ته‌رمى دوو پێشمه‌رگه شەهیدەکەى بۆردومانەکەى تورکیا به‌خاکسپێردران
ته‌رمى دوو پێشمه‌رگه، که شەوی ڕابردوو به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆکه جەنگییەکانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى داگیرکەرەوە شه‌هید بوون، له وه‌رتێی سه‌ر به شارۆچکه‌ى ڕواندز به خاکسپێردران.
ته‌رمى دوو پێشمه‌رگه، که شەوی ڕابردوو به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆکه جەنگییەکانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى داگیرکەرەوە شه‌هید بوون، له وه‌رتێی سه‌ر به شارۆچکه‌ى ڕواندز به خاکسپێردران.
ئاژانسى هەواڵى ڕۆژ نیوز بڵاویکردووەتەوە، شه‌وی ڕابردوو له سنوورى شارۆچکه‌ی چۆمانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورکیاى داگیرکەر بۆردوومانی گونده‌کانی دۆڵی باڵه‌یان-یان کرد و به‌و هۆیه‌وه چوار که‌س شەهیدبوون، که دوانیان پێشمه‌رگه‌ن، به‌یانى ئه‌مڕۆش ته‌رمى هه‌ر دوو پێشمه‌رگه‌که له وه‌رتێ به‌خاکسپێردران.
هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌کە ناویان بێژه‌ن مسته‌فا و محه‌مه‌د ئیسماعیل-ە له شاره‌دێی وه‌رتێی سه‌ر به شاۆرچکه‌ی ڕواندز بەخاکسپێردران.
ئامانج وه‌رتێ که‌سوکارى هه‌ر دوو پێشمه‌رگه‌که به ڕۆژنیوزى وت: ئه‌و چوار که‌سه‌ى شه‌هید بوون دوو کەسیان که‌سی نزیکی منن، ئه‌وان بۆ به‌سه‌ربردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز چوونه‌ته دۆڵی باڵه‌ییان، به‌ڵام به داخه‌وه له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیای فاشیست بۆردوومان کران و هه‌ر چواریان شه‌هیدکران.
ئه‌وه‌شى وت: ئێمه وه‌ک که‌سوکاری ئه‌م دوو شه‌هیده پێمانوایه تورکیا له‌وه ده‌رچووه، که ته‌نیا دژی قه‌ندیل بێت، به‌ڵکو دژی هه‌موو کوردێکه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ده‌وڵه‌تى تورک دژی کورد وه‌ستاوه‌ته‌وه و نایه‌وێت کورد له هیچ شوێنێک بگاته ماف و ئامانجه‌کانی خۆی.
باسى له‌وه‌ش کرد: "هه‌موومان ده‌زانین تورکیا به چاوساغی پارتی ئه‌و دژایه‌تییه ده‌کات و دێته خاکی باشوری کوردستان، بۆیه ئێمه پارتی و ده‌وڵه‌تی تورک به تاوانباری شه‌هیده‌کانمان ده‌زانین".
ده‌وڵه‌تى تورک له ١٢ى ئه‌م مانگه‌وه سنوورى هه‌رێمى کوردستانى زیاتر به‌زاندووه و نزیکه‌ى ٢٠ کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته خاکى باشورى کوردستان.