تەرمی گەریلای هەپەگە دەمیرباگ دوای ٦ مانگ بەخاکسپێردرا

تەرمی مەحمود دەمیرباگ گەریلای هەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە ئەرزینگان لە شەڕدا شەهید بوو، دوای ٦ مانگ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەخاکسپێردرا.

لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩ دا لە ناوچەی کەماحی ئەرزینگان لە شەردا ٣ گەریلانی هەپەگە شەهید بوون. تەرمی مەحمەد دەمیرباگ کە یەکیک لە شەهیدەکان بوو، دوای ٦ مانگ لە لایەن خانەوادەکەیەوە وەرگیرایەوە.

دوای ئەوەی پشکنینی (دی ئێن ئێن) بۆ خانەوادەکەی کرا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر تەرمی دەمیرباگ ڕادەستی خانەوادەکەی کرا و بەرەو ناوچەی نسێبینی مێردین ڕەوانەکرا.

تەرمی مەحمود دەمیرباگ گەریلای هەپەگە لەژیر گەماڕۆی پۆلیسی تورک لە گۆڕستانی موهریسی نسێبین بەخاکسپێردرا.

ف.ق