تەڤگەری ئازادی: به‌رخۆدانى عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری «تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان» بۆ پشتیوانی کردن له بەرخۆدانی عەفرین و ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییانی سیڤیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری «تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان» بۆ پشتیوانی کردن له بەرخۆدانی عەفرین و ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییانی سیڤیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.
لە به‌یاننامه‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا هاتووە: ماوه‌ى ١٨ ڕۆژه گەلی عەفرین له به‌رانبه‌ر هێرشی هەمەلایەنەی سوپای تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکان له به‌رخۆدانێكی گه‌وره دایه. ئەمە ده‌ریده‌خات لە کۆتاییدا بەرخۆدانی گەلی عەفرین سەرده‌كه‌وێت.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه؛ خەڵکی تامەزرۆی ئازادیی باشوورى کوردستان، هاوشان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و گه‌له‌که‌مان له تاڕاوگه، بەو پشتگیرییه هەمەلایەنەی له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینی سه‌ربه‌رز كردیان، ئه‌وه‌یان سه‌لمانده‌وه بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان، که به یه‌کگرتوویی و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییمان سه‌رده‌که‌وین و فاشیزمی ئه‌ردۆغان و گرووپە تێرۆریستییه‌كان به‌چۆکدادێنین.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان، ستاییشی هەڵوێستی تەواوی ئەو هاوڵاتییانە ده‌كات کە بە شێوازی جۆراوجۆر پشتیوانی لە گەلی عەفرین دەکەن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هێز و لایه‌نانه شەرمەزار دەکات كه له هێڵى خیانه‌ت و نۆکه‌رایەتىدا، به‌ربه‌ست بۆ چالاکی و پشتگیریه‌کانى به‌رخودانى سه‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن.
لە کۆتایی بەیاننامه‌كه‌ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستاندا هاتووە؛
«وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان وێراى ئه‌وه‌ى جارێکى دیکە سەری رێز و حورمەت بۆ شه‌هیدانى به‌رخۆدانی عه‌فرین داده‌نه‌وێنین و هیواى چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، مێژووى ئازادیی گه‌لان تۆمار ده‌کات، بۆیه تا ئه‌و کاته‌ى ته‌واوى هێرشه‌کان کۆتایىان دێت و ده‌وڵه‌تى تورکیای داگیركه‌ر له ته‌واوى کوردستان ده‌كرێته دەرەوە، پێویسته به هه‌موو شێوازه‌کان به‌رده‌وام بین لە پشتگیرى و چالاکی، ئه‌مه‌ش ببێته خاڵى وه‌رچه‌رخان و هه‌نگاونان بۆ سه‌رکه‌وتنى یه‌کێتىی نه‌ته‌وه‌یى.»