به فڕۆكه‌ی ف-١٦ و كۆپته‌ر سروشتی خواكورك وێران ده‌كرێت
هێزه داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كه‌نه ئامانج و سروشتیش وێران ده‌كه‌ن.
هێزه داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كه‌نه ئامانج و سروشتیش وێران ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی خواكورك كه سێگۆشه‌ی باشوور، باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌وێ یه‌كده‌گرنه‌وه، به‌چڕی هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه‌ی ف-١٦، ئۆبوس و هاوه‌ن بۆردومانی دۆڵی شێخزاده، دۆڵی لۆلان، چیای شه‌كیف، گردی لێلیكان و زۆر شوێنی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه ده‌كات. به‌هۆی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر له خواكورك چه‌ندین جۆری ئاژه‌ڵ ده‌كوژرێن و ده‌یان جۆری ڕووه‌ك و دار و دره‌خت له‌ناوده‌چن.
گه‌ریلایه‌ك مارێك پیشان ده‌دات كه به‌هۆی بۆردومانی ده‌وڵه‌تی تورك پارچه بووه. ڕۆژهات تۆری گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌ڵێت، ئێمه وه‌ك چاوی خۆمان چاودێریی سروشتی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ڵام هێزه داگیركه‌ره‌كانی تورك بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ن.
گوتیشی، «سوپای توركی داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی به كورد و كوردبوونه‌وه هه‌بێت. كوردستان سه‌دان ساڵه وێران ده‌كرێت. ئاژه‌ڵی سه‌ر خاكه‌كه‌شمان به‌و هێرشانه قڕ ده‌كرێن. گه‌ریلاكانی ئازادی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌تا كۆتایی خاك، ئاو و سروشت ده‌پارێزن. ئێستا به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌ی مێژوویی له ئارادایه. هێزه‌كانی توركیا دوای داگیركردنی عه‌فرین، ئێستا ده‌یانه‌وێت باشووری كوردستان داگیر بكه‌ن. كاتێك ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ن، سروشت وێران ده‌كه‌ن. كاتێك به گه‌ریلاكان نا‌وێرن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سروشت و ده‌یانه‌وێت مرۆڤ له هه‌رێمه‌كه نه‌مێنێت.»
s.m