به‌رخۆدانی مانگرتوان له هه‌ولێر له ڕۆژی ١١٢هه‌میندایه
له هه‌ولێر مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی ناسر یاگز له ڕۆژی ١١٢هه‌میندا به‌رده‌وامه. هاوكات مانگرتنی نۆبه‌تدار درێژه‌ی هه‌یه و گرووپی ٥٦هه‌مین نۆبه‌تی مانگرتنی وه‌رگرت.
له هه‌ولێر مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی ناسر یاگز له ڕۆژی ١١٢هه‌میندا به‌رده‌وامه. هاوكات مانگرتنی نۆبه‌تدار درێژه‌ی هه‌یه و گرووپی ٥٦هه‌مین نۆبه‌تی مانگرتنی وه‌رگرت.
به‌رخۆدانی مانگرتوان له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان به‌رده‌وامه. ڕۆژ به ڕۆژ باری ته‌ندرووستیی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه ناسر یاگز دژواتر ده‌بێت كه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تدایه. هاوكات ئه‌مڕۆ گرووپی ٥٦هه‌مین نۆبه‌تی چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تداری وه‌رگرت.
له مه‌ڕاسیمی ئاڵۆگۆڕی نۆبه‌تی مانگرتندا ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په موزه‌یه‌ن گونه‌ش گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مانگرتوان به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كه‌یان. گوتیشی، ئێستا له هه‌موو لایه‌كه‌وه ژنان به هێز و ڕه‌نگی خۆیانه‌وه به‌شداری له مانگرتنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
گونه‌ش ڕایگه‌یاند، ئه‌م چالاكییه ده‌ریده‌خات كه له دژی گۆشه‌گیری، زوڵم و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر كوردستان به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد هه‌یه. ده‌ستنیشانیشی كرد، ژنان له هه‌موو شوێنێك خاوه‌نداره‌تی له چالاكییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و گرووپی ٥٦هه‌مین كه نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌یان وه‌رگرت له ژنان پێكهاتووه.
ناوبراو سڵاوی ئاراسته‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه كرد كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر داعشدا تۆمار كردووه. گوتیشی، سه‌ركه‌وتنی ژن له دێره‌زۆر نزیكه و ئه‌م گرووپه‌ی مانگرتوان هه‌م بۆ پشتگیری و سڵاوكردن له شه‌ڕڤانان هه‌میش له‌پێناو خاوه‌نداره‌تی كردن له پڕۆسه‌كه نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
s.m