بەهۆی تەقینەوەى بۆمبێک له مهخموور هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
لە سنووری شارۆچکەی مەخموور، بۆمبێکی چێنراو بە باوک و کورێکدا تەقییەوە، بەهۆیەوە کوڕهكه گیانی لەدەستدا و باوکەکەش بریندار بوو.
لە سنووری شارۆچکەی مەخموور، بۆمبێکی چێنراو بە باوک و کورێکدا تەقییەوە، بەهۆیەوە کوڕهكه گیانی لەدەستدا و باوکەکەش بریندار بوو.
کەمێک پێش ئێستا لە گوندی عەلیاوا-ی سنووری شارۆچکەی مەخموور-ى باشووری كوردستان، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە.
سەرچاوەیەک لە شارۆچکەى مەخموور، ڕووداوەکەى بۆ ڕۆژ نیووز پشتڕاست كردووهتهوه و ڕایگهیاندووه، ئەو کوڕ و باوکە دانیشتووى گوندى عەلیاوا-ن، باوکەکە ناوى ئەسعەد حەمد-ە، کوڕەکەشی ناوی غانم-ە، کە لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا گیانى لەدەستداوە.
گوندی عالیاوا، به دووری ۱۷کم دهكهوێته ڕۆژئاوای شارۆچکەى مەخموور.
s.m