حه‌شدی شه‌عبی: كۆگه‌كه‌مان به هێرشی ئاسمانی ته‌قێنراوه‌ته‌وه
حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان به هێرشێكی ئاسمانی ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان به هێرشێكی ئاسمانی ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
نیوەڕۆی دوێنێ، تەقینەوەیەك لە كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكەی خورماتوو ڕوویدا. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ٢ كه‌س مردن و ٣٤ كه‌سیش بریندار بوون.
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌ره‌ی باكوور ڕایگه‌یاند، ئاشكرا بووه كه ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی هێزه‌كانیان له ڕێی هێرشێكی ئاسمانی بووه.
جه‌واد ئه‌سافی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێشتا بۆیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له لایه‌ن چ وه‌ڵاتێكه‌وه كراونه‌ته ئامانج، به‌ڵام چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه.
s.m