جه‌میل بایك، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان - کەجەکە، بارودۆخی عەفرین و هێرشە داگیركارییەکانی دەوڵەتی تورکیای له به‌رنامه‌یه‌كی «كه‌ناڵی ڕوناهی»دا هەڵسەنگاند.
- به‌هۆی هێرشی سەر عەفرین، هه‌موو گەلی كورد به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له عه‌فرین و كوردستان هاتۆته ئاراوه، پەیوەندی به گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوللا ئۆجالان-ەوە هەیە؟
سەرەتا سڵاوی خۆم ئاراستەی بەرخۆدانی گەلی خۆمان لە عەفرین، بەرخۆدانی کچان و کوڕانی عەفرین و بەرخۆدانی یەپەگە/یەپەژە دەکەم. هەروەها سڵاویش دەنێرم بۆ گەله‌كه‌مان لە ئەورووپا، ڕۆژئاوا، باشوور و باکوور کە هەستاونەتە سەرپێ و پشتگیری لە عەفرین دەکەن. لە هەمان کاتدا سڵاویشم هەیە بۆ گەلانی سۆسیالیست کە پاڵپشتی گەلی ئێمە ده‌كه‌ن و ئێستا بەشێکیان شانبەشانی گەلی ئێمە لە عەفرین تێده‌كۆشن.
ڕاسته، لەسەر ڕێبه‌ر ئاپۆ سیاسەتێکی دژوار بەڕێوە ده‌برێت. ئەو سیاسه‌ته تەنیا لەسەر كه‌سیی ڕێبه‌ر ئاپۆ نییه، لە کەسایەتی ڕێبه‌ر ئاپۆدا، له دژی گەلی کورد و هه‌موو گەلانی ئازادیخواز سیاسه‌ته‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ڕێبەر ئاپۆ تەنیا ڕێبەرایه‌تیی گەلی کورد ناكات، بەڵکوو بۆ هەموو گه‌لانی ئازادیخوازیش، ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات. ڕێبەر ئاپۆ، فەلسەفە و بیردۆزی پێشده‌خات. ئه‌وانه‌ی ئازادی و دێمۆكراتییان ده‌وێت، بیری ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك بنه‌مای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیان داده‌نێن. هێزه سه‌رمایه‌داره‌كان زۆر له‌وه ده‌ترسن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی خۆیان ده‌بینن، بۆیه ده‌یانه‌وێت ڕێی لێ بگرن. ده‌یانه‌وێت گەلی کورد لەو پارادایمه بێ به‌ش بکەن. هەر بۆیە هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ. له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ته‌نها گۆشه‌گیری به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو شه‌ڕێكی ده‌روونی و شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەچێت. پێشتر بەرپرسانی تورکیا گوتبوویان؛ ئێمە بە جارێک نایکوژین، به‌ڵكوو هەموو ڕۆژێ جارێک دەیکوژین. دەوڵەتی تورکیا ئەو سیاسەتە لەسەر گەلی کورد و هەموو هێزێکی دێموکراتیی پەیڕەو دەکات.
ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عەفرین کۆمەڵکوژی ئه‌نجام ده‌دات و هەموو جۆە چەکێک به‌كاردێنێت، لەلایەکی دیكه‌شه‌وه سیاسەت ده‌كات. ئەگەر دوژمنێک، گەلێک قه‌بووڵ نه‌كات، دان به ڕێبەرەکەشیدا نانێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ناوبه‌رن، له به‌رانبه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ سیاسه‌تی دژوار په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه ده‌برێت، له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئەوەی ڕۆحی داوەتە ئەو گەلە، ڕێبه‌ر ئاپۆیە. گەل-یش له بنده‌ستی ده‌ردێنێت. ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد لەسەر بنه‌مای پاڕادایمی ڕێبه‌ر ئاپۆ هەستاوەتە سەرپێ و تێده‌كۆشێت. ده‌ڵێت؛ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی پێشتر له‌سه‌ری به‌ڕێوه ده‌بران قه‌بووڵ ناكات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێكۆشان پێشده‌خات.
