تورکیا بەردەوامە لە دەستتێوەردانەکانی لە کەرکووک

تورکیا بەردەوامە لە دەستتێوەردانەکانی لە عێراق بە گشتی و لە کەرکووک بەتایبەتی و لە ڕێگەی بەشێک لە تورکمانەکانی ئەو شارە دەیەوێت ئەجێنداکانی لەشارە جێبەجێبکات و بیکاتە شارێکی تورکمانی .

تورکمانەکانی کەرکووک بە ئاشکرا درووشمەکانی دژ بە لە ڕێگەی  پۆستەر و لافیتە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری کەرکوک هەڵدەواسن.

گرنگترین درووشمەکانی تورکمانەکان بریتییە لە کەرکووک شارێکی عێراقیە بە هەواو و ئاسمانی تورکمانی، بەشداری پێکردنی چەکدارانی ملیشیای حشدی شەعبی لە ژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووک، داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن بۆ شارەکە .

تورکیا بەردەوامە لە پرچەککردنی تورکمانەکان. پێشتر سەدان کەسی بۆ ئەو مەبەستە بردبووە تورکیا و لەلایەن میتی تورکەوە ڕاهێنانی سەربازییان پێکراو لە ئێستادا گەڕاونەتەوە شاری کەرکووک .

چەند جارێک باڵیۆزی تورکیا کەرکووکی بە شاری باو باپیرانی و شارێکی تورکی لە قەڵەمداوە، لەکاتی سوتانی قەیسەری کەرکووک تورکیا نوێژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی گرتە ئەستۆی خۆی بە بەشێک لە شوێنەواری دەوڵەتی تورکیا لە قەڵەمیدا .

ر.م