بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌

هه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر زانیاری دا.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌ ڕۆژانی ٢-٣ی كانوونی یه‌كه‌م\١١-١٢ی سه‌رماوه‌ز ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌.

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: «ڕێكه‌وتی ٢ی كانوونی یه‌كه‌م\١١ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٠، ده‌ڤه‌ری قه‌سرۆك له‌ هه‌رێمی حه‌فتانین بۆردومان كرا. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی ٣ی كانوونی یه‌كه‌م\١٢ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٥:٤٥ ده‌وروبه‌ری گوندی فله‌ها-ی هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ١٨ گردی جه‌هه‌ننه‌م و كاتژمێر ٢٢-ش ده‌ڤه‌ری كاركه‌ر بۆردومان كران. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٦ ده‌ڤه‌ری زه‌ندوورا له‌ مه‌تینان و كاتژمێر ١٧:٢٠ گردی هه‌كاری بۆردومان كران. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه‌.»

s.m