بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک دووەمین فێستیڤاڵی نەورۆز به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ دووەمین فێستیڤاڵی نەورۆز به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان له شاری کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ دووەمین فێستیڤاڵی نەورۆز به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان له شاری کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو
به سه‌رپه‌رشتیی ماڵی ڕۆشنبیریی كه‌ركووك-ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق فێستیڤاڵی نه‌ورۆز به به‌شداریی هەموو پێکهاتە و لایەنەکانی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو. له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چەندین شێوازی هەڵپه‌ڕكێ و به‌رهه‌می هونه‌ری پێشکەش کران.
عەلی سلێمان (عه‌ره‌ب) بەشداربوویەکی فێستیڤاڵه‌كه بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: «ئەمڕۆ بە هەموو پێکهاتەکانەوە لە کەرکووک بەشداری ئەم ڤستیڤاڵە بووین. ئێمه وه‌ك کورد و عەرەب و تورکمان بەبێ جیاوازی له‌پێناو پێکەوەژیان كار ده‌كه‌ین.»
هەڤاڵ دارا (كورد) بەشداربوویه‌كی دیكه گوتی، «ئێمە لە نەورۆزدا هەموو پێکهاتەکانی ئەم شارە کۆدەکەینەوە. ئەگەر لە ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه نەتوانین لایەنەکان کۆبکەینەوە، ده‌توانین لە ڕووی ڕۆشنبیری و كولتوورییه‌وه کۆیانبکەینەوە. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تا ئاستێک پێکەوەژیان ببەینە پێشەوە.»
عه‌لی حوسێن (توركمان) بەشداربوویەکی دیكه گوتی، «ئەمڕۆ ئێمە زۆر بەخۆشی فێستیڤاڵه‌كه‌مان بەسەربرد. کورد و عەرەب و تورکمان و سریان و کلدان به‌شدارییان تێدا كرد. نەورۆز جه‌ژنی هەموو گه‌لانی عێراقە.»
s.m