تارای سپی بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارینی بەفرلە دوێنیەوە دەستیپێکردووە و ڕێگای سەرەکی زۆربەی شارەکانی داخستووە.

شەپۆلێکى بەفربارین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستانى گرتووەتەوە و ڕێگاى نێوان چەندین شار و شارۆچکەى داخستووە، بارینی بەفرجوانییەکی دڵڕفێنی بەخشیەوە بە چیا ودەشتەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

بە هۆی بارینی بەفر، زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان شاروگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی داخستووە و ڕێگای نێوان شارى - سەقز، ڕێگای نێوان شارى سەوڵاوا - ملەی ژاڵانەی ناوچەى هەورامان، ڕێگای نێوان شارى سەقز - - مەریوان، ڕێگای نێوان شارى سەقز - شارى بانە لە ملەی خان، ڕیگای نێوان شارى سنە - - مەریوان لە ناوچەی تێژتێژی گاڕان لە پارێزگای سنە وهەروەها ڕێگای نێوان شارى مەریوان - شارى پاوە لە پارێزگای کرماشان، گیراون هاتووچۆیان تێدا بەبێ بەستنی زەنجیری تایە زەحمەتە.

لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوبەرایەتى ڕێگاوبانی پارێزگای سنە هۆشداری داوە بە هاووڵاتیان، کە یان سەفەرەکانیان دوابخەن یان زنجیر لە تایەى ئۆتۆمبێلەکانیان ببەستن ئینجا بە ڕێگاکەدا هاتووچۆ بکەن.

ك-ش