به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له بانه و پیرانشار ٢ كۆڵبه‌ر بریندار بوون
له شاری بانه و پیرانشار-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاوازی ته‌قینه‌وه‌ی مین، ٢ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
له شاری بانه و پیرانشار-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاوازی ته‌قینه‌وه‌ی مین، ٢ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گوندی بیانده‌ره-ی بانه مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا سنه یادگار (ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵان) كه كاری كۆڵبه‌ری ده‌كات، بریندار بووه. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ناوبراو لاقێكی له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له گوندی كولئاوای پیرانشار مینێك ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌حمان ڕه‌سووڵی بریندار بوو. ڕه‌سووڵی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئوورمییه گوازراوه‌ته‌وه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌زاران كه‌س بازرگانی سه‌ر سنوور (كۆڵبه‌ری) ده‌كه‌ن. كۆڵبه‌ران به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج. به هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژێم، ساڵانه ده‌یان كۆڵبه‌ر ژیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن یان بریندار ده‌بن. هاوكات به‌هۆی ته‌قینی مین و كاره‌ساتی سرووشتی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆڵبه‌ران ده‌بنه قوربانی.
s.m