گه‌لی ئێمه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا تێكۆشانی خۆی به‌ڕێوه‌بردووه. كاتێك له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ گۆشه‌گیری و سیاسه‌تێك به‌ڕێوه ده‌برێت كه له‌سه‌ر كه‌س به‌ڕێوه نه‌براوه، ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ناوببه‌ن. ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان ده‌ستی به تێكۆشان كرد و گه‌لی كوردی هه‌ستانده سه‌رپێ و هۆشیاری كردنه‌وه. ئێستا كه له‌سه‌ر عه‌فرین هێرشی داگیركردنیان ده‌ستپێكردووه، په‌یوه‌ندیداره به هه‌مان سیاسه‌تی له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
- هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و ئه‌و لێدوانانه‌ی ئەردۆغان ده‌یاندات، ساڵەکانی ١٩٠٠ – ١٩١٥ وه‌بیر مرۆڤ دێننه‌وه. ئێمە دەتوانین بڵێین ئه‌مڕۆ لە کەسایه‌تیی عەفریندا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟
ئەو کاتەی کە دەوڵەتی عوسمانی له توركیا تێكچوو، «ئیتحاد و تەرەقی» له توركیا په‌یدا بوو. لە هەموو شوێنێک کۆمەڵکوژییان دەکرد، ده‌یانویست ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عوسمانی درێژ بكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بپارێزن، لە دژی هەموو گەلان کۆمەڵکوژییان ئه‌نجام دا. تەنیا ئەرمەنەکان کۆمەڵکوژ نەکران، بەڵکوو ڕۆمی، سوریانی و کوردان-یشیان کۆمەڵکوژ کرد. واته له هه‌مان كاتدا هه‌موو گه‌لانیان كۆمه‌ڵكوژ كرد. دەیانەویست تەنیا تورکەکان بهێڵنەوە و له دژی ئه‌وانی دیكه كۆمەڵکوژییان ئه‌نجام دان.
ئێستا ئەو کۆمەڵکوژییانەی كه ئەردۆغان ئه‌نجامیان ده‌دا، هی کاتی ئیتحاد و تەرەقییە. هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌و كات ئیتیحاد و ته‌ره‌قی په‌یدا بوون، ئێستاش ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی نوێن. ئه‌مڕۆ نەتەوەکانی دیکە له‌سه‌ر ڕێی ئه‌وان به‌ربه‌ست نین، تەنیا گەلی کورد لە به‌رانبه‌ریان ڕاوەستاوە و بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن. تێکۆشانی کوردان سەرلەنوێ رۆح ده‌به‌خشێته‌وه به ئەرمەنی، ڕۆمی و سوریانی و زیندوویان دەکاتەوە و هه‌ڵیان ده‌ستێنێته سه‌رپێ. له‌به‌رئه‌وه هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد. ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه زیندوو نه‌بن و هه‌ڵنه‌ستنه سه‌رپێ.
ئەوان بۆ خۆشیان ئەوە ناشارنەوە و بە ئاشکرا دەڵێن کە کورد لەناو دەبەن. لە دژی کوردان هەموو کاتێک هێرش دەکەن. کۆماری ئەوان هیچ پەیوەندییەکی بە ده‌وڵه‌تبوونه‌وه نییە، ئەو کۆمارە لەسەر بنه‌مای شەڕی تایبەت دامەزراوە. بۆ مانەوەی خۆی کۆمەڵکوژی، وێرانکاری و ئاژاوە درووست دەکات. هەر بۆیە ئەو کۆمەڵکوژییه‌ی لەسەر زۆر پێکهاتەی دیکەی وەک ئەرمەن، ڕۆم و سوریانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، دەیانەوێ له به‌رانبه‌ر كوردانیش ئه‌نجامی بده‌ن.
- ئەردۆغان لە شاری هاتای فەرمانی دا بە چەکدارەکانی سه‌ر به خۆی، کە هەموو شتێک لە ناوبەرن و بیسووتێنن، ئایا ئه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی چۆنه؟
ئەردۆغان ساڵی ٢٠٠٥ کە چووە ئامەد چی گوت، گوتی «منداڵ بن، پیر بن، ژن بن، هەرکەس دەبێ با ببێ، ئێوە دەتوانن بیانکوژن.» هیچ پەیوەندییەکی ئەردۆغان به ئیسلامه‌وه نییە، ئه‌و ئیسلام تەنیا وه‌ك په‌رده‌یه‌ك بۆ خۆی به‌كاردێنێت. ئەردۆغان دەڵێت؛ ئەوان هیچ جێگه‌یه‌كیان داگیر نەکردووە، ئەو درۆ دەکات. هەموو کەس دەزانێ کە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی ئه‌نجام داوه، زوڵم و زۆرداری ئەنجام داوە. ئێستاش ئاڵای خۆیانی لێ هه‌ڵده‌ده‌ن و دەڵێن ئێرە هی ئێمەیه. به ناوی ئاشتی و دادپەروەییه‌وه چوونه قوبرس، دوای چوونیان دابه‌شیان کرد و گوتیان ئه‌وه هی ئێمەیە. دەوڵەتی تورکیا چووه باشوورەوە و ئێستا کەس ناتوانێ دەریان بكات.
