بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان کەوتەوە

لەئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، لەنزیک گوندی خەلیفان-ی ناوچەی برادۆست دارستانەکانی ناوچەکە ئارگری گرتووە و زیانێکی زۆربەرباخ ومەزرای هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە.

هێرش وبۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەرناوچەکانی باشووری کوردستان کۆتایی ناێت وبەردەوامە.

لەئەنجامی بۆردومانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەرسنوور، دارستان، باخ ومەزرای هاووڵاتیانی گوندی خەلیفان-ی برادۆست ئاگری گرتووە و زیانێکی زۆری لەهاووڵاتیان داوە.

ک-ش