا لە مێژوودا بوونی نەبووە، هاوکات هەموو رێبازێکی نا مرۆڤانە لە دژی گەلەکەمان پەیرەو دەکرێت، تەنانەت هێرش دەکرێتە سەر گۆڕی شەهیدەکانیشمان، هەوڵی داگیرکاری لە دژی کوردستان دەدرێت.
لە راگەیێنراوە هاوبەشەکەدا تیشک خراوەتە سەر هێزی گەریلا و باس لەوە دەکات کە هێزی گەریلا بۆ گشت مرۆڤایەتی بووە بە هیوایەک بۆ ئازادی و بەم شێوەیە بەردەوام دەکات:"گەنج و لاوانی ئێمە کە دواڕۆژی گەلەکەمانن، بە دەسترێژی، رێبازە فاشیەکان، بێکەڵک کردن، هاندان بۆ جاسووسی، بێئەخلاقکردن و تواندنەوە، لاواز دەکرێن و لەناو دەبرێن. گەورەترین وڵامیش لە دژی ئەو هێرشانە، بەشداریکردنە لە هەنگاوی 'تۆڵەی سوور' و لێپرسینەوەیە لە دوژمن. کات کاتی ئەوەی کە پیشانی دوژمن بدەین کە ئیدی سنوورێکی بۆ دانراوە."
لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی ئیدی ئەو دوژمنە کە بووەتە مەترسی بۆ سەر گشت مرۆڤایەتی، لە کوردستان بە تەواوەتی دەبنە ئامانجی هەنگاوی 'تۆڵەی سوور' و جەختیش کرایەوە کە تا ئەو رۆژەی داگیرکاری و قڕکاریەکانی دەوڵەتی تورک لەناو نەچێت، ئەوان وەکو گەنجانی کوردستان، ژیان لە خۆیان حەرام دەکەن.
لە بەردەوامی راگەیێنراوەکە هاتووە: "ئەو دوژمنەی کە هیچ مافێکی ژیانکردن بۆ کورد و کوردستان بە رەوا نابینێت، ئێمەش هیچ مافێکی ژیانکردن بۆ ئەو دوژمنە بە رەوا نابینین. لە هەموو شوێنێک لە چوارچێوەی هەنگاوی 'تۆڵەی سوور'دا تووڕەییمان ناهێڵێت دوژمن بە ئارامی بنوێت و رێگە نادەین لە کۆڵان و شەقامەکان بە ئارامی بجوڵێنەوە. بۆیە ئەم هەنگاوەمان دەبێتە هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان و هەنگاوی سەرکەوتن."
لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە با هەموو کەسێک ئەوە باش بزانێت کە ئەوان وەکو بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێر راپەڕینێکی بە هەیبەت و رۆحی تۆڵەی شەهیدانن و جەختیش کرایەوە کە، کات کاتی کۆتاییهاتنی فاشیزمی قڕکەری ئاکەپە-مەهەپەیە.
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشدا هاتووە:" هەموو کەس و رێکخراوێک کە لەناوچوونی گەلەکەمان بە رەوا دەبینێت و پاڵپشتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەکات، دەبێتە ئامانجی هەنگاوی 'تۆڵەی سوور'مان. هەموو ئەوانەی جاسووسی، فحوش و ماددەی بێهۆشکەر لە ناو کۆمەڵگاکەمان پەرە پێدەدەن، دەبنە ئامانجی چالاکیەکانی ئێمە."
ز.ش