ئەوەی کە دادپەروەری بچه‌سپێنێت، کۆمەڵکوژی ئەنجام نادات و ئارامی ده‌پارێزێت. بەڵام دەوڵەتی تورکیا وانییە، لە تەواوی سووریا ئارامی نییه، لە عەفرین ئاشتەوایی و ئارامی هەبوو، هەر لەبەر ئەوەش به هەزاران ئاواره‌ی سووریا ڕوویان لەوێ کرد. تۆ که ئێستا هێرشت کردۆتە سەر عەفرین، هێرشت كردۆته سەر ئارامی، ئاشتی و برایەتی. دەوڵەتی عوسمانی لە به‌رانبه‌ر ئەرمەنی، عەلەوی و پێکهاتەکانی دیکە چۆن مامه‌ڵه‌ی كردووه، دەوڵەتی تورکیا له به‌رانبه‌ر قوبرس و باشوور چۆن مامه‌ڵه‌ی كردووه، ئه‌مڕۆ بە نیازە لەسەر ڕۆژئاوا-ش هه‌مان مامه‌ڵه بكات. ئەوە نه‌ك هه‌ر هیچ پەیوەندییەکی بە دادپەروەرییەوە نییە، بەڵکوو تەواو دژی دادپه‌روه‌رییه و ده‌یانه‌وێت دادپه‌روه‌ری نه‌هێڵن.
تۆ لە عەفرین کۆمەڵکوژی دەکەی و گەل لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ڕاودەنێی. ئەوان دەڵێن گەلی هەرێمەکە لە دەستی زوڵم ڕزگار دەکەین. ئەوان درۆی گه‌وره ده‌كه‌ن. هێرشەکانیان لە دژی هەموو ئەو گەلانەیە كه لە عەفرین دەژین. ماڵی خه‌ڵك تاڵان و وێران دەکەن. دەڵێن گەلان دەپارێزین، هاوڵاتیانی سیڤیل دەپارێزین، بەڵام لە ڕاستیدا ڕێك بە پێچەوانەی ئه‌وه‌وه دەجووڵێنەوە. لەهەموو لایەکەوە هاوڵاتیانی سیڤیل دەکوژن. بە سەدان هاوڵاتییان شەهید و بریندار کردووە. بەناوی شەڕی سه‌ربازییه‌وه، دوژمنایەتی گەلی عەفرین دەکەن، دەیانەوێ ئەو گەلە ناچاری كۆچكردن بکەن و عەفرین چۆل بکەن. دەڵێن سوپای ئازاد هێزی هەرێمەکەیە، بەڵام ڕاستییه‌كه‌ی وانییە و ئەوان هێزی ئەو هەرێمە نین. ئەوان چەتەکانی داعش و بەرەی نووسرەن کە شانبەشانی تورکیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هەرێمەکە. دەیانەوێ تۆڵە لە گەلی کورد و گەلی عه‌ره‌ب و گەلی ئەرمەنی بکەنەوە. بە فڕۆکە، تانک و تۆپ هێرش دەکەن و خوازیاری لەناوبردنی هەموو شتێکن. ئەوان تەنانەت پەیوەندییان بە بابەتی نەتەوەییشەوە نییە. کەس نازانێ دەوڵەتی تورکیا ئەوانەی لە کوێ هێناوە و کۆی کردوونەتەوە. ئەو چەکدارانەی لە تەلەعفەر، دێرەزۆر، ڕەقا و شوێنەکانی دیکە هەڵاتن، کۆیان كردنه‌وه و لای خۆیان پەروەردەیان کردوون و ئێستاش بەوانە هێرش دەکه‌نه سەر عەفرین. پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن كه ئەوانه هێزی نەتەوەیین. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت لەگەڵ تورکیا خاکی سووریا داگیربکەن. ئەردۆغان-یش دەڵێ ئەو چەکانەی لە دژی عەفرین بەکار دەهێنرێت، دروستکراوی تورکیان. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو چەکانە، چەکی ناتۆیە. بە تانکی ئەڵمانیا کورد و عەرەبی عەفرین دەکوژن. ئەردۆغان زۆر درۆ دەکات، هەرچییەک ده‌ڵێ، ڕێک پێچەوانەکەی ده‌كه‌ن. باخچەلی-ش دەڵێ، ئەوانه‌ی لە عەفرین له به‌رانبه‌ر تورکیا ده‌وه‌ستنه‌وه، دەبێ هەموویان لەناو ببرێن. پێشتریش ئەو سیاسەتەیان لە جزیر، سوور و هەموو ناوچەکانی باکووری کوردستان په‌یڕه‌و کرد. ئەگەر فەرماندەکانیان وا ناکەن، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەیان دەکەنه‌وه. پێیان دەڵێن بکوژن و لەناوبەرن. هه‌مان سیاسەت، داعش له‌گه‌ڵ ئەردۆغان لە کۆبانێ و زۆر شوێنی دیکەش به‌ڕێوه‌ی برد. گەلانی سۆسیالیست باش له‌و جۆرە سیاسەتە تێگه‌یشتن. ئەردۆغان لە هەموو جیهان نوێنەرایەتی فاشیزم دەکات.
