ترێى ئەردیش بووەتە سەرچاوەى بژێوێى دانیشتوانى ناوچەکە
مێوی ترێى ئەردیش ٣ هەزار ساڵ لەوە پێش لەلایەن شارستانیەتی ئورارتوە لە ئەردیش روێنراون و تاوەکو ئێستاش لەو ناوچەیەدا سەرچاوەى بژێویى هاووڵاتییانە.
مێوی ترێى ئەردیش ٣ هەزار ساڵ لەوە پێش لەلایەن شارستانیەتی ئورارتوە لە ئەردیش روێنراون و تاوەکو ئێستاش لەو ناوچەیەدا سەرچاوەى بژێویى هاووڵاتییانە.
مێوی ترێى ئەردیش، لە ناوەندی ئەردیش و گوندەکانیدا دەڕوێن و ٣ هەزار ساڵ لەوە پێش لەلایەن ئورارتووەکانەوە لەو ناوچەیەدا نێژراوە. ترێى ئەردیش ئەمساڵیش لە ناو بازاڕدا بە گەرمی فرۆشتنی پێوە دەکرێت. ئەو ترێیە بەرەو لە ناوچوون دەڕۆیشت، بەڵام بەهۆی ئەوەى مێوەکانى لەلایەن شارەوانیى هەدەپەوە سەرلەنوێ روێنرانەوە، دووبارە بوونەوە بە سەرچاوەى ژیانى دانیشتوانى ناوچەکە.
بەهۆی خەمساردی و سیاسەتى دەوڵەتەوە ترێى ئەردیش بەرەو لەناوچوون دەڕۆیشت. لەمدوایانەدا تەنها لە گەڕەکی ساڵحیەى ئەردیش مابوو، بەڵام ئێستا لە هەموو گەڕەک و گوندەکاندا هەیە. ئەردیش خۆی بە شارێکى رۆشنبیری و کولتوری دەناسرێت، بەڵام ترێکەی بووەتە سەرچاوەى بژێوێى ناوچەکە. ترێی ئەردیش لە هەموو شار و ناوچەکانى دەورووبەردا دەفرۆشرێت.
وەک دەرمانە
ترێى ئەردیش وەک دەرمانە و تەنها لە ئەردیش ئەو جۆرە ترێیە هەیە. دەوترێت ترێى ئەردیش لە نەخۆشیى شەکرەوە تاوەکو نەخۆشیی شێرپەنجە و لە دژی چەندین جۆر نەخۆشی باشە.
بەپێى ئەو نووسراوانەی ٣ هەزار ساڵ لەوە پێش لە ناوچەى کاراتاشلاری ئەردیش نووسراون، مێوی ترێى ئەردیش ٣ هەزار ساڵ لەوە پێش لەلایەن ئورارتوییەکانەوە روێنراوە. لەو نووسراوە دێرین و مێژووییانەدا ئەو کەسانەى ترێ تاڵان دەکەن و لە ناوی ببەن نفرەتیان لێکراوە. لە نووسراوەکەدا هاتووە "مەنوا بۆ خواوەند هادلی ترێ دەڕوێنێت. هەر کەس زیان بەو ترێیانە بگەیەنێت بەر نفرەتی خواوەند هادلی، خواوەند توشوبا، خواوەند شەڤینی و هەموو خواوەندەکانى دەکەوێت و لە رۆژدا دەیسوتێنن".
ژ.ت