حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک یادی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەیان کردەوە
حیزب ولایەنە کوردییەکانی شاری کەرکووک یادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەیا ن کردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە بەشداری لەمەراسیمەکەدا نەکرد.
حیزب ولایەنە کوردییەکانی شاری کەرکووک یادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەیا ن کردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە بەشداری لەمەراسیمەکەدا نەکرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئادار لە ساڵیادی کیمیابارنکردنی هەڵەبجە لە بەردەم قەلای کەرکووک یادی ئەو کارەساتە کرایەوە کە هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی شارەکە جگە لە پەدەکە بەشداربوون.
مامۆستا رەسول رەئوف بەرپرسی حزبی سۆسیالست لە کەرکوک بە ناوی هەموو حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک ڕاگەیاند و ووتی ، " ئەمرۆ ٣١ ساڵ تێدەپەرێت بە سەر ئەو کارە قیزرەونەی بەسەرمیلەتەکەمان هات کە یەکێکە لە کۆمەڵکوژێکانی هەموو جیهان نەک تەنها میلەتی کورد ، بەناوی سەرچەم حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی هەڵەبجە وهەموو کوردستان دادەنەوێنین ".
هەروەها ووتیشی، هیوادارین ئەم یەکگرتووەی کە لە نێوان حزبەکان هەیە بەردەوام بێت و هاوهەڵوێست بین تا زۆرترین ئەنجام بە دەست بێنین ،ئێمە ئەم بارودۆخە سەربازییە کە بەسەر کەرکووکدا سەپێندراوە ئیدانەدەکین. لە ١٩ پارێزگای عێراقدا تەنها کەرکووک ئاوەها مامەلەی لەگەل دەکرێ ، وە هیوادرین یادی نەورۆزیش بە یەکریزی بکرێتەوە.
هەروەها تەفگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستان لە کەرکوک بەشداری ئەو چالاکییە بوو.
ئەسکەندەر سەلێم بەرپرسی پەیوەندیەکانی تەفگەری ئازادی لە کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:ئیمە وەکو تەفگەری ئازادی بەشداری ئەم چالاکییە بووین کە ئەمرۆ ٣١ ساڵ بە سەرکیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە تێپەری کە ٥ هەزار روح لە چرکە ساتێکدا بوونە قوربانی ئەو دەسەلاتەی لە پێناو مانەوەی خۆی هەموو شتێکی کرد ، ئێمەی کورد هەمیشە کۆمەڵکورژی لە سەر نەتەوەکەماندا ئەنجامدراوە بۆ نموونە کۆمەڵکوژی دەرسیم و کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ئەنفال و چەندین کۆمەڵکوژی دیکە .
هەروەها ئەسکەندەر سەلیم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووت، " ئەوەی جێگای داخە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە کار لە سەرکەیسی هەڵەبجە بکات کە زەخت لەحکومەتی عێراق بکات بۆ داوی لێبووردن لە گەلی کورد چونکە وادەزانن ئەمە تەنها تایبەتە بە حکومەتەکەی سەدام حوسەین وە دەبێ قەرەبوو کردنەوەی هەڵەبجە کاری بۆ بکرێ ."
لە کۆتایشدا ناوبرا ووتی، "بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم کارەساتانە پێوویستما بە یەک رێزی نەتەویی هەیە ، ئەم تاوانانەی بەرامبەر کورد کراوە بە پاڵپشتی وڵاتانی زڵهێز ئەنجام دراوە بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکان پشت و پەنایان گەڵ بێت نەک زڵهێزەکان ."
ک٠ش