تورکیا ئیدی کەسی پێ فریو نادرێت. ئیدی ڕاستی ڕوون و ئاشکرایە. ئێستا دەڵێن: کە عەفرین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وان دروست ده‌كات، بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین، هێرش دەکەینە سەر عەفرین. ئەوه تەنیا بیانوویەکە بۆ ئەوەی ڕه‌وایه‌تی به داگیرکاری خۆیان بدەن. دەڵێن: بەهۆی ئەوەی کە لە دژی ئێمه جووڵەیەک هەیە، هێرشمان کردۆتە سەر عەفرین. ده‌یانه‌وێت ڕەوایی بدەن بە ڕەفتارە فاشیستییەکانیان و دەڵێن: ئێمە عەفرین ڕادەستی خەڵکی ڕاستەقینەی خۆی دەکەینەوە. مەگەر جیا لە گەلی عەفرین کێ خاوەنی عەفرینە؟ لە کەسایەتیی عەفریندا دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن. دەڵێن ٣ ملیۆن کۆچبەری سووریا لە عەفرین نیشتەجێ دەکەین. مەگەر ئەوانە کێن؟ مەگەر ئەوانە خەڵکی عەفرینن کە دەتانەوێ لەوێ نیشتەجێیان بكه‌ن.
ئەورووپا زۆر لە کۆچبەرانی سووریا دەترسێ، بۆیە کاتێک پێیان دەڵێن کە بەنیازن ئەو کۆچبەرانە ببه‌نه عەفرین، هەموو کەس فریو دەدەن. ئەوووپاش پێیان دەڵێ: باشە ئەو کۆچبەرانە نیشتەجێ بکە. هەربۆیە پێویستە گەلی ئێمه لە دژی وتەکانی ئەردۆغان - باخچەلی، ئاستی تێکۆشانی خۆی بەرێتە سەرتر و شکست بە سیاسەتەکانیان بێنێت.
- ئەردۆغان لە کاتی هێرشەکانی سەر کۆبانێ دەیگوت؛ کۆبانێ دەکەوێ. لە دژی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ی ئێوەش دەڵێ کۆتای‌یان پێ دێت. به‌ڵام هیچ به‌ده‌ست ناهێنن، ئایا ئەوە ڕووی ڕاستی دەوڵەتی تورکیا پیشان دەدات؟
پێویستە مرۆڤ ئەوە ئاشكرا بكات کە بۆچی لە دژی عەفرین هێرشیان ئه‌نجامدا. ئێمه پێویستە ئەو بابەتە بكه‌ینه‌وه. داعش لە دێرەزوور، با هه‌ر بڵێین بەرەو کۆتایی چوو. نەمانی داعش بە واتای مردنی باخچەلی و ئەردۆغانە. هەر بۆیە ناخوازن داعش لەناو بچێت. ئەو گورزانەی لە داعش و نووسره دەدرێن به‌وان ده‌كه‌ون. هەر بۆیە نایانەوێ داعش و نووسرە له‌ناوبچن. بۆیەش ئەردۆغان - باخچەلی، ئەوان دەپارێزن. لەنێو تورکیا-شدا باری نائاسایی هەیە، ئەوان بەو ڕەوشە زۆر تەنگاو بوون. لەلایەکی دیكه‌شه‌وه ئێمە چه‌ند به‌رپرسێكی میت-مان گرت. ئەوەش ئەوانی تەنگاو کردووە. تەنانەت لە ناوخۆی ئاکەپە-شدا ناکۆکی و گوشارەکانیان زیاتر دەبن. لە دەرەوش تووشی کێشە بوون و لە ناوخۆشدا هەر ڕووبەڕووی گوشار بوونەتەوە. دەبێ چی بکەن هەتا خۆیان لەو گوشارانە ڕزگار کەن؟ نەژادپەرستی زەق کەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و دۆخه ڕزگار بكه‌ن.
