"تا سەرۆکمان ئازاد نەبێت کۆتایی بە ئێشکگری ئازادی ناهێنین"

ئێشکگری "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە هەشتەمین ساڵیدا لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بە شێوەیەکی چالاکانە بەردەوامە. یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری ئێشکگرییەکە، بە ناوی زولفو بینگول دەڵێت، تا دوا هەناسە خاوەنداریی لە سەرۆکەکەمان دەکەین.

لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە بەردەم بالِەخانەی کۆنسەی ئەوروپا، ئێشکگریی ’ئازادی بۆ ئۆجالان’ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ وە دەستی پێ کردووە. ئەم چالاکییە لە ئەوروپا یەکێکە لە درێژترین چالاکییەکانی گەلی کورد.

زولفو بینگول کە یەکێکە لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو ئیشکگرییە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کردوو وتی:"ئامانجمان ئازادیی سەرۆکمانە. تا ئەو رۆژەی دەگەین بە ئامانجەکەمان، چالاکییەکەشمان بەردەوام دەبێت."

٢ هەزار و ٧٧٥ ڕۆژە چالاکی ئیشکگری بەردەوامە

بەر لە گۆشەگیری قوڕسی سەر ئۆجالان لە ستراسبورگ چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجامدرابوو و چالاکیەکە ٥٢ ڕۆژ بەردەوام بوو.

دوای کۆتاییهاتنی چالاکی مانگرتن لە خواردن، ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوەبرا. تا ئێستا ڕۆژێکیش چالاکیەکەکە نەوەستاوە. چالاکیەکە ٢ هەزار و ٧٧٥ ڕۆژ بەردەوام بوو.

گۆڕەپانی چالاکیەکە لەنێوان گۆڕەپانەکانی ڕۆبەرتساو و ئۆرانگەریە دایە کە دەزگاکانی وەک دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا لەو گۆڕەپانانەن. لە هەمان کاتدا لە تەنیشت پارکی ئۆرانگەری چالاکی بەردەوامە. لە زۆر شار و وڵاتی جیهان گەشتیار ڕوودەکەنە ئەو گۆڕەپانە.

نزیکەی ٢ هەزار کەس بەشداریان کردووە

لەو ڕۆژەوەی دەست بە چالاکیەکە کراوە دەتوانرێت بوەترێت لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان کردووە. بە پێی زانیاریەکانی زولفو بینگۆل ئەندامێکی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ئیشکگرەکە، لە هەفتەی ٣٩٧میندا نزیکەی ٢ هەزار کەس بەشداریان کردووە. هەموو هەفتەیەک زیاتر لە ٣ کەس بەشداری دەبن و هەندێک هەفتەش دەگاتە ٦ بۆ ٧ کەس.

بینگۆل بۆ ئاژانسەکەمان رایگەیاند، چالاکی ئیشکگری بێوەستان بەردەوامە و خاوەندارێتیکردن لە چالاکیەکەدا زیاتر دەبێت و وتی، "لە ڕابردوودا هەندێک کێشە ڕوویاندا، بەڵام خاوەندارێتیکردن گەورە هەیە. هەندێک دەزگا و گەلە وڵاتپارێزەکەمان بەشداری لە چالاکیەکەکدا دەکەن.

بە دەیان هەزار بڕۆشۆر و بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

بینگۆل ڕاشیگەیاند، لە چالاکیەکەدا لەبارەی ژیانی ئۆجالان و تێکۆشانەکەی زانیاری زۆر بڵاودەکرێتەوە. لەبەرئەوەی گۆڕەپانی چالاکیەکە شوێنێکی گەشتیاریە، دەتوانن پەیوەندی بە زۆر هاوڵاتیەوە بکەن. لە سایەی ئەم چالاکیوەە دەرفەتمان دروست بوو ئێمە ڕێبەرایەتی بە زۆر کەس لە وڵاتی جیاواز بناسێنین. زۆربەی گەشتیارەکان بڵاوکراوە و بڕۆشۆرمان لێوەردەگرن. زۆر گەشتیار دەیانەوێت کاتێک گەڕایەوە بۆ وڵات، بتوانن دەوروبەریشیان ئاگادار بکەنەوە و بلاوکراوە و بڕۆشۆریان دەوێت.

لە بەرامبەر ئەم هەلوێستە هیچ هێزێک ناتوانێت بووەستێتەوە

زولفو بینگۆل وتیشی، ئەم چالاکیە زۆر شت بۆ دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات. بۆ چالاکی ئیشکگری مرۆڤەکان لە هەزاران کیلۆمەترەوە ڕوودەکەنە ئەم گۆرەپانە و لە بەرامبەر ئەم هەوڵوێستە هیچ هێزێک ناتوانیت بووەستێتەوە. ئەم چالاکیە بە واتای وابەستەبوون بە ئۆجالان دێت. ئامانجمان ئازادی ڕێبەرایەتیە. تا ئەم ئامانجە جێبەجێ دەکرێت، ئێمە لیرە دەبین."

ز.ش