دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سنووری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری داخران، هاكان كاراچای كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (یه‌نه‌كه)، ته‌ڤگه‌ری ئازادی به ڕێكخستنێكی تێرۆریستی ناوبرد.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی كاراچای دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تاوانباره به تیرۆر ده‌وڵه‌تی توركیایه و له هه‌موو شوێنێكی كوردستان و توركیا تیرۆر به‌ڕێوه ده‌بات و پاڵپشتی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند، «لێدوانه‌كه‌ی نوێنه‌ری توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و شكۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، به‌زاندنی هه‌موو سنوورێكی ئیداری و سیاسییه و شكاندنی هه‌موو پێوانه‌كانه، به‌تایبه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه و خه‌باتێكی سیاسی ده‌كات، دیموكراتی و ئاشتی به‌بنه‌ما ده‌گرێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه، هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێت تاوانی تیرۆر و هیچ تاوانێكی تری بداته پاڵ.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌داخه‌وه و جێی شه‌رمه‌زارییه كه هیچ هه‌ڵوێستێك نابینرێت، ئه‌گه‌ر سه‌بری ئه‌یوبیشمان هه‌بێت ئه‌وه‌مان پێ قبووڵ ناكرێت و تاكو دواڕاده دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی:
«لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلی سه‌روه‌ری و پیرۆزیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌بیانوی نه‌بوونی مۆڵه‌ت بۆته ئامانجی هێزه‌كانی ئاسایش وله‌چه‌ندین شوێن باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی داخراون، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێكی زۆر به‌ڵام هێشتاش ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام ده‌كات.
ئێمه هه‌رله‌سه‌رتاوه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیداو به‌ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری ئێمه‌ی تایبه‌ت به‌مۆڵه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان دایه‌وه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێممان به بڕیارێكی سیاسی زانی نه‌ك یاسایی و ئاشكرامان كرد به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ندێ ووڵاتی هه‌رێمی زۆرجار بڕیاره‌كانی كه‌له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رده‌چن وده‌كه‌ونه خزمه‌تی به‌رژه‌وندیه‌كان داگیركه‌رانی كوردستان ئه‌و هوشیاریه‌مان به‌رای گشتی وبه‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم دا، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گرتین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو ڕیكاره‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تمان ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مۆڵه‌ت كردووه، به‌پێی مادده‌ی 17ی له‌یاسای په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌مۆڵه‌تی حزب و ڕیكخراوه‌كان كه‌له‌ساڵی 1993 ده‌رچووه ئێمه له‌ئێستادا مۆڵه‌تمان ته‌واو بووبێت و كێشه‌یه‌كی ئێمه‌ی یاسایی نییه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌ك ته‌واوی حزبه‌كان عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه مۆڵه‌تی فه‌رمیمان هه‌یه‌و‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 19 پارێزگاكه‌ی عێراق مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه باره‌گامان هه‌بێت و چالاكی سیاسی خۆمان بكه‌ین.
دوای داخستنی باره‌گاكانی ئیمه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ڕۆژی 29/11/2018 له‌لایه‌ن نوێنه‌ری توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان هاكان كاراچای ده‌ستخۆشی له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ته‌ڤگه‌ری ئازادیش به‌تیرۆریست ناوده‌بات ئائه‌وه‌یه كه‌ئێمه وتمان كێ له‌بڕیارێكی به‌و ڕه‌نگه سودمه‌ند ده‌بێت دیاره ته‌نها داگیركه‌رانی كوردستان، ئێمه‌وتمان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست ئێمه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێین نه‌ك كێشه‌ی یاسایی.
هه‌موو به‌چاوی خۆتان ده‌بینن لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان جگه‌له‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و شكۆی هه‌رێمی كوردستانه هی عێراقیشه، به‌زاندنی هه‌مووسنورێكی ئیداری و سیاسییه‌و شكاندنی هه‌موو پێوانه‌كانه، به‌تایبه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه‌وخه‌باتێكی سیاسی ده‌كات، دیموكراتی و ئاشتی به‌بنه‌ما ده‌گرێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه، هیچ هێز ولایه‌نێك ناتوانێت تاوانی تیرۆر‌و هیچ تاوانیكی تری بداته پاڵ، ئه‌وه‌ی تاوانباری تیرۆره ده‌وڵه‌تی توركیایه وله‌هه‌چ شوێنێكی كوردستان و توركیا تیرۆر به‌ڕیوه‌ده‌بات و پاڵپشتی گرووپه تیرۆریستیه‌كان ده‌كات. به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێك نابینرێت وجێی شه‌رمه‌زارییه، ئه‌گه‌ر سه‌بری ئه‌یوبیشمان هه‌بێت ئیمه ئه‌وه‌مان پێ قبوڵ ناكرێت تاكو دوا ڕاده دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئێتر توركیا ده‌یه‌وێت ببێته والی له‌هه‌رێمی كوردستان و حوكمی عورفی به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌وه په‌یامێكی به‌وڕه‌نگه‌یه و ده‌بێت هیچ كه‌س و لایه‌نیكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ئه‌وه قبوڵ نه‌كه‌ن، ئێمه ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیش ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنوێنه‌رێكی توركیا ماف به‌خۆی ده‌دات هه‌موو سنورێك ببه‌زێنیت ئیتر سه‌روه‌روری هه‌رێم و عێراق له‌كوێدایه، پێویسته وه‌ڵامی توركیا بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان قبوڵی ده‌كه‌ن ده‌بێت میله‌تی ئێمه ئه‌وه قبوڵ نه‌كه‌ن. ده‌بێت فراكسیۆنه‌كانی ناوپه‌رله‌مان له‌عێراق وله‌هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌وه بێده‌نگ نه‌بن، هه‌روه‌ها ده‌بێت حكومه‌تی عێراقیش له‌وه‌بێ ده‌نگ نه‌بێت، بێ ده‌نگ بوون له‌و هه‌ڵوێسته ته‌سلیم بوونه و توركیا هه‌ربه‌وه‌وه ناوه‌ستێت، توركیا به‌زانایی ئه‌و هه‌ڵوێستانه نیشان ئه‌دات، هه‌ندێ هێزو لایه‌نیش هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی توركیا كراوه‌بێت، ئێمه ئه‌وبابه‌ته ده‌كه‌ینه ڕۆژه‌ڤی خۆمان و لێی بێده‌نگ نابین هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر و له‌كوێ پێویست بكات دۆسیه دژی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m