تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە-شەهید ئاڤاڕەش هەلهەل رایگەیاند، یەکینەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی "تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکەر و جاسووس-نۆکەران" لە گەڕەکی خاچۆرتی شاری وان و لە ناوچەی گەڤەری شاری جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامداوە.
یەپەسە لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرایان کرد تیمەکانی وڵامدانەوەیان، ١٩ی ئاب لە دژی هێزەکانی دوژمن کە ویستویانە دەرباسی گەڕەکی خاچۆرتی شاری وان ببن، رێگای ترافیکیان گرتووە و بە بۆمبی دەنگی و مۆلۆتەف تا درەنگانی شەو لە دژی دوژمن وەستانەتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر رێگای ناوچەکە لە لایەن تیمەکانی یەپەسەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و دواجار دوژمن بە ناچاری کشاوەتەوە.
لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەی تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسەدا هاتووە:"هەمان رۆژ، لە دژی دوژمن کە بە نیاز بوو دەرباسی کۆڵانی جومهوریەت-ی ناوچەی گەڤەر ببێت، بە بۆمبی دەنگی و مۆلۆتۆف چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا زیان بەر ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی دوژمن کەوت و بە ناچاری لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە."
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشدا جەخت لەوە کرایەوە کە خۆپاراستن و بە بنەماگرتنی شەڕی شۆڕشگێریی گەل لە دژی فاشیزمی داگیرکەری تورک، ئەرکی سەرەکی هەر وڵاتپاڕێزێکە و بەم هۆشمەندیەوە دەبێت رێگە نەدرێت داگرکەران لە کوردستان هەناسە بدەن و لە هەموو جێگایەک بە رێنوێنی شەڕی شۆڕشگێریی گەل، رووبەرووی داگیرکەری ببنەوە.
ز.ش