لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا ژنێکی دووگیان بریندار بوو.
بە تۆمەتی برێندارکردنی ھاووڵاتیکی کورد لە کەرکووک هاووڵاتیێکی تورکەمان بە ناوی تورکیش ساڵەح کە برای ئەرشد ساڵح-ی سەرۆکی جەبھەی تورکەمانییە لە کەرکووک لەلایەن پۆلیسی کەرووکەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
بەرێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکووک فەرمانی گرتنی بۆ تورکیش ساڵح برای ئەرشد ساڵح- ی سەرۆکی جەبھەی تورکەمانییە دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ناو براو دوێنی شەو دەست درێژی گولەی کردە سەر هاووڵاتیان و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا ژنێکی دووگیان برێندار بوو.
دوای ڕاگەیاندی ئامارە نافەرمییە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی عێراق جەبھەی تورکمانی لە کەرکوک دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و دورستکردنی گرژی وئالۆزی لە ناو شاری کەرکووک.
بەرەی تورکەمانی ، لایەنە عەرەبەکان و ٦ حیزبی هەرێمی کوردستان داوای دووبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک دەکەن.
ک-ش