تیرۆری سیاسیی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، لە دیلۆک ٢٥ کەس گیران
لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان لە ١٤ی ئەم مانگەدا هێزەکانی پۆلیس ٥٤ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە ودەبەپە-یان دەستگیر کردبوو. لەو ژمارەیە ٢٤ کەسیان بڕیاری زیندانییان بۆ دەرچوو.
لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان لە ١٤ی ئەم مانگەدا هێزەکانی پۆلیس ٥٤ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە ودەبەپە-یان دەستگیر کردبوو. لەو ژمارەیە ٢٤ کەسیان بڕیاری زیندانییان بۆ دەرچوو.
بە پێی لێدوانێکی پارێزگای شاری دیلۆک، لە ١٤ی ئەم مانگەدا ٥٤ کەس دەستگیر کرابوون کە هاوسەرۆکی هەدەپە و دەبەپەی شارەکەو چەند ناوچەیەکی شارەکەشی تێدابوون.
بە پێی هەواڵەکە لەو ٥٤ کەسە، ٢٥ کەسیان سزای زیندانییان بەسەر دا سەپێنراو ئەوانەی دیکە ئازاد کران.
ز.ش