بڕیاری ئازادکردنی پەرلمانتارێکی هەدەپە دەرکرا

بە مەبەستی ئازادکردنی پەرلمانتاری هەدەپە-ی جولەمێرگ لەیلا گیوڤەن کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە دەستگیرکراوە، سەردان ئەنجامدرا. سەردانەکە قەبووڵکرا وبڕیاری ئازادکردنی لەیلا گۆڤەن دەرکرا.

بە پێی زانیارییەکان، بۆ سەردان کردن پارێزەر ڕەیحان یاڵچین داغ بایدەمیر وەڵامی ئەرێنی دراوە.

چاوەڕوان دەکرێت کە گیوڤەن کە لە بەندیخانەی تیبی (ئی) ئامەد ڕاگیراوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئازاد بکرێت.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک -کەجەکە لەیلا گیوڤەن  بە هۆی وتارەکەی خۆی لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین وخەباتی خۆی لەناو کەجەکەدا ، ڕۆژی ٢٢کانوونی دوویەم لەلایەن پۆلیس-ی تورکیاوە دەستگیر کرا.

لەیلا گیوڤەن لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣پووشپەڕ وەک پەرلمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا.

ک-ش