حەوت ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر کارابولوتی هەدەپەییدا سەپێنرا

سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر یادیشەن کارابولوت هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیەکی هەدەپەدا سەپێنرا.

بە تۆمەتی "ئەندامی رێکخستنە" سزای ٧ سال و ٦ مانگ زیندانی بەسەر یادیشەن کارابولوت هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیەکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپەدا سەپێنرا.

کارابولوت لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩دا بە ئیدیعای ئەوەی گوایا "ئەندامی رێکسختنە" دەستگیر کرابوو، دواتر لە ١٠ی شوباتی ئەمساڵدا ئازاد کرا.

دوای ناڕەزایەتی داواکاری گشتی لە بەرامبەر بڕیاری ئازادکردنی ناوبراو، لە ١٣ شوباتدا، کارابولوت دووبارە دەستگیر کرایەوە و بە بیانووی "ئەندامی رێکسختنە" دادگا بڕیاری ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپاند.

ز.ش