بڵێسە جەبار فەرمان: تەواوبوونی داعش مێژوویەکی پرشنگدارە بۆ نەتەوەکەمان

بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری عێراق لە ئەکاونتی تایبەیتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەرکەوتنەکانی قەسەدە پیرۆزدەکات و رایگەیاند، تەواوبوونی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش لەسەر دەستی شەڕڤانانی کورد مێژووییەکی پرشنگداره بۆ نەتەوەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مایەی شانازییە بۆ نەتەوەی کورد کە لەسەر دەستی قارەمەنەکانی یەپەگە و یەپەژە کۆتایی بە دوژمنی مرۆڤایەتی هێنرا، کچ و کوڕە قارەمانەکانمان توانییان تۆڵەی کچە فرۆشرا و بەزۆر کەنیزەکراوەکانمان بسەننەوە .

راشیگەیاندووە، ئەبێت لەیادمان نەچێت کە داعش وەکو ڕێکخراوێکی چەکداری کۆتایی پێهات، بەڵام بیرو بۆچوونی داعشی ڕەگی داکوتیوە لەناو ئەم کۆمەڵگایانەدا و بەداخەوە بەشێک لە میللەت و نەتەوەکەی ئێمەشی گرتووەتەوە.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا کاتی کاری ڕێکخراوە مەدەنیەکانە بە پشتگیری حکومەت. دەبێت هەوڵ بدرێت لە رێگای کاری رێکخراوەییەوە کار لەسەر کۆتایهێنان بە فکر و بیری داعشی بکرێت.

باسی ئەوەشیکردووە، هەروەها ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەو بەرپرسانەی لە باشوور بازرگانییان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە دڕندەیەدا کردووە سزا بدرێن و لێپێچینەوەیان لەگەل بکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە هەموو مڕۆڤ دۆستێک و لە هەموو زوڵملێکراوێکی دەستی داعش و لە دایکی شەهیدەکان و لە کچە رزگابووەکانمان ئەکەم.

لە کۆتایى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، هێزەكانی سوریای دیمۆكرات كە كورد زۆرینەیە تێیدا و پێشڕەوییان دەکات، كۆتایهاتنی دڕندەترین رێکخراوی جیهانیان ڕاگەیاند.

ر.م