دەیانەوێ لە هه‌ڵبژاردنه‌كاندا براوە بن، بۆیە ده‌یانه‌وێ فاشیزم زەق بكه‌نه‌وه. سیاسەتی ئەوان هەموو کاتێک لەسەر بنه‌مای شه‌ڕه، هه‌میشه زوڵم و زۆردارییان پێشخستووه. بەوەش هەموو کات بانگ لە نەژادپەرستانی تورکیا دەکەن و بەو شێوەیە دەیانەوێ بیانجووڵێنن.
لە ئەنجامی تێکۆشانی ئێمە و هێزە سۆسیالیستەکانی تورکیا، دەوڵەتی تورکیا هیچ هێزی خۆی نه‌ماوه، بۆیە لە دژی کوردان شەڕ پێشده‌خه‌ن. لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێرش ئەنجام دەدەن. بۆ ئەوەی کە ئەو سیاسەتەی ئەوان بۆ تورکیا هەیانە سەربکەوێ، لە هەموو شوێنێک هێرشی کوردان دەکەن. دەخوازن هەموو ئامانجەکانی خۆیان لەسەر خوێن و دوژمنایەتی کوردان بنیات بنێن. گەلی کورد باش لەوە تێگەیشتووە و هێزە سۆسیالیستەکانیش باش ئەوە دەزانن. ئەردۆغان به دوژمنایەتی کردنی گەلی کورد، خۆی کردە سەرۆک کۆمار.
پێویستە گەلی کورد ئەو ڕاستییە ببینێت. هیچ پەیوەندییەکی ئەردۆغان به ئیسلامەوە نییە و خەسارێکی زۆریش بە ئیسلامی ڕاستەقینە ده‌گه‌یه‌نێت. دەبێ چی دیكه کورد باوەڕیان پێنەکات. ئەوان هیچ جیاوازییەک لەنێو کوردان‌دا دانانێن و کوردی ڕەش و سپی بە دوژمنی خۆیان دەزانن. ئه‌وان فریوی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن لە دێرسیم هەموو ئەوانەیان له‌ناوبرد كه کە دژایەتی گەلی خۆیان ده‌کرد و هاوکارییان لەگەڵ ئه‌وان ده‌كرد. یانی پێویستە هەموو گەلی کورد و گەلی موسوڵمان ئەو ڕاستییە بزانێت. ئەردۆغان بۆ پاراستنی ڕژێمەکەی خۆی سوود له هەموو ڕێ و ڕێبازێک وەردەگرێ. کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، کوردان دەکەنە قوربانی و لە دژی عەفرین هەموو جۆرە چەکێک بەکار دێنن و بۆ ڕەوایەتی دان بەو هێرشەش، درۆ دەکەن.
بە ڕەزامەندی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر عەفرین، بەڵام ڕووسیا ناتوانێ هێرشه‌كانیان بپارێزێت. ئه‌مه‌ریكاش ده‌یگوت ئێمە لەو هەرێمە نین، بەو جۆرە ئەوانیش ڕیگەیان بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین خۆش کرد. بەڵام ئەوانیش ناتوانن ڕەوایەتی بدەن بەو هێرشانەی تورکیا. ئەورووپاش ناتوانێ هیچ ڕەوایەتییەک بەو هێرشانە بدات. بەڵام ئەو دەوڵەتانە دووڕوویی دەکەن. بەنیازن لەسەر کوردان کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن. پێویستە هەموو گه‌لی دێمۆكراتیخواز ئەو ڕاستییه باش ببینن و چارەنووسی خۆیان و عەفرین بەیەکەوە گرێدەن. هەر وەک چۆن بۆ کۆبانێ چارەنووسی خۆیان و کۆبانێ-یان کردە یەک، پێویستە هەمان شت بۆ عەفرین-یش بکەن. لەسەر ئەو باوەڕەم کە سۆسیالیسته‌كانی جیهان، گەلی عەرەب و گەلی کورد، چۆن لە کۆبانێ، ئەردۆغان-یان خستە ژێرپێیان و له عه‌رزیان دا، لە عەفرین-یش هەر وه‌ها ده‌كه‌ن.
