حکومەتی ئێران ئاگر لە کەلوپەلی کۆڵبەران بەردەدات
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە شاری پیرانشار-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان لە کەلوپەلی کۆڵبەران و کاسبکاران بەردا.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە شاری پیرانشار-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان لە کەلوپەلی کۆڵبەران و کاسبکاران بەردا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە ، هێزەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شاری پیرانشار دەستیان بە سەر شتومەکی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو شارەدا گرت و دواتر ئاگریان تێبەردا. شتومەکی کۆڵبەرانی کورد، جگەرە ،جلوبەرگ بووە .
ئەم کردەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە نزیک بە یەک مانگە هەمو دەروازە سنوورەکانی نێوان باشوور وڕۆژهەڵات-ی کوردستان-یان داخستووە و ڕێگە بە کۆڵبەرانی کورد نادەن کە لەم دەروازانەوە هاتووچو بکەن.
داخستنی دەروازە سنوورییەکان ناڕەزایەتی بەربڵاوی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتووەتەوە بە جۆرێک دوکانداران شاری بانە نزیک بە یەک مانگە بازار ودوکانیان داخستووە.
دەسبەسەرداگرتن و ئاگرتێبەردانی شتومەکی کۆڵبەرانی کورد، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە لە حاڵێکدایە کە هاووڵاتییانی کورد، بە هۆی بێکاری و نەبوونی هەلی کار بە ناچاری ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن.
ک-ش