حەیدەر ئەلعبێدی کرایە بە بەرپرسی کاروباری ئەمنیی شاری کەرکووک

عەمید روکن حەیدەر ئەلعبێدی کرایە بە بەرپرسی کاروباری ئەمنیی لە شاری کەرکووک و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی دوو لە دژە تیرۆری عێراق وەکو جێگرەوەیەکی لیوا رکن (مەعن سەعەدی) کە گوسترایەوە بۆ پارێزگای بەسڕا لە باشووری عێراق.

عەمید روکن (حەیدەر ئەلعبێدی) لەدایکبووی شاری بەغدادە و دەرچووی کۆلێژی سەربازی لە خولی (٨٢ی پاڵەوان) لە ساڵی ١٩٩٧ بە پلەی ئەفسەری پلە یەک (ملازم اول) ، لە کەتیبەی تۆپخانە کاری کردووە تا بریاری هەڵوەشانەوەی سوپای عێراق لە ساڵی  ٢٠٠٣.

پاش هەڵوەشانەوەی سوپای عێراق گەڕاوەتەوە بۆ خزمەت کردن لە کاتی دروستکردنەوەی سوپای نوێی عێراق و پەیوەندیی بە هێزی دژە تیرۆری عێراقەوە کردووە. بەشداریی لە هەموو شەڕەکانی عێراق لە دژی هەر دوو رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و داعش دا کردووە.

ر.م