لەوانەیە لە عەفرین درێژه به وێرانكاری بده‌ن، له‌وانه‌یه وەک کۆبانێ زۆر وێرانی بكه‌ن، بەڵام سەرکەوتن بۆ گەلی عەفرینە. گەلی عەفرین بەڕاستی قارەمانە، نەك تەنیا شەڕ بۆ خۆیان دەکەن، بەڵکوو لە جیاتی هەموو جیهانیش شەڕ دەکەن. گەلی عەفرین دەزانێ کە بۆچی به‌رخۆ ده‌ده‌ن. ئەوان شەڕی پاراستنی هەموو جیهان دەکەن. بە دەرفەتی خۆیان، ڕووبەڕووی هەموو چەکەکانی ئەوان بوونەتەوە. گەلی عەفرین تامی ئازادی چێشتووە و هەتا دوایی بۆ ئازادی خۆی تێدەکۆشێ.
ئه‌گه‌ر گەلی ئێمە و ئەو شەڕڤانانەی لە عەفرین دەجەنگن، تامی ئازادییان چێشتووه و لەسەر ئەو بنەمایە شەڕ ده‌كه‌ن، ئەوا سەرکەوتنیان مسۆگەرە. داگیرکا‌ر و هێرشکار، شکست دێنن. هیچ ئیرادەیەک لە ئیرادەی ئازادی و ئیرادەی ئەو مرۆڤانەی بۆ ئازادی شەڕ دەکەن، به‌هێزتر نییە و ئیرادەی ئازاد توانای تێکشکاندنی هەر سوپایەکی هەیە. لە کۆبانێ-ش هەمان شت ڕوویدا، گەلێک گوندیان داگیرکرد لە سه‌دا ٩٠ی شارەکەشیان داگیرکرد، بەڵام لە ئەنجامدا ئەوەی سەرکەوت تێکۆشانی ئازادی گەلان بوو.
- ئیمە هەموومان دەزانین کە باشووری کوردستان، پێداگری لەسەر سیاسەتی خۆی دەکرد و هه‌تا هەفتەیەکیش لە به‌رانبه‌ر هێرشەکان بێدەنگ بوون. به‌ڵام لە دواییدا په‌رله‌مانی باشوور بڕیاری دا سنوورەکان بكاته‌وه. ئایا ئەوە بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان كوردان، دەتوانێ ببێتە قۆناغێکی نوێ؟
ئێستا لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلەکۆمەیەک لە دژی کوردان بەڕێوە دەچێ و هەتا دێت گەلی کورد باشتر لێی تێدەگات. لە باشووریش ئیدی ڕێکخراوەکان و گەلی ئێمە لەوە باش تێگەیشتووە. ئەگەر گەلی ئێمە لە باشوور بۆ پاڵپشتی کردنی عەفرین دەڕژێنە سەر شەقامەکان و گەنجانی باشوور دەڵێن دەچین لە عەفرین شەڕ دەکەین، ئەوە بەشێکی ئەو ڕاستییەیە. گەلی باشوور لەژێر گوشار دان. گەلی باشوور لەوە تێگەیشت کە لەدژی گەلی کورد گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی چۆن بەڕێوە دەچێت.
ئەوه باشه. پێویستە گەلی ئێمە لە باشوور به سیاسەتمەدار، ڕووناکبیر و ڕێکخراوەکانی خۆیەوە خاوەندارێتی لە عەفرین بکات. بە سەرکەوتنی ئەو خۆڕاگرییە لە عەفرین، ئیدی گەلەکۆمەی دژی گەلی کورد سەرکەوتوو نابێت. ئەردۆغان بەنیازه ڕێککەوتنی لۆزان بپارێزێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەگەر ڕێککەوتنی لۆزان تێک‌چوو، گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان سەردەکەوێ. سەکەوتنی بەرخۆدانی عەفرین بە مانای هەڵوەشانەوەی لۆزان-یشە.
