تەڤگەری ئازادی: دەبێت برینەکانى شه‌نگال ساڕ‌ێژ بكرێت نه‌ك جارێكی‌تر شه‌هید بكرێته‌وە
دەستەی هاوسەرۆكایەتیی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان هێرشەکەى ئەمدواییەى سوپاى عێراقی بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد.
دەستەی هاوسەرۆكایەتیی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان هێرشەکەى ئەمدواییەى سوپاى عێراقی بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد.
تەڤگەری ئازادی لەبارەى ئەو هێرشەوە رایگەیاندووە "ئێمه پێمان وایه ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌ستی ده‌ره‌كییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌بێت خۆیان له‌و كاریگه‌رییه‌یان رزگاربكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گشت عێراق و شه‌نگالیشیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ستانه كرده‌وه، ده‌بێت له‌ئێستادا ڕه‌وایی بدرێت به‌خۆپاراستنی ئێزدیه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌ئێستادا بكرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌یه، ڕزگاركردنی دیل و گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كاندا، نه‌ك هێرش كردن بۆسه‌ر شه‌نگال".
تەڤگەری ئازادی راشیگەیاندووە "داوا لە ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌موو هێزه ئازادیخواز و دیموكراتی خوازه‌كان دەکەین هه‌رچی زووه ڕۆڵی خویان ببینن له ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌دا، گرنگیشه هه‌ر هێزێك له‌وه تێبگات ئه‌وان توانییان خۆیان ڕزگار بكه‌ن و ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ش به‌فه‌رمی بناسێنرێت، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی گرنتی پاراستنی ئێزدیه‌كان ده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش قه‌بوڵ بكرێت كه ئه‌و ئیداره خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی له‌شه‌نگال و ناوچه‌كه هه‌یه به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێكۆشانی خۆیانه و ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت".
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان
شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕ‌ێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌وە
له‌مێژووی ڕابردوودا 74 جار فه‌رمان و كۆمه‌ڵكوژیی له‌سه‌ر شه‌نگال به‌ڕێوه براوه، دواهه‌مینیشیان له3/8/ 2014 و به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش و به‌پیلانی هه‌ندێ هێزی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه چوو. له‌و فه‌رمانه‌دا زیاتر له 5000 كه‌س له خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌ورووبه‌ری كۆمه‌ڵكوژكران، ئه‌و كاره‌ساته‌ش ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خسته ژێر به‌رپرسیارێتی و تاكو ئاوڕێكی لێبده‌نه‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر خه‌ڵكی ئێمه‌ی ئێزدی و به‌پاڵپشتی هه‌ندێ هێزی كوردی توانییان خۆیان بپارێزرێن و خاوه‌ندارێتی له باوه‌ڕ و خاك و خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن. له‌ئێستاشدا خاوه‌ن هێزی پاراستنی خۆیانن و له‌خۆبه‌ڕێكخستن كردنیاندا ئێستا بوونه‌ته خاوه‌ن ئیداره‌یه‌كی خۆماڵی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر.
به‌ڵام دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌یانویستووه خاوه‌ندارێتی له‌خۆیان بكه‌ن، به‌م كاره‌ی ئێزدیه‌كان ناره‌حه‌تن و له‌هه‌وڵی ئه‌ودان جارێكی تر ئه‌و ئیراده‌یه تێكبشكێنن، ئێمه پێمانوایه جێگه‌ی ره‌خنه‌یه و شه‌رمه‌زارییه، کە له ئێستادا هیچ هێزێك ماف به‌خۆی بدات هێرشی سه‌ر گه‌لی ئێمه‌ی كورد له شه‌نگال بكات. مێژووی رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه هیچ هێزێك نه‌یتوانیوه پارێزگاری له خه‌ڵكی ئێمه‌ی ئێزدی بكات، به‌هێزه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، مافێكی ڕه‌واشه هه‌ر پێكهاته و باوه‌ڕمه‌ندیه‌كیش له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی خۆیدا هێزی پاراستنی خۆی هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش له‌ئێستادا ناوچه‌كه له‌نائارامی دایه و به‌دۆخێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتاش برینه‌كانی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال ساڕ‌ێژ نه‌بووه و دیله‌كانیان لە ده‌ستی داعش رزگاریان نه‌بووه و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه، هێشتاش ئاواره‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان. به‌ڵام هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر شه‌نگال.
ئێمه پێمان وایه ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌ستی ده‌ره‌كییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌بێت خۆیان له‌و كاریگه‌رییه‌یان رزگاربكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گشت عێراق و شه‌نگالیشیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ستانه كرده‌وه، ده‌بێت له‌ئێستادا ڕه‌وایی بدرێت به‌خۆپاراستنی ئێزدیه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌ئێستادا بكرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌یه، ڕزگاركردنی دیل و گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كاندا، نه‌ك هێرش كردن بۆسه‌ر شه‌نگال.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌موو هێزه ئازادیخواز و دیموكراتی خوازه‌كان هه‌رچی زووه ڕۆڵی خویان ببینن له ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌دا، گرنگیشه هه‌ر هێزێك له‌وه تێبگات ئه‌وان توانییان خۆیان ڕزگار بكه‌ن و ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ش به‌فه‌رمی بناسێنرێت، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی گرنتی پاراستنی ئێزدیه‌كان ده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش قه‌بوڵ بكرێت كه ئه‌و ئیداره خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی له‌شه‌نگال و ناوچه‌كه هه‌یه به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێكۆشانی خۆیانه و ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت.
ر.م