ئێستا خەریکە لەنێو کوردان‌دا یەکگرتووییەک درووست دەبێ. بابەتی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوه. لە کۆبانێ به‌رخۆدان سەرکەوتنی به دەست هێنا و لە عەفرین-یش بەدەستی دێنێت. بڕیارەکانی په‌رله‌مانی باشووریش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە. گەلی ئێمەی ئەورووپاش لە ڕۆژی یەکەمەوە لەسەرپێیە و بەردەوامه له چالاکی کردن. گەلی ئێمە لە ڕۆژئاواش هەر وایە. لە باکووری کوردستان-یش گەلی ئێمە لە بارودۆخێکی دژوار دایە، بەڵام دیسانیش دەتوانن هێرشەکان شەرمەزار بکەن. دەتوانن ئێوارانە چرای ماڵەکانیان بکوژێننەوە و بەو شێوەیە شەرمەزاری بکەن.
- بەڕای ئێوە کاتی ئەوە نەهاتووە کە گەلی باشووی کوردستان هێزەکانی تورکیا لە بەعشیقە و ناوچەکانەی دیکە ڕاماڵێ و بەو جۆرە پشتیوانی لە گەلی باکووری کوردستان بکەن؟
دەوڵەتی تورکیا ناوەندی فاشیزمە. تێکۆشانی ڕۆژئاوا، لە قازانجی ئەورووپا، باشوور و باکووری کوردستانیشه. بەشێک بە تەنیا ناتوانێ فاشیزم لەناوبەرێت. دەبێ هەموو بەشەکان و کوردانی ئەورووپاش بە یەکەوە تێکۆشان بکەن. بەرخۆدانی عەفرین ئه‌مڕۆ بۆ هەموو پارچەکانی دیكه‌شه.
ئێستا ئەو سیاسەتەی ئەورووپا، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا بەڕێوەی دەبەن، هیچ خزمەتێک بە ئازادی و دێموکراسیی ناکات. لەوانەیە وابیر بکەنەوە کە بەو جۆرە ڕێگری له فاشیزمی تورکیا ده‌كه‌ن و ڕێگە بۆ دێمۆكراتی خۆش دەکەن. بەڵام ئەوە ڕاست نییە. کوردان دەکەنە قوربانی و لەسەر خوێنی کوردان دەخوازن به ئامانجەکانی خۆیان بگەن. ئەوان تێگەیشتوون کە دەبێ ئەردۆغان سیاسەتەکانی بگۆڕێ. ئەوان بەو شێوەیە خزمەتی ئەردۆغان دەکەن. کورد ئیدی ئەو سیاسەتە قەبووڵ ناکات و پێویستە سووریا-ش قەبووڵی نەکات. ئەگەر سووریا ئەو سیاسەتەی بەلاوە پەسەند بێت، ئەوە ڕێگە بۆ پارچەبوونی سووریا دەکاتەوە. داگیرکەری تورکیا هەموو جێیەک دەکاتە خاکی خۆی. هەر وەک چۆن هاتای داگیر کرد و کردیە موڵکی خۆی، ئاوا لە باب و جەرابلووس و ئەعزازیش نایه‌ته‌ده‌ر. پێش‌گرتن لەوە به مانای پارێزگاری کردنه لە دێمۆكراتی و چارەسەری کێشەکان. ڕووسیا پێویستە باش لەوە تێبگات. ڕووسیا پێی وایە کە بەو سیاسەتە ناتۆ لاواز دەکات، ئەو هەڵەیەی کە ئەوان بەو جۆرە دەیکەن، تورکیا لە ناتۆ دوور ناخاتەوە. ناتۆ بەو شێوەیە لاواز نابێ، ئەو سیاسەتە تەنانەت لە قازانجی ڕووسیاشدا نییە و تەنیا خزمەتی ئەردۆغان دەکات. ئەگەر ئەردۆغان بۆتە بەڵا، سیاسەتی ئەوان کردیە بەڵا. پێویستە لەسەر گەلی کورد سیاسەت نەکەن، کورد ئیدی ئەوە قەبووڵ ناکات. لە کۆتاییشدا دەڵێم کە گەلی کورد جگه لە بەرخۆدان هیچ ڕیگەیەکی دیكه‌ی لەبەر دەستدا نییه، هەر بۆیە پێویستە پەرە به تێکۆشانی خۆیان بدەن.
ش.م